مۆڵەتی ھاوردن بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک (خواردن و خواردنەوە)

زنجیرە: 
MOH34

مۆڵه‌تى کۆمپانیاو بازرگانانی ھاوردنی خۆراک( خواردن و خواردنه‌وه‌) بۆ ناوەوەی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ڕێگاپێدان و پشکنین.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

ھەمووبازرگان و کۆمپانیاى له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان خۆراک( خواردن و خواردنه‌وه‌) هاورده‌ ئه‌که‌ن له‌ خاڵى سنورى و فرۆکه‌خانه‌.

مەبەست: 

ڕێگاپێدانی ھاوردنی گشتی خۆراک (خواردن، خواردنه‌و) بۆ ناو ھەرێمی کوردستان لە رێگای (فرۆکەخانە، سنوور).

مەرجەکان: 

١. پابه‌ند بوون به‌ جێبه‌جێکردنى تايبه‌ت مه‌ندى عێراقى.

٢. پابه‌ندبوون و جێبه‌جێکردنى مه‌رجى ته‌ندروستى.

٣. پرکردنه‌وه‌ى فۆرمى تايبه‌ت به‌ هاوردن.

هاوپێچ ( فۆرم، تايبه‌ت مه‌ندى عێراقى ,مه‌رجى ته‌ندروستى).

بەڵگەنامەکان: 

١. داواکاری.

٢. لیستی خۆراک.

٣. بەڵگەنامەی وڵاتی سەرچاوە کە بزانین ئەم خۆراکە لە چ وڵاتێک بەرھەم ھاتووە.

٤. بەڵگەنامەی شیکردنەوە (تحلیل) بۆ ئەوەی پێکھاتەی خۆراکەکەبزانین.

٥. بەڵگەنامەی ھەلال (بۆ ھەندێک خۆراک).

٦. بەڵگەنامەی نەبوونی میلامین و دایوکسین بۆ ھەندێک خۆراک.

٧. بەڵگەنامەی تەندروستی بۆ ئەوەی بزانێن ئەم خۆراکە لە ژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە دایە یان نا.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵی، بەجۆرێک کە ئەو نوێنەرە سەرپشک کرابێت لە لایەن کۆمپانیاکە یاخود کۆمپانیاکە پارێزەری تایبەت بەخۆی ھەیە ھەڵدەستێ بە جێبەجێ کردنی کارەکانی کۆمپانیا.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێبه‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

يه‌ک رۆژ.
تێبينى/ ئه‌گه‌ر کۆمپانيا يان کارگه‌ هه‌موومه‌رجه‌کانى له‌ نێوان خۆيان و وڵاتى به‌رهه‌م هێن، له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌نها يه‌ک رۆژ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زياتر.

هەنگاوەکان: 

1. پێشکەشکردنی داواکاری و بەڵگەنامەکان.
2. پێدانی نوسراوی ڕێگاپێدان.

ژوورەکان: 

1. ژووری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک دووجار بۆ واژوکردنی داواکاری نوسراوی رێگاپێدان.
2. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی دووجار بۆ واژوکردنی داواکاری نوسراوی رێگاپێدان.
3. ژووری چاودێری و سەلامەتی خۆراک دووجار بۆ وەرگرتنی داواکاریه‌ واژوکراوەکه‌ و وەرگرتنی ھەموو پێدایستیەکان و بەڵگەنامەکان، نوسراوی رێگاپێدان بۆ چاپ دەکرێت.
4. ژووری یاسایی بۆ وەرگرتنی بەڵێنامەی یاسایی.

واژو: 

1. واژوی ب.گ.کاروباری تەندروستی بۆ رێگاپێدان.
2. واژوی ب.چاودێری وسلامەتی خۆراک بۆ به‌رپرسیاريه‌تی کارگێڕی و ورگرتنى رەزامەندی.

ژمارەی سەردان: 

یەک سه‌ردان.
تێبينى/ ئه‌گه‌ر رێنمايى و زانيارىى لانه‌بوو دوو سه‌ردان ئه‌کات.
رێنمایی تایبەت لە بارەی ھاوردنی خۆراک دەبێت پاپەندبێ لەگەڵ تایبەتمەندی عیراقی ٢٠١٢ نوی کردنەوەی دووەم ژمارە ١٨٤٧.

ھاوپێچ کراوە

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. ھەندێک خۆراک وەک (گۆشت و بەرھەمەکانی) یەکەم جار دەبێت سەردانی ب.گ.ڤێتەرنەری بکات له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.
٢. ھەندێک جار دەنێرێن بۆ وەزارەتی پلاندانان بۆدیاریکردنی ماوەی بەسەر چوونی ھەندێک خۆراک.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، پێش ھاوردن دەبێت پڕبکرێتەوە. هاوپێچ کراوه‌
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟