مۆڵەتی بیر

زنجیرە: 
MAWR37

مۆڵەتی بیری قووڵ دەدرێت بە پێی رێنمایەکانی کە لە بڕیاری ژمارە(١) ساڵی (٢٠١٥) هاتووە بۆ سوود بەرژەوەندی گشتی بيت يان بۆ کەرتی تایبەت پاش وەرگرتنی مۆڵەتەکە دەست دەکرێت بە هەڵکەندنی بیرەکە لە رێگای ئامێرەکانی کەرتی گشتی بۆ سوودی گشتی وە ئامێرەکانی کەرتی تایبەت ئەگەر بۆ کەرتی تایبەت بێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سوود و بەرژەوەندی گشتی جوتیار لەگەڵ کەرتی تایبەت.

مەبەست: 

بە مەبەستی دابینکردنی بڕی ئاوی پێویستی خواردنەوە بۆ شارو شارۆچکە و قەزا و ناحیە و گوندەکان یان سوودی تایبەت چ بۆ پڕۆژەی کشتوکاڵی بێت یان پیشەسازی بچوک بێت .

مەرجەکان: 

هەبوونی پێويستي بە ئاو لەو شوێنى كە داوا دەکرێت چ بۆ کەرتی تایبەت و جووتياران بێت يان بۆ سوودى گشتی مۆڵەتەکە دەدرێت کاتێک شوێنەکە گونجاو و سەرکەوتوو بێت لە رووی هایدرولۆجیەوە بۆ هەڵکەندی بیری ئاو وە بە پیی رێنمایەکانی ژمارە (1) ساڵی (2015) .

بەڵگەنامەکان: 

١. تۆماری زەوی و باری پشکداری و مافی بەکارهێنانی زەوی/بیری کشتوکاڵی.
2. بەڵێنامەکانی بەکار‌ێنانی ئاو.
3- نووسراوى پارێزگا و فەرمانگەکانی هاتووە لە نڕگە / 14 ی سەرەوە.

داواکاری لە لایەنی پەیوەندیدار چ کەرتى گشتى یان تایبەت بۆ کەرتى گشتى بۆ مۆلەتى بیر نووسراوى یەکەى ئیداری و پاریزگا بۆ کەرتى تایبەت نووسراوى بەریوەبەرایەتى ئاوى دەورو بەر و بەریوەبەرایەتى ئاوى پاریزگاکان بۆ کەرتى تایبەت داواکاری جوتیار یان خاوەن پرۆژە هەروەها نووسراوى بەریوەبەرایەتیەکانى کە لە خالی (١٣) هاتوون لە گەل هەبوونى بەڵگەى خاوەنداریەتى زەوى چ گرێبەست بێت یان مولک بۆ بیری جوتیاران و پرۆژەى تایبەت گشت بەڵگەکانى پێویستن بۆ ئەوەى کیشەى کۆمەلایەتى و کێشەى شوێن و زەوى دروست نەبێت و بە پێ ی ڕێنمایی بێت

بریکاری و نوێنەریکردن: 

1. مامەڵەکە لە یەکەی ئیدارەی ناوچەکەوە دەستپێدەکات پاشان بۆ بەرێوەبەرایەتیەکانی ئاوی ژێر زەوی و مامەڵەکە تەواو دەکرێت و بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو و مؤلەتی پێدەدرێت .

2. بۆ بیری سوودی گشتی (خواردنەوە و خزمەتگوزاری ) : لە رێی نوێنەرانی گوند دەست پێدەکاتبە قۆناغەکانی بڕگەی ١ ی سەرەوەدا تێدەپەڕێت (دانيشتوان يان كۆمەڵگە ئابووريەكان ) .

3. بۆ بیری سوودی تایبەت (پرۆژەی کشتوکاڵی –پیشەسازى – هتد) پێویستە لە سنوورى يەکەى
ئيداريەكەى دەست پێبكات و پارێزگا پشتگيری بكات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەخشینى مۆلەتى بیر و کۆتایی بیرەکە (١١٥٠٠٠) بۆ کەرتى گشتى و (٧٥٠٠٠) دینار بۆ کەرتى تایبەت
تێچوى بیر بە پێی نرخی پرۆژەو بە پێی قووڵی بیرەکەیە کە نرخ لە ئیستادا بۆ هەر مەترێک لە نێوان (٥٠-٧٠) دۆلارە جگە لە نرخی ترومپا و ژووری بیر .

ماوەی پێویست: 

پاش تەواو كردنی مامەڵەکە ئەگەر هیچ کێشەی نەبێت بۆ ماوەی نزیکەی 30 رۆژ دەخایەنێت وە دەست بەکاربونی بۆ هەڵکەندنی بیرەکە و تەواوكردنی لە نێوان (10-30) رۆژە ئەگەر گرفت و کێشەی هونەری دروست نەبێت .

هەنگاوەکان: 

يەکەم هەنگاو : بۆ داواکردنی خزمەتی بیری ئاو : پێویستە سوودمەندان (جووتياری كشتوكاڵی يان ئەهلی گوند بۆ خواردنەوە و خاوەن کارگە بۆ پڕۆژەی پیشەسازی )....هتد .
1. خاوەن داواکاری (پرۆژە) لە رێی یەکەی ئیداری پێشکەش دەکات.
2. لاري نەبوونی فەرمانگە پەیوەندیەكان (ژینگە – شوێنەوار – كارەبا – ئاودێری ) يەك نووسراو بەدەست دەهێنێ.
3. كەشفی شوێنی بيرەکە ئەنجام دەدرێت (پێویستە هیچ سەرچاوەیەکی تری ئاوى لە دووريەكی دياريكراو نەبێت)
4. ليژنە بە پێی خەسلەتە هایدرۆلۆجی شوێن دیاریدەکات .
5. بە ئاگاداری فەرمانگە قۆناغەکانی بیر لێدان تەواو دەبێت
6. بڕگەی جیۆلۆجی و زانیارییەکان پاش تاقیکردنەوەی بیر دەدرێتە فەرمانگە .

یەکەم هەنگاو وەرگرتنی مۆلەتی بیرەکە لە یەکەی ئیداری دەست پێدەکات و لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کۆتایی پێدێت .
دوا هەنگاو مۆڵەتی کۆتای بیرەکەیە لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی پاش هەڵکەندنی بیرەکە و پشکنینی پاشان وەرگرتنی (سەرەتا و كۆتای) بيرەکە .
.

ژوورەکان: 

بۆ مۆڵەتی بیر ئەم هەنگاوانە دەکەین :
1- يەکەی ئیداری 2- پارێزگا 3- بەرێوەبەرایەتیەکانی ئاوی ژێر زەوی /هۆبەی مۆڵەتی بیر و دانانی شوێنی بیر .
پاش تەواوکردنی نوسراوەکانی فەرمانگەی پەیوەندیدارەکان كە (4-5) واژووى بەڕێوەبەری پێویستە دواجار كە مامەڵەکە تەواو بوو بەڕێوەبەر واژووی دەکاتو و بەرز دەکرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو بۆ هەڵکەندنی بیر پاش وەرگرتنی مۆڵەتی دەست بەکار بوونی ئامێرەکە.
دوا هەنگاو بەخشینی مۆڵەتی کۆتای بیرەکەیە .

واژو: 

واژووی بەرپرسی یەکەی پارێزگا، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کە لە خاڵی (13) هاتووە واتە (8) واژوو بۆ ئەوەی مۆڵەتی بیرەکە بە پێی ڕێنمای بێت کە لە بڕیاری ژمارە (1 ؟؟) ی ساڵی (2015) هاتووە بۆ هەڵکەندنی بیرەکەش واژووی بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی پێویستە .
١. بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی : دەست پیدەکات و نووسراو بۆ ئەم فەرمانگە دەکرێت .
٢. بەڕێوەبەرایەتی : شوێنەوار - كارەبا – ژینگە - ئاودێری - كشتوكاڵ.
٣. لە هەندێک باردا : (دادنووس و تۆماری زەوى ) پێویستە.

ژمارەی سەردان: 

تەنها یەک جار سەردان دەکات .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

-ژمارەی ژوور لە فەرمانگەی ئاوی ژێر زەوی پارێزگاکان (هۆبەی قەزاکان) لە هەر فەرمنگەیەک دەگاتە ٥ ژوور .
- ژمارەی ژوورەکان لە ب گ س ئاو: دەگاتە (5-2) ژوور.
- ژمارەی ژوور لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان : دەکرێت لە فەرمنگەکان وەریبگری بۆ پشتگیری و لاری نەبوونی وەک (كشتوكاڵ - ئاودێری- شوينەوار – ژینگە – كارەبا) وا دەخەمڵێنرێ كە لە نێوان (3-5) ژوور دایە .

بە پێی رێنماییەکن بۆ مۆڵەتی بیر پێویستە لاری نەبوونی ئەم فەرمانگانەی هەبێت :

1. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ 2. بەڕێوەبەریەتی ئاودێری 3. ب رێگەو بان 4. ب شوێنەوار 5. ب ژینگە 6. کارەبا
لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەرەوە دەکرێت .
تایبەت بە هەڵکەندنی بیر ئەگەر کەرتی گشتی بێت لە رێکای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی یان ئامێری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی یان ئامێری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورەبەر یان کەرتی تایبەت جێبەجێدەکرێت .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
تەنیا فۆرمى خزمەت خواز بریتیە لە داواکاری لایەنى پەیوەندار چ کەرتى گشتى بێت یان تایبەت ٠٠٠
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟