مۆڵەت پێدانى کۆمپانياو کۆمەڵە و رێکخراوەکانى بوارى کاروبارى مين

زنجیرە: 
MAA01

کۆمپانياو کۆمەڵە و رێکخرەکان مۆڵەت وەردەگرن بۆ ئەوەى بە شێوەيەکى ياسايى لە بوارى کاروبارى مين کاربکەن.

دەزگای بەرپرس: 
دەزگای مینبەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکىبەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى و مۆڵەتپێدان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کەسانى معنەوى.

مەبەست: 

مۆڵەت وەربگرێت لە بوارى کاروبارى مين بە فەرمى.

مەرجەکان: 

١. سەبارەت بە کۆمپانياکان دەبێت لە ( وەزارەتى بازرگانى / بەڕێوەبەرایەتی تۆمارى کۆمپانياکان )ى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابن.

٢. سەبارەت بەکۆمەڵە دەبێت لە ( وەزارەتى ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی تۆمارى کۆمەڵەکان ) تۆمارکرابێت.

٣. نوسينگەى (کۆمپانيا و رێکخراو) پێويستە لە سنورى هەرێمى کوردستان بێت.

٤. کەلوپەلەکان دەبێت خاوەنداريەتيەکەى تەنها بۆ ئەو (کۆمپانيا، رێکخراوە) بێت، لە هيچ بوارێکى تر کارى پێنەکرێت.

٥. نابێت کەسانی داواکار ناویان لە هيچ کۆمپانياو رێکخراوى تر تۆمارکرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەسيدى بانکى بە بەڵگەى باوەڕپێکراوى فەرمى.

٢. بەڵگەنامەى تۆمارکردنى کۆمپانيا یاخود رێکخراو یاخود کۆمەڵە وێنەی رەسەن.

٣. بريکارنامە.

٤. بڕوانامەى شياندنى ئەو کەسانەى کە کاردەکەن لە بوارى پێشکەشکراو. (وێنەى رەسەن).

٥. (SOP) هەنگاوە پێوەرەکانى کارکردن بە زمانى کوردى. لەگەڵ وێنەيەک لەسەر (CD).

٦. ئامێرەکانى ميکانيکى ئەگەر هەبێت دەبێت تۆمارکرابێت لەگەڵ ساڵنامەى ئەصلى و قەرزدار نەبێت. و ئامادەکرابێت بۆ کارى مينپاکى، لەگەڵ مۆڵەتى کارکردن و مۆڵەتى شوفێرەکان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بە بریکارنامەی فەرمی دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نيە.

ماوەی پێویست: 

ماوەى پێويست (50) رۆژى کارکردن لە دواى پێشکەشکردنى (فۆرمى تايبەت بە مۆڵەتپێدان) بە دەزگا.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى بە نوسراوى فەرمى بۆ وەرگرتنى مۆڵەت لە دەزگاى گشتى کاروبارى مين.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەى مۆڵەتى کارکردن.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کارگێڕی و دارايى بۆ بەرزکردنەوە.

٢. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى بۆ دەربڕينى راو بەرزکردنەوە.

٣. جێگرى سەرۆکى دەزگا بۆ بەرزکردنەوە.

٤. سەرۆکى دەزگا بۆ پەسەندکردن.

٥. بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى بۆ مۆڵەتپێدان.

واژو: 

١. واژووی بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕی بۆ بەرزکردنەوە.

٢. واژووی بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى تەکنيکى بۆ رادەڕبڕين.

٣. واژووی بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى و مۆڵەتپێدان بۆ رادەڕبڕين.

٤. واژووی ياريدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى تەکنيکى بۆ رادەڕبڕين.

٥. واژووی نوسينگەى جێگرى سەرۆکى دەزگا بۆ بەرزکردنەوەى را.

٦. واژووی نوسينگەى سەرۆکى دەزگا بۆ پەسەندکردن.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (8) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەڕێوەبەرايەتى نشينگە (اقامە) بۆ کەسانى بيانى، بۆ هێنانى بەڵگەنامەى نشينگە بۆ کەسانى بيانى.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى (داواکارى بۆ مۆڵەتپێدانى کۆمپانيا و رێکخراوەکان لە بوارى کاروبارى مين) وێنەيەک هاوپێچە . پێويستى بە مۆرى عەريزەنوس نيە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟