موچەی چاودێری خێزان

زنجیرە: 
MLSA19

پێدانی بڕی (150،000) دینار بە (تەلاقدراو، بێوەژن، بەساڵاچوو، گەورە کچ، مناڵی بێ دایک و باوک، قوتابی خێزاندار، نەخۆشی درێژخایەن کە 75% بەسەرەوە بێت و توانای کاری نەبێت).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی
مافی وەدەستهێنان: 

١. بێوەژن.

٢. جیابوەوە.

٣. بەساڵاچوو سەرو 65 ساڵ.

٤. خێزانی زیندانی.

٥. قوتابی خێزاندار.

٦. نەخۆشی درێژخایەن و پەککەوتە بەرێژەی 75% بەسەرەوە.

٧. کچی بێ دایک و باوک.

٨. منداڵی بێ سەرپەرشت.

٩. منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە.

مەبەست: 

بۆ دابینکردنی یارمەتیەکی مانگانە بە بڕی 150،000 دینار.

مەرجەکان: 

١. هیچ موچەیەک وەرنەگرێت لە حکومەت یا هیچ کرێیەک لە کەرتی تایبەت.

٢. هیچ داهاتێکی جێگیری نەبێت.

٣. خۆی بە خێوکەری خێزان بێت بۆ (بێوەژن، جیابوەوە، قوتابی خێزاندار، خێزانی حوکمدراو).

٤. کچی بێ دایک و باوک کە (تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت، بەخێوکەری نەبێت، هیچ موچەیەکی نەبێت).

٥. لە کارکەتوو کە تەمەنی لە 8 ساڵ کەمتر نەبێت و پلەی پەککەوتەی 75% بێت و هیچ موچەیەکی نەبێت.

٦. منداڵی بێ سەرپەرشت (هیچ داهاتێکی جێگیر و موچەی نەبێت، دایک و باوکی نەمابێ یان باوکی نەمابێ و
دایکی شوی کردبێت).

بەڵگەنامەکان: 

هاوپێچ.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، پێویستە خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(3،750) دینار بۆ پڕکردنەوەی بەڵێنامەی یاسایی.

ماوەی پێویست: 

(2 ) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری.

دوا هەنگاو: پێدانی موچە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. بەڕێوەبەر.

٢. لێپرسراوی هۆبەی چاودێری خێزان.

٣. توێژەر.

٤. وردبین.

٥. یاسای.

٦. ئامار.

تێبینی لە دهۆک تەنها (1) ژوورە (سیستمی (1) پەنجەرە) یە.

واژو: 

(6) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەر.

٢. بەرپرسی هۆبە.

٣. توێژەر.

٤. وردبین.

٥. یاسایی.

٦. ئامار.

ژمارەی سەردان: 

١. وەرگرتنی فۆرم و پڕکردنەوە لە ژووری کار.

٢. هێنانەوەی بەڵگەکانی ئەو فەرمانگەیە کە پەیوەندیان پێوە هەیە.

٣. وەرگتنی موچە پاش رەزامەندی دارایی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی خانەنشینی.

٢. ئامار بۆ دڵنیابوون لە سودمەند نەبوونی لە حکومەت.

٣. باجی دەرامەت بۆ هێنانی ئەستۆپاکی.

٤. بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بۆ ئەوانەی حوکم دراون بۆ ئەو ژنانەی کە پیاوەکانیان حوکم دراوە.

٥. کۆلێژو پەیمانگا و ئامادەییەکان بۆ قوتابی خێزاندار لەگەڵ گرێبەستی هاوسەرگیری.

٦. لیژنەی پزیشکی بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەرێژەی 75% بە سەرەوە.

٧. فەرمانگەی باری شارستانی یان رەگەزنامە بۆ ئەوانەی بێ دایک و باوکن بۆ هێنانی وەفاتنامەی دایک و باوک.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرم هەیە هاوپێچە - نەخێر، ناتوانێت پێش وەخت پڕیبکاتەوە دەبێت لە کاتی ئامادەبوونی پڕبکرێتەوە نەخێر، یەک فۆرم هەیە، نەخێر پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟