ماڵی ئافرەتانی هەرەشە لێکراو (شەڵتەر)

زنجیرە: 
MLSA14

بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەيە کە لە کۆمەڵگادا لە لایەن کەس و کارەکانیان یان هەرکەسێکی ترەوە کە هەڕەشەی ژیانیان لەسەر بێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو ئەو ژنانەی توشی توندو تیژی و هەڕەشە دەبنەوە لە لایەن خێزان یان کۆمەڵگاوە.

مەبەست: 

بۆ داڵدەدان و پاراستن و چاودێری و بە هانەوە چوونی ئەو ژنانەی توشی توندوتیژی و هەڕەشە شەدەبنەوە.

مەرجەکان: 

١. پێویستی هەڕەشەی لە سەر بێت.

٢. پێویستە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان یان دادگای تایبەتی رەوانە کرابێت.

٣. نەخۆش نەبێت بەیەکێک لە نەخۆشیە گواستراوەکان.

٤. باری دەروونی باش بێت، تاوەکو لە ناو شەڵتەر توندوتیژی ئەنجام نەدات.

بەڵگەنامەکان: 

١. نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی.

٢. ناسنامە.

٣. بەڵگەنامە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، پێویستە خۆی داوای بکات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

بەهەبوونی مەرجەکانی هەرەشەلێکراو، راستەوخۆ وەردەگیرێ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: وەرگرتنی کەسەکە و چاوپێکەوتن.

دوا هەنگاو: چارەسەرکردنی کێشەکەی.

ژوورەکان: 

١. ژووری بەڕێوەبەر بۆ وەرگرتنی کەسەکە.

٢. ژووری توێژەر بۆ چاوپێکەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکەی.

واژو: 

(1) واژوو:

واژووی لێژنەی تایبەت بە وەرگرتنی کەیسەکە.

ژمارەی سەردان: 

تەنها یەک جار و راستەوخۆ وەردەگیرێ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. دادگا.

٢. بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان.

٣. پۆلیس.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێک نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟