موچەی کەم ئەندام

زنجیرە: 
MLSA21

پێدانی موچەیەک بە بڕی (150,000) هەزار دینار بۆ ئەو کەم ئەندامانەی کە هیچ موچەیەکی تریان نیە، و بڕی (100,000) هەزار دینار بۆ ئەو کەم ئەندامانەی کە فەرمانبەرن یان خانەنشینن.

بۆ هەردوو حاڵەت، پێویستە لیژنەی پزیشکی پشتڕاستی کەمئەندامییەکەی بکاتەوە. بەم شێوەیە:

١. جەستەی بزوێن 40%.

٢. نابینا .

٣. نابیست 60% .

٤. بیرکۆل 65%.

٥. مەنگۆل 8% .

٦. تالاسیمیا 5% .

٧. هیمۆفیلیا 50% .

٨. ئۆتیزم 80% .

٩. شیزۆفرینیای توند 50% .

١٠. شلل دەماغ 80% .

١١. کورتە باڵا .

١٢. منداڵی نەخۆشی شەکرە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی
مافی وەدەستهێنان: 

١. جەستەی.

٢. نابینا.

٣. نابیستان.

٤. بیرکۆڵ.

٥. مەنگۆل.

٦. تالاسیمیا.

٧. هیمۆفیلیا.

٨. ئۆتیزم.

٩. شیرۆفیرنیای توند.

١٠. شلەل دەماغ

١١. کۆرتە باڵا 3 12. مناڵی نەخۆشی شەکرە.

مەبەست: 

بۆ ئەوانەی کەم ئەندامن و ناتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن.

مەرجەکان: 

١. کەم ئەندام نەتوانێت بژێوی خۆی دابین بکات.

٢. لیژنەی پزیشکی پشت راستی کەم ئەندامیەکەی کردبێتەوە. بەو شێوەیەی کە لە پێناسەی ئەم خزمەتەدا هاتووە.

٣. دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت یان لە سنووری ماددەی 140 دابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی.

٢. کارتی زانیاری.

٣. پسولەی خۆراک.

٤. وێنەی کەسی رەنگاوڕەنگ (2 دانە).

٥. راپۆرتی پزیشکی، وەزارەتی تەندروستی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لە رێگای بریکارنامەوە ئەنجام بدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها (3،750) دینار وەردەگیرێت بۆ بەڵێننامە لە بەشی یاسایی.

ماوەی پێویست: 

(2) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە:

جاری یەکەم: سەردان دەکات بۆ وەرگرتنی فۆرمی لیژنەی پزیشکی.

جاری دووەم: هێنانەوەی بڕیاری لیژنەی پزیشکی.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: ناردنی کەم ئەندام بۆ لیژنەی پزیشکی.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی رەزامەندی دارایی و پێدانی موچە.

ژوورەکان: 

١. دهۆک (یەک هەنگاو) تەنها دهۆک

٢. 5 ژوور:

١. کارگێڕی.

٢. هۆبەی کەئەندام.

٣. یاسایە.

٤. ژمێریار.

٥. تۆمار (داتای گشتی).

واژو: 

(5) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەر (2) جار جاری یەکەم نوسراو بۆ لێژنەی پزیشکی / جاری دووەم بەرزکردنەوەی مامەڵەکەی بۆ وەزارەت.

٢. لێپرسراوی هۆبەی کەم ئەندامان تۆمارکردنی ناوی.

٣. یاسایی بۆ دڵنیابوون لە تەواوی بەڵگەکانی.

٤. ژمێریاری بۆ تۆمارکردنی ناوی لە موچەی سوودمەندان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

جاری یەکەم: ناردنی بۆ لیژنەی پزیشکی.

جاری دووەم: کردنەوەی فایلێکی تایبەت بۆ کەم ئەندامەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. لیژنەی پزیشکی (وەزارەتی تەندروستی) بۆ دیاریکردنی جۆری کەم ئەندامی.

٢. بۆ فەرمانبەری کەم ئەندام، پشتگیری فەرمانگەکەی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرم هەیە، نەخێر ناتواناێت پێش وەخت پڕی بکاتەوە تاوەکو رەزامەندی لیژنەی پزیشکی بەدەست نەهێنێ، نەخێر پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی

هەولێر، شەقامی مخمور- نزیک مزگەوتی خدر سوارە.
کۆیە، رێگای کۆیە-سلێمانی نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.
سۆران دیانە- ئازادی .

سلێمانی، گردی جۆگە
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی شارەزور.
ب. بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بتوێن. ج. بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەمال . د. بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دەربەندیخان / هاوپێچ کراوە

3. دهۆک - شەقامی زەری لاند پشت بەنزینخانەی بناف تۆ . أ. شێخان شەقامی سەرەکی نزیک نەخۆشخانەی شێخان. ب. ئامێدی شەقامی برێکا نزیک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە . ج. ئاکرێ بەرامبەر رێفە بەریا ساخلەمی ئاکرێ . د. سمێل شەقامی سەرەکی زاخۆ - نزیک قوتابخانەی ئاداری نمونەیی. ه. زاخۆ شەقامی ئەکادیمیایی عەسکەری - نزیک بەڕێوەبەرایەتی مرور

4. کەلار: شەقامی شەهیدان

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟