مۆڵەت و سەر پەرشتیکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستەمی VSAT

زنجیرە: 
MTC05

مۆڵەتدان و سەرپەرشتی کردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستەمی VSAT.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان و دامودەزگا حکومیەکانە.

مەبەست: 

دابین دەکرێت بۆ مەبەستی سود وەرگرتن لە لایەن هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان بۆ ڕاپەراندنی ئیش و کاری رۆژانەیان و هەروەها و دامودەزگا حکومیەکان.

مەرجەکان: 

١. دەبێت کۆمپانیای تۆمارکراوبێت (لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازگانی و پیشەسازی.
٢. دەبێت ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت (سەرۆکایەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) .
٣. مۆرکردنی گرێبەستی تایبەت لەگەڵ وەزارەتمان.
٤. دەرکردنی فەرمانی وەزاری لە وەزارەتمان.

بەڵگەنامەکان: 

١. داوکاری کۆمپانیا و دۆکیۆمێنتی پێویست بە جۆری خزمەتەکەو جۆری سیستەمەکە.
٢. داوکاری تۆمارکردنی کۆمپانیا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیا لە وەزارەتی بازرگانی.
٣. نوسراوی پاکانە لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەبێت لە لایەن بەڕیوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیاکەداواكارى پێشکەش بە وەزارەت بکرێت یان لە رێگای پاریزەری کۆمپانیاکە کە بریکاری هەبێت .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(15)پازدە ملێۆن دینار کریی ساڵانەی مۆڵەت .
(5) پێنج ملێۆن دينار بۆ هەر یەک وێستگە لە کاتی دامەزراندنی.
بە پێی ڕێنمایی وەرگرتنی کرێی ساڵانە کە لە هاوپێجی ڕینمایی دیاری کراوە.

ماوەی پێویست: 

لە دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی گشت لایەنی پەیوەندی دار وەرگرتنی مۆڵەت (گرێبەست و فەرمانی وەزاری ) (15) پازدە ڕۆژی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو ، پێشکەشکردنی داواکاری خزمەتگوزاریەکە لەگەڵ دۆکیۆمێنتی پێویست ، دۆکیومێنتە پێویستەکانیش ئەمانەن:
١- گرێبەستی دامەزراندنی گۆمپانیا ( عقد تاسیس الشرکە ) .
٢- بریاری دامەزراندنی کۆمپانیا ( تۆماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ) .
٣- دۆکۆمێنتی تایبەت بە چۆنیەتی دامەزراندن وشێوازی پێشکەش کردن و گەیاندنی خزمەتگوزارێکە بۆ لایەنی سوودمەند .

دووەم هەنگاو ،دەرکردنی فەرمانی وەزاری.

ژوورەکان: 

١.بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن .

٢. بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان (سەردانەکان بەو شێوەیە دەبێت):

١. ژووری وەرگرتە (نوسراوەکە یاخود داواکاریەکە تۆمار دەکرێت)

٢. بەڕێوەبەری گشتی پۆستەوگەیاندن( بۆ ڕەوانە کردنی داواکاریەکە یاخود نوسراوەکە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە لایەن بەشی تایبەت بەو داواکاریە ).

٣. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی (ناردنی نوسراوەکە یان داواکاریەکە بۆ بەشی پێویست).

٤. بەڕێوبەری گەیاندن (ژووری بەرپرسیاری لەرەلەرەکان ئینجا بە پێچەوانەوە) ، بۆ ئەنجام دانی کاری پێویست .

٥. وەزیر(بۆ واژوو کردنی (گرێبەست) یاخود (فەرمانی وەزاری)بە پێی جۆری ماددەکە ).

ژمارەی ژووری پێویست بۆ سەردان پێنج ژوورە :

واژو: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن (پەسەندکردنی داواکاری بە پێی توانای وەزارەت ئینجا وەرگرتنی ڕەزامەندی بەرێز وەزیر و تەواوکردنی کارەکان بۆ لایەنی پەیوەندیدار ).

٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون (دوای تەواوبوونی بە مەبەستی ئامادە کردنی گرێبەستی تایبەت).
٣. بەڕێوەبەری گرێبەستەکان (ئامادەکردنی گرێبەستەکە و پێشکەشکردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی یاسا ).

٤.ەڕێوەبەری یاسایی (پەسەندکردنی بەپێی یاسای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دانانی ژمارە بۆ وەرگرتنی رسوماتی یاسایی) .

٥. وەزیری گواستنەوەو گەیاندن (واژووکردنی گرێبەست و دەرکردنی فەرمانی وەزاری).

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز دوو جار سەردان دەکات:

سەردانی یەکەم ،بۆ پێشکەشکردنی داواکاری .

سەردانی دووەم ، بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بەکارکردن.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان لە وەزارەتمان (بۆ مەبەستی ڕێکخستنی گرێبەستی تایبەت بە پرۆژەکە).
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیای ناوبراو لە هەرێمی کوردستان لە بواری گەیاندن بەر لەمۆڵەت پێدانیان لە لایەن وەزارەتمان بۆ کارکردن لە بواری گەیاندن بە سیستەمی VAST.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێنامەی (دەست نووس) بەهاوکاری کردنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کاتی پێویست، هەروەها کارکردن لەو شوێنانەی کە بە پێی گرێبەستەکە مۆڵەتی پێدراوە لە کاتی فراوان کردنی سنووری مۆڵەتەکە دەبێت ئاگاداری وەزارەت بکات بۆ ئەنجام دانی کاری پیویست. پێویستی بە مۆری عەریزە نووس نیە تەنها لە لایەن وەزارەتەوە ئامادە دەکرێت و پڕ دەکرێتەوە لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا بە پێی بریکار نامەی گشتی کە هاوپێچە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاولاتی-وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن

هەولێر-ڕێگای کەرکوک-بەرامبەر تابلۆ مۆڵ

ژمارەی تەلەفۆن: 0662615030-0662232800
ئیمەیڵ: info@motac.gov.krd

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟