مۆڵەتی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی

زنجیرە: 
MLSA02

پێدانی مۆڵەتی سەلامەتی و تەندروستی بۆ شوێنی کار، بۆ دڵنیابوون لەجێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی کار
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو شوێنانەی کە کرێکارو وخاوەنکار تێدا کار دەکەن.

مەبەست: 

بۆدڵنیابوون لەجێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەی.

مەرجەکان: 

١. شوێنی کارەکە تەندروست بێت.

٢. کەلوپەلی خۆپارێزی بۆ دابین کرابێت.

٣. ئامێری ئاگرکوژێنەوە و دەرمانخانەی بۆ دابین کرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. وێنەی کەسی رەنگاوڕەنگ (2) دانە.

٣. پوولی حکومی.

٤. پاکانەی باجی دەرامەت.

٥. نوسراوی سەندیکا بۆ تۆماری جێی کار.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لە رێگای بریکارنامەوە ئەنجام بدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ کارگە: دەرهێنان 78،000 دینار و بۆ نوێکردنەوە 18،000 دینار.

بۆ شوێنی ئاسایی: دەرهێنان 10،500 دینار و بۆ نوێکردنەوە 7،500 دینار.

ماوەی پێویست: 

(7) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە (پشکنینی شوێنی کاری بۆ دەکرێت).

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پیشکەشکردنی داواکاری.

دوا هەنگاو: دڵنیابوون لەجێبەجێبوونی مەرجەکانی (پاش کەشف).

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (3) ژوور دەکات:

١. بەڕێوبەر.

٢. وەرگرتنە.

٣. تەندروستی و سەلامەتی و پیشەیی.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. بەرێوەبەر.

٢. ئەندامانی لیژنە.

ژمارەی سەردان: 

١. داواکاری پێشکەش دەکات.

٢. تەواوکردنی کاری مۆڵەتەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. ئەستۆپاکی باجی دەرامەت بۆ دانی باج.

٢. بەرگری شارستانی، مۆڵەتی سەلامەتی خۆپاراستن.

٣. سەندیکای کرێکاران، بەڵگەنامەی ئەندام بوون.

٤. قائمقامیەت، بۆ پەسەندکردن (تصدیق).

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرم هەیە لەکاتی بوونی خۆی پڕدەکرێتەوە. پێویستی بەمۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەستەبەری کۆمەڵایەتی

- هەولێر: رێگای کەرکوک نزیک بەرزە پردی جیھان.
- سلێمانی: شەقامی مەولەوی - سەروی بەریدەکە.

- دهۆک: گرێ باسێ.

- زاخۆ: پشت زیندانی زاخۆ.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟