مۆڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاش- فرۆشتن (چاککردنەوە)

زنجیرە: 
MLSA03

پێدان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی پیشەوەران، چەسپاندنی یاسایی پیشەیی بۆ خاوەن پڕۆژە بچوکەکان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی کار
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەسانەی کەلەناوچە پیشەسازییەکان یان چاککەرەوەن وەکو / (ئوتۆمبێل وکۆمپوتەر .هتد).

مەبەست: 

بۆ پێدانی مۆڵەتی پیشەگەری بەوکەسانەی کەخزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن بەتایبەت چاککردنەوەی ئامێرەکان.

مەرجەکان: 

١. شوێنی کاری پیشەکەی هەبێت.

٢. وەستا بێت و شارەزابێت لەکارەکەی.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامە.

٢. رەگەزنامە.

٣. کارتی زانیاری.

٤. (4) وێنە.

٥. دەتوانرێت لە جیاتی بڕگە 3،2،1 کارتی نیشتیمانی بهێندرێت .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، لەبەر ئەوەی خزمەتێکی کەسیە دەبێت خۆی داوای بکات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(21،000) بیست و یەک هەزار دینار.

ماوەی پێویست: 

جاری یەکەم دەنێردرێت بۆ ئەو شوێنانەی کە پەیوەندیان بەکارەوە هەیە.
جاری دووەم تەواوکردنی کاروباری کارەکەی.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: داواکاری پیشکەش دەکات.

دوا هەنگاو: پێدانی مۆڵەت.

ژوورەکان: 

١. بەڕێوبەر.

٢. وارد.

٣. هۆبەی پەیوەست بەمۆڵەت دانە.

٤. لیژنەی تاقیکردنەوە.

٥. خزمەتگوزاری پاش فرۆشتن.

واژو: 

(18) واژوو:
١. سەرۆک لێژنە کەسەردانی بۆ کراوە 1 واژوو. پاش سەردانی و دڵنیابوونەوە.

٢. بەڕێوەبەر لەسەرداواکارییەکەی 1 واژوو.وەکوکەسی یەکەمی بەڕێوبەرایەتیەکە.

٣. لێژنەی خستنەڕووی کە سەردانیان کردووە 6 واژوو لەسەر فۆرم وەکو لێژنەکە دڵنیان کەکارەکە بەئەنجام گەیشتوە سەرکەتوبووە.

٤. لێژنەی تاقیکردنەوە 6 واژوو لەسەر فۆرم وەکو لێژنەکە دڵنیان کەکارەکە بەئەنجام گەیشتوە و سەرکەتوبووە.

٥. فەرمانبەری تایبەت بەپڕکردنەوەی فۆرم 1 واژوو بۆ پاراستنی زانیاریەکان.

٦. بەڕێوەبەر لەسەر فۆڕمەکە 1 واژوو بۆ پاراستنی زانیاریەکان.

٧. ب.گشتی 1 واژوو بۆ پێدانی مۆڵەتەکە.

٨. خەزنەدار 1 واژوو بۆ وەرگرتنی رسومات.

ژمارەی سەردان: 

(2) جار:
جاری یەکەم: داواکاری پێشکەش دەکات و پاشان تەواوکردنی کارەکانی لەبەڕێوبەرایەتیەکانی تر دەگرێتەوە.

دووەم: تەواوکردنی کارەکەی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. باجی دەرامەت بۆ هێنانی ئەستۆپاکی.

٢. بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بۆ هێنانی رەزامەندی.

٣. (کلیل ساز و هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆمبێل) پێویستی بەڕەزامەندی ئاسایش هەیە.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرمی مۆڵەتی تایبەت بە پیشەوەران دەبێت بۆ پڕکردنەوەی، پێویستی بەمۆری عەریزەنوس نیە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟