مۆڵەتی بەخێوکەر

زنجیرە: 
MLSA16

پێدانی مۆڵەت به‌مووچە بەفەرمانبەران یان پێدانی بڕێک پارەی مانگانە بەو کەسانەی کە فەرمانبەر نین و سەرپەرشتی کەسێکی کەم ئەندام دەکات، ئەوەی یەک کەم ئەندام بەخێودەکات (140هەزار) ی پێدەدرێت ئەوەی دوو کەم ئەندام بەخێودەکات( 210 هەزار) پێدەدرێت، نابێت لە دوو کەم ئەندام زیاتر بەخێو بکەی، بەپێی یاسای 22 ی سالی 2011 ی پەرلەمان و رێنمایی دارایی ژمارە (12) .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدیوانی وەزارەتی کار
مافی وەدەستهێنان: 

١. فەرمانبەرانی حکومەت.

٢. ئەوانەی فەرمانبەری حکومەت نین خۆیان تەرخان دەکەن بۆ بەخێوکردنی کەم ئەندام.

مەبەست: 

سەرپەرشتیکردنی کەمئەندامەکەیان.

مەرجەکان: 

بۆ مۆڵەتی بە موچە :
١. فەرمانبەربێـت.

٢. ئافرەت تەمەنی لە 55 ساڵ زیاتر نەبێت و پیاویش لە 60 ساڵ.

٣. کەم ئەندام بە راپۆڕتی پزیشکی کەم ئەندامی جه‌ستەیی بێت بە رێژەی 100% .

٤. بۆ نەخۆشیەکانی (ئۆتیزم، منگۆل، بیرکۆل) رێژەی پەک کەوتن لە %90 بێت.

٥. لە (2) کەم ئەندام نابێت زیاتر بەخێو بکات، بۆ پێدانی مووچە بەکەسێک فەرمانبەر نەبێت، هەمان مەرج جگە لە خالی یەک.

بەڵگەنامەکان: 

١. راپۆڕتی پزیشکی.

٢. کۆپی ناسنامە.

٣. نوسراوی فەرمی فەرمانبەر.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، ناتوانرێت لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

لە وەزارەتی کار (1) هەفتەی پێویستە، ئەگەر کارەکانی تری دەرەوەی وەزارەت تەواو بێت.

هەنگاوەکان: 

بۆ فەرمانبەر :
١. داواکاری لە فەرمانگەی خۆی پێشکەش دەکات کە راپۆڕتی پزیشکی لەگەڵ بێت.

٢. لاری نەبوونی پێدەدرێت بۆ شوێنی کارەکەی / بۆ نافەرمانبەر داوایەک پێشکەش بە وەزارەت دەکات کە راپۆڕتی پزیشکی لەگەڵ بێت

ژوورەکان: 

١. لە تۆری پارستنی کۆمەڵایەتی 3 ژوور (بەڕێوەبەر + کۆمپیتەر + جێبەجێکار).

٢. لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی کۆمەلایەتی 2 ژوور (یاسای +بەڕێوەبەری گشتی).

٣. لە دیوانی وەزارەت 7 ژوور (هاتوو دەرچوو 2 جار + بەڕێوەبەری گشتی 2 جار+ وەزیر 2 جار + کارگێڕی).

٤. فەرمانگەی خۆی 5 ژوور (یەکەم جار پێش رەزامەندی).

٥. لە فەرمانگەی خۆی 5 ژوور (دووەم جار پاش رەزامەندی).

واژو: 

(3) واژوو:
١. واژووی بەڕێوەبەری کارگێڕی.

٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی.

٣. وەزیر / لەبەر ئەوەی ئەمە مۆڵەتی بەموچەیە پێویستە لایەنی کارگێڕی رەزامەندی بدات لەسەر مۆڵەتەکەی پاشان رەزامەندی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی پاشان وەزیر رەزامەندی کۆتایی لەسەر مۆڵەتەکە دەدا

ژمارەی سەردان: 

یەک جار

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی تایبەت (پەیوەست) بەکارەکەی.

٢. وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.

٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی.

٤. بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی، وەزارەتی تایبتمەند لاری نەبوون بە کارمەندەکەی دەدات پاشان لە وەزارەتی کارەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدان دەکرێت و لەوێشەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆری پاراستن تاوەکو دڵنیاببنەوە کە ئەو کەسە خاوەنی خاوەن پێداویستی تایبەتە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
1. بەڵێ، لە بەڕێوبەرایەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی فۆرمی بەخێوکەر وەکو بەڵێننامە. ٢. نەخێر. پێویست بەمۆری عەریزەنووس ناکات. ٣. بەڵێننامە لە (کاتب عدل) پڕبکرێتەوە.
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟