مۆڵەتى بیناکردن / دروستکردنى خانوو

زنجیرە: 
MMT01

بریتیه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری رێپێدانى بیناكردن، كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگ و به‌رده‌وامه‌ و پەیوه‌سته ‌به‌ رێپێدانى دروستكردنى خانوو.
كوالێتی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ‌راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه ‌به ‌ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانه‌وه‌.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارسەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداریبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ گشت هاوڵاتيەک کە قەواڵەی زەوی بە ناوی تۆمارە.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنى مۆڵەت بۆ دروستکردنى خانوو.

مەرجەکان: 

١. نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.

٢. نابێت کێشەى لە وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.

٣. پابەندبوون بە رێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسندکردنى نەخشە و رسومات.

4. وەرگرتنى رەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بەڵگەنامەکان: 

١.وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور ( لە 3 مانگ کۆنتر نەبێت) ئەگەر زەویەکە موڵک بوو.

٢.ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.

٣.بریکارنامە ئەگەر بریکارى هەبوو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە رێگای خاوەنکار یاخود بريکارنامەوه بە دەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووى بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پرۆژەکە کە لە (200،000) دینارى عیراقى دەستپێدەکات بۆ (1،000،000) و زیاتریش ).
هەروەک ئەم رسوماتانە لەرێگەى هاوکێشەى تایبەتەوە دیاریدەکرێت کە ئەمانەن :
- رووبەرى بینا × 2000 = رسوماتى بینا.
- رووبەرى بینا × 450 دینار = رسوماتى پارکیى ئۆتۆمبێل
- 1/2 پانى شۆستە × رووکارى بینا × 2( ژمارەى نهۆم ) × بڕى پارە بۆ یەک مەتر = رسوماتى شۆستە
- رووکارى بینا × پانى شەقم × 10,000 دینار / 4 = رسوماتى قیر
- رووکارى بینا × پانى شەقم × 10,000 دینار / 2 = رسوماتى قیر
- رووکارى بینا × پانى شەقم × 10,000 دینار / 2 = رسوماتى قیر

دانانى بارمتە ( تأمینات ) بە بڕى ( 500,000 )دینارى عیراقى ، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.

- کرێى پشکنین کە بۆ هەر پشکنینێک برى (15,000) دینارى عیراقى وەردەگیرێت.

ماوەی پێویست: 

(5-3) رۆژ بە پێى لێهاتوویى و شارەزایى خزمەتخواز.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى.

دوا هەنگاو: وەرگرتنى رێپێدان.

ژوورەکان: 

١. بەڕێوەبەر.

٢. نەخشەدانان.

٣. لێژنەی پشکنین.

٤. لێژنەی پەسەندکردنی نەخشەکان.

5. ژمێریاری.

6. کارگێری.

7. وردبینی.

8. یاسایی.

9. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.

10.فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.

واژو: 

(10) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەر.

٢. نەخشەدانان.

٣. لێژنەی پشکنین.

٤. لێژنەی پەسەندکردنی نەخشەکان.

٥. ژمێریاری.

٦. کارگێری.

٧. ووردبینی.

٨. یاسایی.

٩. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان.

١٠.فەرمانگە پەیوەندیدارەکان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (5) جار سەردانى شوێنى پێشکەشکردنى خزمەتەکە بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. تۆمارى خانوبەرە بۆ بەدەستهێنانى قەواڵەی نوێ و چەسپاندنى سنوور.

٢. بەڕێوەبەرایەتی ئاو بۆ بڕين و راکێشانى ئاو.

٣. بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرە بۆ هەڵگرتنى باج لەسەر خانوەکە.

٤. بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بۆ بڕين و راکێشانى کارەبا.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. فۆرمى دروستکردنى خانوويەکە هەر لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى پڕ دەکرێتەوە. ٢. پێش وەختە پڕ ناکرێتەوە تا ئەو کاتەى داواکە پێشکەش دەکرێت. ٣. فۆرمەکە پێويستى بە مۆرى عەريزەنووس نيە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟