مۆڵەتى بیناکردن / دروستکردنى دوکان

زنجیرە: 
MMT11

دروستکردنى دوکان بەشێکە ‌له ‌خزمه‌تگوزاری رێپێدانى بیناكردن، كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگ و به‌رده‌وامه‌ و پەیوه‌سته ‌به‌ رێپێدانى دروستکردنى دوکانى تاک ، كواڵیتی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ‌راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه ‌به ‌ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانه‌وه‌.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارسەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداریبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هاوڵاتيانى خاوەن دوکان.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنى رێپێدان بۆ دروستکردنى دوکانى تاک لە ناو خانوو لە شەقامە بازرگانییەکان ئەو شەقامانەى کە شارەوانى رێگەیان پێدەدات.

مەرجەکان: 

١. نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.

٢. داواکار دەبێت خاوەن موڵک یان بریکارەکەى بێت.

٣. پابەندبوون بە رێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە دروستکردنى دوکان.

بەڵگەنامەکان: 

١. وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور ئەگەر موڵک بێت و هێنانى گرێبەستى زەوى ئەگەر مصاطحە بێت.

٢. ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.

٣. بریکارنامە ئەگەر بریکارى هەبوو.

٤. مۆلەتى ئەو خانووەى کە دەیەوێت دوکانەکەى تێدا دروست بکات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگاى بريکارنامەى تايبەت خزمەتەکە دەکرێت بەدەست بهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووى ئەم خزمەتە تەنها کرێى پشکنینە کە عادەتەن یەک پشکنین ئەنجامدەدرێت و بڕى (15,000) دینارى عیراقى وەردەگیرێت.

دانانى بارمتە ( تأمینات ) بە بڕى (500,000)دینارى عیراقى ، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.

ماوەی پێویست: 

(1) بۆ (3) رۆژ بە پێى لێهاتوویى و شارەزایى خزمەتخواز.

هەنگاوەکان: 

ئەم خزمەتە (10) هەنگاو لەخۆ دەگرێت کە ووردەکارییەکانى لە ( SOP ) هاوپێچدا روونکراوەتەوە و لێرەشدا بە کورتى روونکراوەتەوە:

١. هاتووکردنى داواکارى و بردنى بۆ لاى بەڕێوەبەر.

٢. بەڕێوەبەر دەینێرێت بۆ بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە دروستکردنى دوکان.

٣. دواتر پسولەى پشکنین دەبڕێت.

٤. دواتر پشکنینى بۆ ئەنجامدەدرێت.

٥. دەگەڕێتەوە بۆ نەخشەدانان بۆ ئەوەى کۆنوسى پشکنین ووردبینى بکرێت و ئەگەر کێشەى نەبوو داواى نەخشەى لێدەکرێت کە شوێنى دوکانەکى لەسەر نەخشەى بارى شوێن ( واقع الحال ) دیاریکرابێت.

٦. پاش هێنانى نەخشە و لەکاتى نەبوونى تێبینى لەسەر نەخشەکە، لە بەشى ژمێریارى بارمتەى لێ وەردەگیرێت.

٧. لە بەشى یاسایى بەڵێننامەى لێوەردەگیرێت.

٨. بەراییەکانى کۆپى دەکات.

٩. وێنەی رەسەن بۆ بەشى نەخشەدانان و وێنەیەکى کۆپى بۆ بەشى خزمەتگوزارى و وێنەیەک بۆ خزمەتخواز دەبێت.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. بەڕێوەبەر بۆ پێشکەشکردنى داواکارى.

٢. بەشى مۆڵەت بۆ هامشکردنی بەڕێوەبەرايەتى مۆڵەتدان.

٣. روپێو بۆ پشکنينکردن.

٤. ياسايى بۆ پڕکردنەوەى بەڵێننامە.

٥. نوسينگەى مۆڵەتدان بۆ تەواوکردنى مۆڵەت.

٦. ژمێريارى بۆ دانانى بارمتە.

واژو: 

(6) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەر.

٢. لێپسراوى مۆڵەتدان.

٣. ياسا.

٤. لێژنەى رێپێدانی دروستکردنی دوکان کە (3) واژووە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز ( 2 ) جار سەردانى شوێنى پێشکەشکردنى خزمەتەکە دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێش بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە هیچ فەرمانگەیەکى ترى ناوێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هيچ فۆرمێک نيە تەنها داواکارى پێشکەش دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟