مۆڵەتی بریکاری غاز

زنجیرە: 
MNR11

رێگەدان بە هاوڵاتیان کە هەڵسن بە فرۆشتن و دابەشکردنی بوتڵی غاز بەپێى مەرج و رێنمایی یەکانی دابەشکردن، واتە بوون بە بریکاری دابەش کردنی غاز .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانکارگەی گازی هەولێر
مافی وەدەستهێنان: 

ڕێگە دان بە سەجەم هوولآتیانی هەرێمی کوردستان، بە پێشبڕکێ بەپێى مەرج و رێنمایی دەست نیشان دەکرێت ، بە گوێرەی ژمارەی بریکاری ویستراو بۆ ئەو شوێنە.

مەبەست: 

بۆ بوون بە بریکاری غاز و وەرگرتن لە کارگەی غازەکان و دابەشکردن و فرۆشتنی بۆ خزمەت خوازەکان و هاووڵاتیان.

مەرجەکان: 

١. رەگەزى نێر بێت.

٢. تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر نەبێت.

٣. مۆڵەتی شوفێری گشتی هەبێت.

٤. بارهەڵگر بەپێى ڕێنماییەکان و بە ناوی خۆی بێت.

٥. لاری نەبوونی ئەو یەکە ئیدارییەی بریکارکە ئیشی تێدا دەکات بهێنێت.

٦. کردنەوەی ژمارەی حیساب جاری لە بانک.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری کەسێتی (نفوس)، بۆ ناساندنی خاوەن بریکاری غاز .

٢. ڕەگەزنامەی عێراقی(جنسية )،بۆ دڵنیا بوون کە هاوڵاتی عێڕاقیە .

٣. کارتی زانیاری، بۆ زانینی شوێنی نیشتە جێ بوونی بریکارەکە .

٤. فۆرمی خۆراک ، بۆ زیاتر زانیاری دەربارەی خێزانداری بریکارەکە .

٥. نوسراوی یەکەی ئیداری و پارێزگا،لە بەر پێویست بوونی یەکەی ئیداری بە مۆڵەتی بریکاری غاز و پێویست بوونی غازی زیاتر بەو ناوچەیە .

٦. مۆڵەتی شوفێری گشتی نوێ کراوە ، مۆڵەتی گشتی شۆفێری پێویستە ، لە بەر ئەوەی خاوەن بریکارەکە خۆی ئۆتۆمبێلەکەی غازی دابەش کردن لێ دەخوڕێت.

٧. ساڵنامەی بارهەڵگر نوێکراوە و مۆدیلی لە (5) ساڵ زیاتر نەبێت ، ساڵنامەی(سنوية )ئۆتۆمبێل پێویستە نوێ کراوە بێت بۆ ئەوەی کێشە لە هاتوو چۆی ئۆتۆمبێلەکە دروست نەبێتلە کاتی لێخوڕین لە لایەن کارمەندانی هاتوو چۆ ، وە پێویستە مۆدێلەکانی ئۆتۆمبێل لە (5) مۆدێل تێنەپەڕیت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان نوێ و مۆدێرن بن لە کاتی لێخوڕین و هاتوو چۆ و بە تایبەتی لە ناو گەڕەکەکان .

٨. پاکانەی باجی دەرامەت ، بۆ ئەوەی باجی ساڵانە بریکارەکە لە کاتی خۆی بیدات .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر ، پێویستە خودی بریکارەکە بە کارەکان هەڵسێت چونکە خۆی نوێنەرە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

پارەی ڕسومی عەقد و بڕەکەی ( 3000 ) سێ هەزار دینارە بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی /بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە / بەڕێوەبەرایەتی داهات و خەرجیەکان ژمارە ( 20061 )لە ( 9/12/2013 ).

ماوەی پێویست: 

(7) حەوت رۆژە.

هەنگاوەکان: 

١. داواکاری بۆ یەکە ئیدارییەکە.
٢. نوسراوی پشتگیری لە یەکە ئیدارییەکەوە.
٣. دەرچوونی فەرمانی کارگێڕی بە پێدانی بریکاریەتی غاز و دەست نیشان کردنی شوێنی کارکردنی
٤. دوا هەنگاو ، دەرچوونی فەرمانی کارگێڕی بە پێدانی بریکاریەتی غاز و دەست نیشان کردنی شوێنی کارکردنی.

ژوورەکان: 

کارگێڕی بۆ ڕایی کردنی مامەلەکە:
١. دابەشکردن بۆ ڕایی کردنی مامەلەکە.
٢. هۆبەی سەلامە و ئاگرکوژێنەوە بۆ ئەنجام دانی کەشف لەسەر بارهەڵگرەکەی.
٣. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بۆ تۆمارکردنی.
٤. ژووری ژمێریاری بۆ دانانی بارمتە.
٥. ژووری دابەشکردن بۆ کردنەوەی فایل و دەرهێنانی فەرمانی پێویست بۆ کارکردنی.
٦. ژووری یاسا ، بۆ ئەنجام دانی گرێبەست لەگەڵ بریکارەکە.

واژو: 

١. واژوی هۆبەی دابەشکردن ، بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکە و کردنەوەی دۆسیەیەک بۆ بریکارەکە.
٢. واژوی ژمێریاری و ئەمینداری خەزنە ، بۆ وەرگرتنی بارمتە.
٣. واژوی هۆبەی سلامە و ئاگرکوژێنەوە بۆ ئەنجام دانی کشف بۆ بارهەڵگرەکە کە لێژنەیەکی (3) کەسین.
٤. واژوی بەرپرسی یاساي ، بۆ پڕکردنەوەی بەڵێننامە و گرێبەست.
٥. واژوی بەڕێوەبەر، پەسەند کردنی بەڕێوەبەر دوای تەواوکردنی گشت کارەکان.

ژمارەی سەردان: 

١.. سەردانی یەکەم ، پێشکەش کردنی داواکاری بۆ یەکەی ئیداری و نوسراوی پشتگیری بۆپارێزگا.
٢. سەردانی دووەم، هێنانەوەی نوسراوی وەزارەتمان، هێنانی نوسراوی پارێزگا بۆ کارگەی غازی حکومی بۆ پێدانی بریکاریەتی.
٣. سەردانی سێیەم، بردنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت .
٤. سەردانی چوارەم، هێنانەوەی لاری نەبوونی باجی دەرامەت.
٥. سەردانی پێنجەم،هێنانی دۆکیومێنتەکانی هاوڵاتیەکە بۆ ڕێک خستنی فایلێک بۆ بریکاریەتی وە پێدانی زنجیرەی بریکار (تسلسل) ، وە لە هەمان سەردانی بارهەڵگر بۆ پشکنین و ڕێگە پێدان لە ڕووی سالامەوە ، وە سەردانی ژووری هۆبەی یاسا بۆ ئەنجام دانی گرێبەست .
٦. سەردانی شەشەم، هێنانی بارمتەی نەقدی و کردنەوەی حسابی جاری لە بانک ، دەرچوونی فەرمانی کارگێڕی بۆ دەست بە کار بوون .

تێبینی: ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە پێویستن لە نێوان هەر سەردانیکردنێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە یەک ڕۆژە .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. یەکەی کارگێڕی ئیداری (ناحیە یان قەزا)کە دەیەوێت بریکاریەتی لێ بەدەست بهێنێت لەبەر پێویستی ناوچەکەیان بە بریکاری زیاتر بوو.

٢. پشتگیری پارێزگای هەولێر بۆ پشتگیری لێ کردنی قەزاکە یان ناحیەکە.

٣. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت ، کردنەوەی فایلێک بە ناوی بریکارەکە بۆ پێدانی باجی ساڵانە .

٤. بانک، پشگیری حسابی بانکی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ ، فۆرمی تایبەت هەیە لە لایەن وەزارەتمانەوە داندراوە لە کارگەمان تەنها بە یەک سەردان پڕدەکرێتەوە. هەموو ئەو بەڵگەنامانەی تیایدا باس دەکرێت و زانیاری ناونیشان و ماڵی خزمەت خوازەکەی تێدایە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی -وەزارەتی سامانە سروشتیەکان-کارگەی غازی هەولێر

کارگەی غازی هەولێر
شاری هەولێر – باشوری رۆژئاوا
سەر رێگای گوێر – نزیک هەزەی ئۆتۆمبێل

ناوی بەرپرس:بختیار عبدالله عبدالرحمن
ژمارەی مۆبایل:0662530962
ئیمێل:Erbil_gas@yahoo.com

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟