مۆڵەتی هاوردن بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک (شیر)

زنجیرە: 
MOH27

رێگاپێدانى هاورده‌کردنى شيرى وشک( شيرى منداڵان، گه‌وران، شير بۆ کارگه‌) له‌لايه‌ن کۆمپانياو بازرگانان له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
مافی وەدەستهێنان: 

١. هەرکەسێک خاوەن کۆمپانیا یان نووسینگە بێت لە هەرێمی کوردستان.
٢. خاوەن کۆگای مۆڵەت پێدروا بێت.

مەبەست: 

کۆنترۆڵکردنی هاوردەکردنی شیری وشک و تۆمارکردنی هەموو ئەو جۆرە شیرانە و سەرچاوەکانیان.

مەرجەکان: 

١. به‌نوسراوى فه‌رمى کۆمپانيا داواکارى پێشکه‌ش به وەزارەتی تەندروستی/به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتی کاروباری تەندروستی/به‌رێوه‌به‌رايه‌تى چاودێری و سەلامەتی خۆراک بکات.
٢. به‌ڵگه‌نامه‌ پێويستيه‌کانى راستاندى ( تصديق) بۆ کرابێت له‌لايه‌ن باڵيۆزخانه‌ى عێراقى له‌ وڵاتى به‌رهه‌م هێن.
٣. فۆرمی تایبەتی پرکردبێتەوە.

٤. دەبێت تایبەتمەندی شیرەکە بگونجێت لەگەڵ تایبەتمەندی پێوانەی عێراقی (وێنه‌يه‌کى هاوپێچه‌).
٥. نوسینی لێبڵی سەر قوتوەکە دەبێـت بەپێی تایبەتمەندی پێوانەی عێراقی ژمارە (230) بێت.
٦. سەرچاوەی شیرەکە به‌ پێى ياساو بريارو رێنمايى دەستەی راوێژکاری خۆراک رێگه‌ پێدراوبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. مۆڵەتی دامەزراندنی کۆمپانیابۆ دڵنيابوون له‌ بونى کۆمپانيا.

٢. ناسنامەی ژووری بازرگانى خاوه‌ن کۆمپانيا بۆ دڵنيابوون له‌دروستی.

٣. مۆڵەتی تەندروستی کۆگا بۆ دڵنیابوون لەکاتی هاتنە ژوورەوەی بەرهەمەکە شوێنێک هەیە بۆ هەڵگرتن.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، له‌رێگاى بريکارنامه‌ى ياسايى، يان نوسراوى فه‌رمى کۆمپانيا.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

به‌بێ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

یەک رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. پێشکەشکردنی داواکاریەک لەلایەن کۆمپانیا یان بازرگان بۆ وەزارەتی ته‌ندروستى وپێدانی رێنمایی بۆهاوردن.
٢. ده‌رکردنى نوسراوی رێگاپێدان.

ژوورەکان: 

١. ژووری بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی بۆ ڕێگاپێدانی مامەڵەکەوهامش کردن و واژو کردن.
٢. ژووری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک بۆ هامش کردن و ناردنى بۆ به‌شى خۆراک.
٣. ژووری به‌شى خۆراک بۆ نوسراوکردن.
٤. ژووری بەشی یاسایی بۆ پرکردنه‌وه‌ى بەڵێنامە.

واژو: 

١. فەرمانبەری بەشى خۆراک بۆ دڵنیابوون کە نوسراوەکە بە پێی رێنمایی و یاسا کراوە.
٢. بەڕێوەبەری چاودێری و سەلامەتی خۆراک بۆ وردبینی کردنی نووسراوەکە.
٣. بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی بۆ په‌سه‌ند کردنى نوسراوەکە.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرم هەیە دەبێت پێش هاوردە پڕبکرێتوە / هاوپێچ کراوە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟