مۆڵەتى بیناکردن / نۆژەنکردنەوەی خانوو

زنجیرە: 
MMT02

بریتیه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری رێپێدانى نۆژەنکردنەوەی بیناكردن، كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگ و به‌رده‌وامه‌ و پەیوه‌سته ‌به‌ رێپێدانى نۆژەنکردنەوەى خانوو، كواڵیتی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ‌راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه ‌به ‌ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانه‌وه‌.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارسەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداریبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
مافی وەدەستهێنان: 

١. بۆ هاوڵاتيان.

٢. بۆ وەبەرهێنەران.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنى رێپێدان بۆ نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوەى خانوو، کە دەبێتە هۆى جوانکارى و باشترکردنى خانووە بنیادنراوەکە هەروەها لابردنى سەرجەم ئەو زێدەڕۆییانەى کە ئەگەر لە پێشوودا لەسەر خانووەکە کرابێت.

مەرجەکان: 

١. نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.

٢. داواکار دەبێت خاوەن موڵک بێت، یان ئەگەر کرێگرتە بوو دەبێت رەزامەندى خاوەن موڵکى هەبێت.

٣. وەرگرتنى دراوسێکان ئەگەر پێویستى کرد.

٤. پابەندبوون بە رێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە نۆژەنکردنەوە.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.

٢. بریکارنامە ئەگەر بریکارى هەبوو.

٣. گرێبەستى کرێ ئەگەر کرێگرتە کارەکە بکات.

٤. لارى نەبوونى خاوەن موڵک ئەگەر کرێگرتە کارەکە بکات.

٥. لارى نەبوونى دراوسێ لە هەندێک حاڵەتدا.

٦. ئەگەر ناڕوونى هەبوو داواى تاپۆ و چەسپاندنى سنوور دەکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بەڕێگاى بريکارنامە دەکرێت کە پەسەندکرابێت لە فەرمانگەى دادنوسی.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووى ئەم خزمەتە تەنها کرێى پشکنینە کە عادەتەن یەک پشکنین ئەنجامدەدرێت و بڕى (15,000) دینارى عیراقى وەردەگیرێت.

دانانى بارمتە ( تأمینات ) بە بڕى ( 500,000 )دینارى عیراقى ، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.

ماوەی پێویست: 

(1) بۆ (3) رۆژ بە پێى لێهاتوویى و شارەزایى خزمەتخواز.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى.

دوا هەنگاو: وەرگرتنى رێپێدان.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (8) ژوور دەکات:

١. بەڕێوەبەر.

٢. نەخشەدانان.

٣. لێژنەی پشکنین.

٤. لێژنەی پەسەندکردنی نەخشەکان.

٥. ژمێریاری.

٦. کارگێری.

٧. ووردبینی.

٨. یاسایی.

واژو: 

(9) واژوو پێویستە بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتە.

- واژووى ( بەڕێوەبەر ، بەشى نەخشەدانان یا نەخشەى بنەڕەتى یا مۆلەت ، بەشى ژمێریارى ، بەشى یاسا و بەشى خزمەتگوزارى).

- هەر واژوویەک پەیوەستە بە ڕێنمایى کارپێکراو.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز ( 2 ) جار سەردانى شوێنى پێشکەشکردنى خزمەتەکە دەکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟