مۆڵەتی نەخۆشخانە و سەنتەری تایبەت

زنجیرە: 
MOH25

پێدانى مۆڵه‌تى کارکردنه‌ به‌ نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌رى تايبه‌تە کان له‌ رێگاى که‌رتى تايبه‌ت ، خزمه‌تگوزارى پێشکەش دەکەن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ وەبەرهێنەر،یا هه‌رهاوڵاتیێک دەبێت هاونشتمانیبێت لە هەرێمی کوردستان.

مەبەست: 

پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیە بۆ هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کەرتی تایبەت.

مەرجەکان: 

١. رەگەزنامەی عێراقی هه‌بێت.

٢. بڕوانامەی زانستی (شهادە) بە ناوی پزیشک بێت، دەبێت (10) ساڵ تێپەر بێت ئەگەر بۆ نەخوشخانە بێت لەدواى دەرچوونی لە کۆلێژی پزیشکی.

٣. بڕوانامەی زانستی (شهادە) بە ناوی پزیشک بێت، دەبێت (5)ساڵ تێپەر بێت ئەگەر بۆ سەنتەر بێت لەسەر دەرچوونی لە کۆلێژی پزیشکی.

٤. پشگیری سەندیکای پزیشکانى هه‌بێت.

٥. پسپۆری هەبێت بە گوێرەی سەنتەرەکە، ( پسپۆري لەو کارەی ئەنجامی دەدات لە سەنتەرەکە.

٦. نابێت کە سە کە نەخۆشخانەیەکی تر یان سەنتەرێکی تر بە ناوی بێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەگەزنامەی (عێراقی) بۆ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان، بۆ دڵنیابوونه‌ که‌ عێراقيه‌ يا بيانيه‌.

٢. ناسنامەی سەندیکای پزیشکان.

٣. بڕوانامەی پزیشک بۆ دیاريکردنی پسپۆری پزیشکەکە.

٤. ناسنامەی خانەنیشین ئەگەر پزیشکەکە خانەنشین کرابێ.

٥. پوختەی ڕاژەی کەسی داواکار بۆ زانینی ماوەی خزمەتى داواکار که‌ نەخۆشخانە یان سەنتەر دەکاتەوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

له‌ رێگاى بريکارنامه‌وه‌ به‌ده‌ست دێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

١. بۆ نەخۆشخانە گشتیە کان لەگەڵ دێزاین ماوەی (1)مانگی پێويسته‌بۆ پابەندبوون و بەدواداچوونی وە بەرهێنەر لە سەرپرۆژە کە.

٢. بۆ سەنتەرە کان (1) مانگی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاریەک بۆدروستکردنی نەخۆشخانە یان سەنتەر.
دواین هەنگاو: وەرگرتنی مۆڵەت بۆ کردنەوەو کارکردن.

ژوورەکان: 

(3) ژووری پێویستە.
١- ژووری بەشی نەخۆشخانە وسەنتەرکان: بۆ رێکخستنی کاری لێژنەکان و کاری مۆڵەت.
٢- ژووری ئەندازە :بۆ نەخشەکان.
٣- ژووری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان: بۆ سەیرکردنی دۆکیۆمێنتەکان و بۆ زانین و ئاگاداربوون.

واژو: 

١. واژوی لیژنەی داواکاری، بۆبریاردان ، ديراسه‌کردنى دۆکيۆمێنته‌کان .

٢- واژوی لیژنەی تێروانینی شوێن (کەشفی شوێنەکە) بۆ دیاری کردنی شوێنەکە بۆ ئەوەی بزانرێت شوێنەکە سەلامەتە لە ڕووی ته‌ندروستى و ژينگه‌يى تاوه‌کو مه‌ترسى نه‌بێت.

٣- واژوی لیژنەی دیراسەکردنی دیزاینەکان بۆ دراسەکردنی ، دێزاینی (تەلارسازی، کارەبا، میکانیک ) واتا سەردەمیانە بێت لەگەڵ بارودۆخی ئیستا بگونجێت.

٤-. واژوی لیژنەی کەشفی کۆتایی، بۆ بریار دانه‌ لەسەر کردنەوەی نەخوشخانە یان سەنتەر بە گوێرەی پزشکی پسپۆری تایبەتمەندی بۆ شوێنەکە کە (نەخۆشخانە، سەنتەر).

٥- واژوی بەرپرسی بەشی نەخۆشخانە وسەنتەرەکان، بۆ ئاگاداری و پێداچوونەوە بە نووسراوەکان و دۆکومێتەکان بە گشتی لە سەرەتاوە تا کۆتای.

٦-. واژوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان بۆ ئاگاداربوون لە کۆی ئەو نوسراوو دۆکيۆمێنتانه‌ى کراون.

٧- واژوی وەزیرى ته‌ندروستى بۆ پێدانی مۆلەتەکە.

ژمارەی سەردان: 

تيبينى : هەر معاملەیەک پێویستی بە (٦) جار هەیە ئەگەریش پرۆژەکە لە رێگای وەبەرهێنان بێت ئەوا پێویستی بە (٨) جار هەیە به‌م شێوازه‌ :
١-. پێشکەشکردنی داواکاری (یاداشت).

٢- هێنانی بەڵگەنامە لەگەڵ پشتگیری لایەنی پەيوەندیدار، نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک) بۆ وەرگرتنی ڕاو سەرنج لە سەر دروستکردنی نەخۆشخانە يا سەنتەره‌که‌.

٣- وەرگرتنی ڕاو سەرنجى ده‌سته‌ى ژينگە، دواى ره‌زامه‌ندى ليژنه‌ى يه‌که‌م، دواتر نوسراو شارەوانی.

٤-. هێنانی نەخشە ی تەلارسازی و پەسەند کردنی لەلایەن ئەندازیارانی تەلارسازی پاشان داوا دەکرێت نەخشە میکانیک و کارەبا .هتد.

٥- هێنانی نەخشەى میکانیک و کارەبا و ئاو ئاوەرۆ، ئەمەش بۆ نەخۆشخانەکان و سەنتەری I-V-F، بۆ دابینکردنی هەوای پاک و سازگار.

٦- ئەو پرۆژانە لە رێگای وەبەرهێنان زەوی وەردەگرن نوسراویان له‌ وەزارەتی شارەوانی .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان ئەگەر پرۆژەکە لە ڕێگای وەبەرهێنەوە بێت، وەرگرتنی ڕاوسەرنجی وەزارەتی تەندروستی.

٢. دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە، پێدانی رێنمای ژینگە لە دەستەی چاککردن و پاراستنى ژینگە و جێبەجێ کردنی مەرجاکانیان.

٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بۆ دياريکردنى شوینی نەخوشخانە یان سەنتەر بۆ ئەوەی بزانرێت شوێنەکە بازرگانیە (تیجاریە) یان سکەنیەله‌ (ماستەرپلاندا) هەبێت.

٤. سەندیکای پزیشکانی کوردستان، بۆ زانینى ئەندامیەتی پزشکان لە سەندیکاو وەرگرتنی مۆڵەتی زانستی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمێک تایبەت نیە لە ئێستادا،بەڵێ لە داهاتوودا پێویستی بە فۆرمێک هەیە.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟