مۆڵەتی کردنەوەی فڕن و شیرەمەنی

زنجیرە: 
MTI16

بریتیە لە پێدانی مۆڵەتی فڕنەکان و شیرنەمەنیەکان و چاودێری کردنیان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانیکۆمپانیای دروستکراوی دانەوێلە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت هاوڵاتیانی شار.

مەبەست: 

بۆ مۆڵەتی فرن و شیرنەمەنیەکان.

مەرجەکان: 

١. لایەنی داواکار فەرمانبەر نەبێت.

٢. شوێنی گونجاوی هەبێت.

٣. تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی نیشینگە (اقامة).

٣. رەگەزنامەی عێراقی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگای بریکارنامە بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. (10،000) هەزار دامەزراندنی فڕنی نان.

٢. (20،000) هەزار دامەزراندنی فڕنی صمونی بەردی (حجری).

٣. (30،000) هەزار دامەزراندنی فرنی صمونی ئۆتۆماتیک.

ماوەی پێویست: 

(3) رۆژ پێویستە بۆ بە دەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. هاتو و دەرچو.

٢. بەڕێوەبەر.

٣. ژمێریاری.

٤. بریکاری.

ژوورەکان: 

١. هاتو و دەرچو بۆ هێنانی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.

٢. بەڕێوەبەر بۆ سەرپەرشتیاری کۆتایی کارەکە.

٣. بریکاری بۆ دەرهێنانی هەویە.

٤. ژمێریاری بۆ بڕینی پسولەی رسومات.

واژو: 

(3) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەر بۆ رەزامەندی کۆتایی بۆ کارەکە.

٢. لێپرسراوی بریکاری بۆ کاری دەرهێنانی هەویەکە.

٣. ژمێریاری بۆ بڕینی پسولەی رسومات.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (3) جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بۆ هێنانی رێنمایی تەندروستی پاک و خاوێنی.

٢. دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ تۆمارکردنی ناوی کرێکاران.

٣. بەرگری شارستانی بۆ ئامادەکاری کەلوپەلی سەلامەتی.

٤. باجی دەرامەت بۆ هێنانی ساڵیانەی پاکانەی خاوەن کار.

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟