مۆڵەتى بيناکردن / دروستکردنى باڵەخانە، دروستکردنى باڵەخانەى سەر شەقامی (20)م ، دروستکردنى پێشانگا

زنجیرە: 
MMT04

بریتیه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری رێپێدانى بیناكردن، كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی گرنگ و به‌رده‌وامه‌ و پەیوه‌سته ‌به‌ پێدانی رێپێدانى دروستكردنى باڵەخانە، كواڵیتی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه ‌راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه ‌به ‌ژیان و ئاسودەیی هاوڵاتیانه‌وه‌.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارسەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداریبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
مافی وەدەستهێنان: 

١. هاوڵاتى.

٢. وەبەرهێنەر.

٣. کۆمپانیا.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنى رێپێدان بۆ دروستکردنى باڵەخانە.

مەرجەکان: 

١. نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە موڵکەکەى.
٢. نابێت کێشەى لە وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
٣. پابەندبوون بە رێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسندکردنى نەخشە و رسومات.
٤. وەرگرتنى رەزامەندى لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بەڵگەنامەکان: 

١. قەواڵەی زەوى.

٢. چەسپاندنى سنورى زەوى.

٣. ناسنامەى بارى شارستانى لە کاتى داواکردنى بەڵێننامە لە لايەن بەشى ياسا.

٤. ئەگەر بريکارى هەبێت دەبێت بريکارنامەى پێ بێت.

٥. ناسنامەى ئەندازيارى سەرپەرشتيار و ديزاينەر لە کاتى داواکردنى بەڵێننامە.

٦. گرێبەستى سەرپەرشتيکردن لە لايەن نوسينگەى ئەندازيارەوە ئامادەکراوبێت و پەسندکرابێت لە لايەن
سەنديکاى ئەندازياران (عقد اشراف).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ لە رێگای بریکارنامە دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. کرێى پشکنين (12,000) دينار.

٢. دانانى بارمتە (500,000) دينار.

ماوەی پێویست: 

(30) بۆ (60) رۆژ بە پێى قەبارەى پرۆژەکە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى.

دوا هەنگاو: وەرگرتنى مۆڵەتی رێپێدان.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (5) ژوور دەکات:

١. ژوورى نەخشەدانان.

٢. ژوورى بەشى ياسا.

٣. ژوورى بەشى ژمێريارى.

٤. ژوورى بەڕێوەبەر.

٥. ژوورى هاتوو و دەرچوو.

واژو: 

(6) واژووی پێویستە:

١. واژووى سەرۆک لێژنەى بيناکردن.

٢. واژووى بەرپرسى نەخشەدانان.

٣. واژووى بەشى ژمێريارى .

٤. واژووى بەشى ياسا.

٥. واژووى بەشى هونەرى .

٦. نەخشەکە لە لايەن ليژنەى باڵەخانە واژوو دەکرێت.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز دەبێت ( 10 بۆ 15 بە گوێرەى قەبارەى پرۆژەکە ) جار سەردانى شوێنى پێشکەشکردنى خزمەتەکە بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرايەتی خانوبەرە بۆ وەرگرتنى قەواڵەی موڵک و چەسپاندنى سنوور.

٢. بەڕێوەبەرايەتی باجى خانوبەرە بۆ وەرگرتنى پاکانە .

٣. بەڕێوەبەرايەتی کارەبا بۆ بڕين و راکێشانى کارەبا.

٤. بەڕێوەبەرايەتی ئاو بۆ بڕين و راکێشانى ئاو.

٥. بەڕێوەبەرايەتی ئاوەڕۆ بۆ قيڕ شکاندن ئەگەر پێويستى کرد.

٦. بەڕێوەبەرايەتی شوێنەوار بۆ دياريکردنى شوێن لە لايەن شوێنەوارەوە.

٧. بەڕێوەبەرايەتی بەرگرى شارستانى بۆ ئەنجامدانى رێنمايى سەلامەتيەکان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆرمى رێپێدان بۆ دروستکردنى بينا هاوپێچە. ئەم فۆرمە لە لايەن خزمەتخوازەوە پڕناکرێتەوە تاوەکو نەخشەى پەسەند دەکرێت. و پێويستى بە عەريزەنووس نيە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟