روخاندن بەشێکە له خزمهتگوزاری رێپێدانى بیناكردن، كه خزمهتگوزارییهكی گرنگ و بهردهوامه و پەیوهسته به رێپێدانى روخاندن و بنیادنانەوە، كواڵیتی ئهم خزمهتگوزارییه راستهوخۆ بهستراوهتهوه به ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانهوه، خزمەتێکە کە بەهۆیەوە خزمەتخوازان دەتوانن خانوو و باڵەخانە کۆن و نالەبارەکان بڕوخێنن بۆ ئەوەى سەر لەنوێ پرۆژەى نوێى لەسەر بنیاد بنێن ، بەمەش هەم خزمەتخواز سوودمەند دەبێت هەم حکومەت و تەواوى دانیشتوان سوودمەند دەبن و سیماى شارەکان باشتر و جوانتر دەبێت هەروەک مەترسى روخان و زەرەر و زیانیان کەمتر دەبێت.
١. هاوڵاتى.
٢. وەبەرهێنەر.
٣. کۆمپانیا.
بۆ وەرگرتنى رێپێدان بۆ روخاندنى خانوو و باڵەخانە کە دواتر پرۆسەى سەر لە نوێ بنیادنانەوە دەست پێدەکات ، خزمەتخواز لە پرۆژەى نوێى باشتر سوودمەند دەبێت و تەواوى دانیشتوان و حکومەتیش سوودمەند دەبن بە روخاندن و سەر لەنوێ دروستکردنى پرۆژەى نوێ.
١.نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.
٢.دەبێت موڵکەکە چۆڵکرابێت، واتە نابێت کارى تێدا بکرێت یان خاوەن موڵک یان کرێگرتە لە ناوى بێت.
٣.داواکار دەبێت خاوەن موڵک یان بریکارەکەى بێت.
٤.پابەندبوون بە رێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە خزمەتى روخاندن.
١. وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور.
٢. ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
٣. بریکارنامە ئەگەر بریکارى هەبوو.
بەڵێ، لە رێگای خاوەنکار یاخود لە رێگاى بریکارنامەوە.
تێچووى ئەم خزمەتە تەنها کرێى پشکنینە کە عادەتەن یەک پشکنین ئەنجامدەدرێت و بڕى (15,000) دینارى عیراقى وەردەگیرێت.
دانانى بارمتە ( تأمینات ) بە بڕى (500,000)دینارى عیراقى ، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.
(4-1) رۆژ بە پێى لێهاتوویى و شارەزایى خزمەتخواز.
ئەم خزمەتە (10) هەنگاو لەخۆ دەگرێت کە ووردەکارییەکانى لە ( SOP ) هاوپێچدا روونکراوەتەوە و لێرەشدا بە کورتى روونکراوەتەوە:
١. هاتووکردنى داواکارى و بردنى بۆ لاى بەڕێوەبەر.
٢. بەڕێوەبەر دەینێرێت بۆ بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە نۆژەنکردنەوەى خانوو.
٣. دواتر پسولەى پشکنین دەبڕێت.
٤. دواتر پشکنینى بۆ ئەنجامدەدرێت.
٥. دەگەڕێتەوە بۆ نەخشەدانان بۆ ئەوەى کۆنووسى پشکنین ووردبینى بکرێت و ئەگەر کێشەى نەبوو فۆرمى
رەزامەندى فەرمانگەى ( ئاو + کارەبا )ى پێدەدرێت.
٦. هێنانەوەى رەزامەندى فەرمانگەى ( ئاو + کارەبا ).
٧. لە بەشى ژمێریارى بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
٨. لە بەشى یاسایى بەڵێننامەى لێوەردەگیرێت.
٩. بەراییەکانى کۆپى دەکات.
١٠. وێنەی رەسەن بۆ بەشى نەخشەدانان و وێنەیەکى کۆپى بۆ بەشى خزمەتگوزارى و وێنەیەک بۆ خزمەتخواز دەبێت.
خزمەتخواز سەردانی (2) ژوور دەکات:
١. پێشکەشکردنى داواکارى.
٢. وەرگرتنى رێپێدانى روخاندن.
(10) واژوو پێویستە بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتە.
١. واژووى بەڕێوەبەر.
٢. بەشى نەخشەدانان یان نەخشەى بنەڕەتى یان مۆلەت.
٣. بەشى ژمێریارى.
٤. بەشى یاسا.
٥. بەشى خزمەتگوزارى.
٦. فەرمانگەى ئاو و فەرمانگەى کارەبا.
- هەر واژوویەک پەیوەستە بە رێنمایى کارپێکراو.
خزمەتخواز ( 2 ) جار سەردانى شوێنى پێشکەشکردنى خزمەتەکە دەکات.
١. فەرمانگەی ئاوی پەیوەندیدار.
٢. فەرمانگەی کارەبای پەیوەندیدار.