مۆڵەتی سەرپەرشتیکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستمی (WIMAX)

زنجیرە: 
MTC07

مۆڵەتدان و سەرپەرشتی کردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا جیاجیاکان بە سیستمی wimax.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنبەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان و دامودەزگا حکومیەکانە.

مەبەست: 

بۆ دابینکردنی ئەنتەرنێت بۆ مەبەستی سود وەرگرتن لە لایەن هاوڵاتیان و کۆمانیاکان بۆ راپەڕاندنی ئیش و کاری رۆژانەیان.

مەرجەکان: 

١. دەبێت کۆمپانیای داواکار تۆمارکراوبێت لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان) لە وەزارەتی بازگانی و پیشەسازی.

٢. دەبێت رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت (سەرۆکایەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی).

٣. مۆرکردنی گرێبەستی تایبەت لەگەڵ وەزارەتمان.

٤. دەرکردنی فەرمانی وەزاری لە وەزارەتمان.

بەڵگەنامەکان: 

1. داوکاری کۆمپانیا و دۆکیۆمێنتی پێویست بە جۆری خزمەتەکەو جۆری سیستەمەکە ، دۆکیۆمێنتە پێویستەکانیش ئەمانەن:
١- گرێبەستی دامەزراندنی گۆمپانیا ( عقد تاسیس الشرکە ) .
٢- بریاری دامەزراندنی کۆمپانیا ( تۆماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ) .
٣- دۆکۆمێنتی تایبەت بە چۆنیەتی دامەزراندن وشێوازی پێشکەش کردن و گەیاندنی خزمەتگوزارێکە بۆ لایەنی سوودمەند .

2. داوکاری تۆمارکردنی کۆمپانیا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیا لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.

3. نوسراوی پاکانە لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەبێت لە لایەن بەڕیوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیاکەداواكارى پێشکەش بە وەزارەت بکرێت یان لە ڕێگای پاریزەری کۆمپانیاکە کە بریکاری هەبێت

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

کرێی ساڵانەی لەرەلەری دابینکراو بۆ خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە سیستمی (WiMAX) بۆ هەر (1MHZ)) وەردەگیرێت(بە پێی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگا) کە پارێزگای سلێمانی گەورەترین پارێزگایە و پارێزگای دهۆک بچوکترین پارێزگایە ، بەم شێوەی خوارەوەیە:

١. مۆڵەتی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان (2000000) دووملیۆن دینار.

٢. مۆڵەتی پارێزگای سلێمانی (1000000) یەک ملیۆن.

٣. مۆڵەتی پارێزگای هەولێر (800000) هەشت سەد هەزار دینار.

٤. مۆڵەتی پارێزگای دهۆک (500000) پێنج سەد هەزار دینار.

ماوەی پێویست: 

لە دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی گشت لایەنی پەیوەندی دار وەرگرتنی مۆڵەت (گرێبەست و فەرمانی وەزاری ) (15) پازدە ڕۆژی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو ، پێشکەشکردنی داواکاری خزمەتگوزاریەکە لەگەڵ دۆکیۆمێنتی پێویست ،دۆکیۆمێنتە پێویستەکان ئەمانەن:
١- گرێبەستی دامەزراندنی گۆمپانیا ( عقد تاسیس الشرکە ) .
٢- بریاری دامەزراندنی کۆمپانیا ( تۆماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ) .
٣- دۆکۆمێنتی تایبەت بە چۆنیەتی دامەزراندن وشێوازی پێشکەش کردن و گەیاندنی خزمەتگوزارێکە بۆ لایەنی سوودمەند .

دووەم هەنگاو ،دەرکردنی فەرمانی وەزاری.

ژوورەکان: 

١.بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندن .

٢. بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان (سەردانەکان بەو شێوەیە دەبێت):

١. ژووری وەرگرتە (نوسراوەکە یاخود داواکاریەکە تۆمار دەکرێت).

٢. بەڕێوەبەری گشتی پۆستەوگەیاندن( بۆ ڕەوانە کردنی داواکاریەکە یاخود نوسراوەکە بۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە لایەن بەشی تایبەت بەو داواکاریە ).

٣. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی (ناردنی نوسراوەکە یان داواکاریەکە بۆ بەشی پێویست).

٤. بەڕێوبەری گەیاندن (ژووری بەرپرسیاری لەرەلەرەکان ئینجا بە پێچەوانەوە) ، بۆ ئەنجام دانی کاری پێویست .

٥. وەزیر(بۆ واژوو کردنی (گرێبەست) یاخود (فەرمانی وەزاری)بە پێی جۆری ماددەکە ).

ژمارەی ژووری پێویست بۆ سەردان پێنج ژوورە :

واژو: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن (پەسەندکردنی داواکاری بە پێی توانای وەزارەت ئینجا وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیر و تەواوکردنی کارەکان بۆ لایەنی پەیوەندیدار ).

٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون (دوای تەواوبوونی بە مەبەستی ئامادە کردنی گرێبەستی تایبەت).
٣. ببەڕێوەبەری گرێبەستەکان (ئامادەکردنی گرێبەستەکە و پێشکەشکردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی یاسا ).

٤. بەڕێوەبەری یاسایی (پەسەندکردنی بەپێی یاسای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دانانی ژمارە بۆ وەرگرتنی رسوماتی یاسایی) .

٥. وەزیری گواستنەوەو گەیاندن (واژووکردنی گرێبەست و دەرکردنی فەرمانی وەزاری).

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز دوو جار سەردان دەکات :

سەردانی یەکەم ،بۆ پێشکەشکردنی داواکاری (یەک ڕۆژە).

سەردانی دووەم ، بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بەکارکردن(یەک ڕۆژە).

لە نێوان هەر سەردانێکدا ماوەی 15 ڕۆژ پێویستە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

1. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان لە وەزارەتمان (بۆ مەبەستی رێکخستنی گرێبەستی تایبەت بە پرۆژەکە).

2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیای ناوبراو لە هەرێمی کوردستان لە بواری گەیاندن بەر لەمۆڵەت پێدانیان لە لایەن وەزارەتمان بۆ کارکردن لە بواری گەیاندن بە سیستمی WIMAX.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێنامەی (دەست نووس) بەهاوکاری کردنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کاتی پێویست، هەروەها کارکردن لەو شوێنانەی کە بە پێی گرێبەستەکە مۆڵەتی پێدراوە لە کاتی فراوان کردنی سنووری مۆڵەتەکە دەبێت ئاگاداری وەزارەت بکات بۆ ئەنجام دانی کاری پیویست. پێویستی بە مۆری عەریزە نووس نیە تەنها لە لایەن وەزارەتەوە ئامادە دەکرێت و پڕ دەکرێتەوە لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا بە پێی بریکار نامەی گشتی کە هاوپێچە .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاولاتی-وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستەو گەیاندن

هەولێر-ڕێگای کەرکوک-بەرامبەر تابلۆ مۆڵ

ژمارەی تەلەفۆن: 0662615030-0662232800
ئیمەیڵ: info@motac.gov.krd

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟