مۆڵەتی تەندروستی

زنجیرە: 
MOH20

پێدانی مۆڵەتی تەندروستی بۆ فه‌رمانبه‌رى نەخۆش یا خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت توانای کارکردنيان نيه‌يا که‌سانى پله‌يه‌کى نه‌خۆش، به‌خێوى ده‌کات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەشی لیژنە پزیشکیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

1. کەسی نەخۆش پێویستی بە مۆڵەت بێت.
2. کەسی یەکەمی خێزانی نەخۆشى (ئۆوتیزم، شەلەل دەماغ، یان هەر کەسێک نەتوانێک پێداویستی خۆی جێ بە جێ بکات).

مەبەست: 

پێشکەشکردنی مۆڵەت به‌ نەخۆش یا کەسی یەکەمی خێزانی نەخۆش.

مەرجەکان: 

١. راپۆرتى پزيشکى بۆ جه‌خت کردنه‌وه‌و راستاندى بارى نه‌خۆش، که‌ پێويستىيه‌تى.
٢. چاودێرى کەسی یەکەمی خێزانی نەخۆش.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامه‌ى بارى شارستانى و راپۆرتى پزيشکى بۆ فه‌رمانبه‌رى نه‌خۆش .
٢. ناسنامه‌ى بارى شارستانى چاوه‌دێرو که‌سى نه‌خۆش و راپۆرتى پزيشکى بۆ چاوه‌دێرى که‌سێکى نه‌خۆش مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، لە رێگای نوینەریکردنەوە بەدەستنایەت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

ديارى ناکرێت به‌ پێى دانيشتنى لێژنه‌ى پزيشى.

هەنگاوەکان: 

1. پێشکه‌ش کردنى داواکارى و راپۆرتى پزيشکى بۆ فه‌رمانگه‌ى خۆى و سه‌ردانى لێژنه‌لاوەکیەکان لە پارێزگاکەی خۆی ده‌کات.
2. لێژنه‌ بريارده‌دات و وه‌ڵامى فه‌رمانگه‌ ده‌داته‌وه‌.

ژوورەکان: 

1. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بەڵگەنامە و ڕاپۆرت پێشکه‌ش ده‌کات و فايلى بۆ ده‌کرێته‌وه‌ و رۆژى ىسه‌ردانى لێژنه‌ى بۆ ديارى ده‌کرێت.
2. سه‌ره‌دانى لێژنه‌ بۆبينينى به‌ڵگه‌نامه‌و راپۆرت و پشکنينى.
3. سه‌ره‌دانى لێژنه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌ڵامى لێژنه‌.

واژو: 

1. واژوی بەرپرسی لیژنە پزیشکیەکان.
2. واژوی لێژنه‌ى چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردووە.

ژمارەی سەردان: 

1. هێنانی بەڵگەنامەو کردنەوەی فایل و دیاری کردنی ڕێکەوتی چاوپێکەوتن لەگەڵ لێژنەکە.
2. چاوپێکەوتن لەگەڵ لیژنە.
3. وەرگرتنەوەی بڕیاری لیژنە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێويست نيه‌.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟