مۆڵەتی سەرپەرشتیکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستمی (LTE)

زنجیرە: 
MTC08

مۆڵەتدان و سەرپەرشتی کردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستمی LTE

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان و دامودەزگا حکومیەکانە

مەبەست: 

بۆ دابینکردنی ئەنتەرنێت مەبەستی سود وەرگرتن لە لایەن هاوڵاتیان و کۆمانیاکان بۆ راپەڕاندنی ئیش و کاری رۆژانەیان و هەروەها دامودەزگا حکومیەکان

مەرجەکان: 

١. دەبێت کۆمپانیای داوکار تۆمارکراوبێت لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازگانی و پیشەسازی.

٢. دەبێت ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت (سەرۆکایەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی).

٣. مۆرکردنی گرێبەستی تایبەت لەگەڵ وەزارەتمان.

٤. دەرکردنی فەرمانی وەزاری لە وەزارەتمان.

بەڵگەنامەکان: 

١.. داواکاری کۆمپانیا و دۆکیۆمێنتی پێویست بە جۆری خزمەتەکەو جۆری سیستەمەکە.

٢. داواکاری تۆمارکردنی کۆمپانیا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیا لە وەزارەتی بازرگانی.

٣. نوسراوی پاکانە لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەبێت لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیاکە داواکاری پێشکەش بە وەزارەت بکات یان لە ڕێگای پارێزەری کۆماپنیاکە کە بریکاری هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(40000000) چل ملێون دینار هەر یەک مێگا هێرتز (1MHz) بە پێی ڕێنمایی وەرگرتنی کرێی ساڵانە کە لە هاوپێچ ئاماژە پێ کراوەبە پێی هاوکێشەی خوارەوە :-
0.1*72000*BW*R*{5*(1+PₒP)}*1200
BW=1(بۆ یەک مێگا هێرتز)
R= 0.8(فاکتەری باندی ڕادیۆیی).
PₒP=0.13 (فاکتەری ڕێژەی دانەشتوانی هەرێمی كوردستان).

ماوەی پێویست: 

پازدە ڕۆژ بەدەر لەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدارەکان.
لە دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی گشت لایەنی پەیوەندی دار وەرگرتنی مۆڵەت(گرێبەست و فەرمانی وەزاری (15) پازدە ڕۆژی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

دوو هەنگاوی پێویستە:

یەکەم هەنگاو ،پێشکەشکردنی داواکاری بەجۆرێ خزمەتگوزاریەکە لەگەڵ دۆکیۆمێنتی پێویست .

دووەم هەنگاو، دەرکردنی فەرمانی وەزاری.

ژوورەکان: 

١. بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن .

٢. بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان (سەردانەکان بەو شێوەیە دەبێت):

١. ژووری وەرگرتە (نوسراوەکە یاخود داواکاریەکە تۆمار دەکرێت)

٢. بەڕێوەبەری گشتی پۆستەوگەیاندن( بۆ ڕەوانە کردنی داواکاریەکە یاخود نوسراوەکە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە لایەن بەشی تایبەت بەو داواکاریە ).

٣. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی (ناردنی نوسراوەکە یان داواکاریەکە بۆ بەشی پێویست).

٤. بەڕێوبەری گەیاندن (ژووری بەرپرسیاری لەرەلەرەکان ئینجا بە پێچەوانەوە) ، بۆ ئەنجام دانی کاری پێویست .

٥. وەزیر(بۆ واژوو کردنی (گرێبەست) یاخود (فەرمانی وەزاری)بە پێی جۆری ماددەکە .

واژو: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن (پەسەندکردنی داواکاری بە پێی توانای وەزارەت ئینجا وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیر و تەواوکردنی کارەکان بۆ لایەنی پەیوەندیدار .

٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون (دوای تەواوبوونی هەنگاوی یەکەم بە مەبەستی ئامادەکردنی گرێبەستی تایبەت).

٣. بەڕێوەبەری گرێبەستەکان (ئامادەکردنی گرێبەستەکە و پێشکەشکردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی یاسا ).

٤.بەڕێوەبەری یاسایی (پەسەندکردنی بەپێی یاسای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دانانی ژمارە بۆ وەرگرتنی رسوماتی یاسایی) .

٥. وەزیری گواستنەوەو گەیاندن (واژوکردنی گرێبەست و دەرکردنی فەرمانی وەزاری).

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز دوو جار سەردانی دەکات:

سەدانی یەکەم : بۆ پێشکەشکردنی داواکاری .

سەردانی دووەم: وەرگرتنی رەزامەندی بەکارکردن.

لە نێوان هەر سەردانێک ماوەی 15 ڕۆژی پێویستە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان لە وەزارەتمان (بۆ مەبەستی رێکخستنی گرێبەستی تایبەت بە پرۆژەکە).

٢.بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیای ناوبراو لە هەرێمی کوردستان لە بواری گەیاندن بەر لەمۆڵەت پێدانیان لە لایەن وەزارەتمان بۆ کارکردن لە بواری گەیاندن بە سیستمی LTE.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێنامەی (دەست نووس) بەهاوکاری کردنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کاتی پێویست.هەروەها کارکردن لەو شوێنانەی کە بە پیی گرێبەستەکە مۆڵەتی پێدراوە و لە کاتی فراوان کردنی سنوری مۆڵەتەکە دەبێت ئاگاداری وەزارەت بکات بۆ ئەنجام دانی کاری پێویست . پێویستی بە مۆری (عەریزە نووس نیە)تەنها لە لایەن وەزارەتەوە ئامادە دەکرێت و پڕ دەکرێتەوە لە لایەن بەڕوێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا یاخود پارێزەری ڕێ پێدراوی کۆمپانیا بە پێی بریکار نامەی گشتی ، کە لە هاوپێچ دیاری کراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاولاتی-وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن

هەولێر-ڕێگای کەرکوک-بەرامبەر تابلۆ مۆڵ

ژمارەی تەلەفۆن: 0662615030-0662232800
ئیمەیڵ: info@motac.gov.krd

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟