مۆڵەتی هاوردن بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک (خواردنەوەی وزە)

زنجیرە: 
MOH22

رێگا پێدانی هاوردەکردنی خواردنەوەی وزە لە لایەن کۆمپانیاو بازرگانان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
مافی وەدەستهێنان: 

بازرگان، کۆمپانيايانه‌ى هاوردەی خواردنەوەی وەزە به‌خش دەکەن لەناوه‌وه‌ى هەرێمی کوردستان، کارگه‌کانى به‌رهه‌م هێنانى حواردنه‌وه‌ى وزه‌ به‌خش.

مەبەست: 

کۆنترۆڵکردنی هاوردەکردنی (خواردنەوەی وزە به‌خش) و تۆمارکردنی هەموو ئەو جۆرە خواردنەوە وزه‌ به‌خشانه‌و سەرچاوەکانیان، که‌لەلایەن کۆمپانیا و بازرگانەکان و کارگەکانی ناوەخۆبه‌رهه‌م دێن يا هاورده‌ده‌کرێن.

مەرجەکان: 

١. بوونى بەڵگەنامەی COC واتا SGS.

٢. زمانی عه‌ره‌بی لەسەر قوتووەکەهه‌بێت.

٣. ماوەی بەسەر چوونی تەنها ١ساڵ بێـت.

٤. خاوەن کۆمپانیا بێـت.

٥. بريکارى سه‌ره‌کى کۆمپانيا بێت ، (وه‌کاله‌ى حصرى ) هه‌بێت له‌ کۆمپانياى سه‌ره‌کى (کارگە).
٦. راستاندنى( بریکاریه‌تى سەرکی) واته‌ (وەکالەی حصری) لە سەفارەی عیراقی ئەو دەوڵەتە بۆ کرابێت.

٧. وەرگرتنی بڕوانامەی تەندروستی کۆگا لە ناوەوەی هەرێمی کوردستان.

٨. پێشکەشکردنی داواکاریەک بۆ وەزارەتی تەندروستی له‌سه‌ر کلێشەی تايبه‌تى کۆمپانيا.

٩. بوونى نووسراوى رێگه‌پێدان.

١٠. هێنانی مۆری (ختم) ی کۆمپانیا.

بەڵگەنامەکان: 

١. مۆڵەتی دامەزراندنی کۆمپانیا/ بۆ دڵنيابوون له‌ خاوه‌نى کۆمپانيا.

٢. ناسنامەی ژووری بازرگانی/ بۆ سه‌لماندنى بازرگان بوونى.

٣. مۆڵەتی تەندروستی کۆگا /بۆ دڵنیابوون لەکاتی هاتنە ژوورەوەی بەرهەمەکە شوێنێک هەیە بۆ هەڵگرتنى.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

له‌رێگاى بريکارنامه‌ى ياسايى.

ماوەی پێویست: 

يه‌ک رۆژ.

هەنگاوەکان: 

1. پێشکەشکردنی داواکاریەک لەلایەن کۆمپانیا یان بازرگان بۆ وەزارەتی تەندروستى به‌ هاوپێچ کردنى بەڵگەنامەکان (تەندروستی، سەرچاوە، شیکردنەوە، SGS).
2. نووسراوى رێگاپێدان.

ژوورەکان: 

1. ژووری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک بۆ واژوکردنی داواکاریکۆمپانيا.
2. ژووری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک بۆ واژوکردنی نوسراوی رێگاپێدان.
3. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی بۆ واژوکردنی داواکاری.
4. ژوورى به‌رێوه‌به‌رى گشتى کاروبارى ته‌ندروستى بۆ واژوکردنی نوسراوی رێگا پێدان.
5. ژووری چاودێری و سەلامەتی خۆراکبۆ وەرگرتنی داواکاریە واژوو کراوه‌که‌.
6. ژووری چاودێری و سەلامەتی خۆراک بۆ وەرگرتنی پێدایستیەکان و بەڵگەنامەکان.
7. ژووری چاودێری و سەلامەتی خۆراک بۆ چاپکردنى نووسراوى ريگه‌پێدان.
8. ژووری یاسایی بۆ وەرگرتنی بەڵێنامەی یاسایی.

واژو: 

1. فەرمانبەری بەش بۆ دڵنیابوون نوسراوەکە بە پێی رێنمایی و یاسا.
2. بەڕێوەبەری چاودێری و سەلامەتی خۆراک بۆ وردبینی کردنی نوسراو.
3. بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی بۆ کۆتایی هاتن بە نوسراو.

ژمارەی سەردان: 

دووجار سه‌ردان ئه‌کات.
1. سه‌ردانى يه‌که‌م، نوسراو پێشکەش دەکات و رێنمایی پێویست وەردەگرێت.
2. سه‌ردانى دووه‌م، بۆ جێبەجێ کردنی کارەکان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرم هەیە، ئه‌بێت پێش هاوردە پڕبکرێته‌و / هاوپێچ کراوە.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟