مامەڵەی بەستان و لێک کردنەوە و گواستنەوەی عارەبانەی ئۆتۆمبێلی گەورە

زنجیرە: 
MOI08

بۆ بەستان و لێکردنەوەو گواستنەوەی عاربانەی ئۆتۆمبێل گەورە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمبەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاگانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەمو هاوڵاتیانە کە ئەم جۆرە ئۆتۆمبیلانەیان هەیە لە سەر داواکاری خۆیان.

مەبەست: 

بە مەبەستی بەستان و لێکردنەوەو گواستنەوەی عارەبانەی ئۆتۆمبێلی گەورە.

مەرجەکان: 

١. ئەم ئۆتۆمبیلەکە بە شێوەیەکی یاسایی هاتبێتە ناو هەرێم.
٢. ئامادەکردنی هەموو بەڵگەنامەی یاساییەکانی کەسایەتی خۆی و مەنەفێستی ئۆتۆمبێلەکە.
٣. بەڵکەنامەی نیشتەجێبوون و ەبۆ بیانی پشتگیری نیشتەجێبوون.
ئەو عارەبانەی کە دەبەسترێت بۆ ئۆ تۆ مبێلەکە دەبێت شێوازی (سنفی ) جیاوازبێت لەگەڵ عارەبانەکەی تر کە هەیەتی.

بەڵگەنامەکان: 

١. رەگەزنامەی عێراقی.

٢. ناسنامەی باری شارستان.

٣. کارتی زانیاری یاخود بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە لایەن وەکیل دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. لە پشکنینی ئۆتۆمبێل (2000) هەزار دیناری عێراقی فۆرم دەدات (5000) بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە لە پشکنین (P.V.I) توندو تولی و (2000) ئەگەر لە (5. ) تەن کەمتر بێ.

٢. ئەگەر هاتوو لایەکیان ژمارەکاتی بێت (30,000)هەزار دیناری عێراقی ئەگەر ژمارەی هەبێت هیچ رسومات نادات.

ماوەی پێویست: 

پاش هێنانی نوسراوی گومرگ و پشکنینی ئۆتۆمبێل و نوسراوی باجی دەرامەت بە یەک رۆژ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێم تەواو دەبێت.

هەنگاوەکان: 

نوسینی داواکاریەک لە لاین هاوڵاتی دواین هەنگاو وەرگرتنەوەی سالانە و تابلۆیەکە.

ژوورەکان: 

١. پێشکەشکردنی داواکاری.
٢. رەزامەندی بەڕێوەبەری بەش.
٣. دەرکردەو وەرگرتە.
٤. سزا دان و دەست بە سەر داگرتن.
٥. پشکنینی ئۆتۆمبێل (لە دەرەوەی هاتوچۆ).
٦. دانانی ژمارە ئەگەر یەک لەئۆ تۆ مبێلەکان ژمارەکانی
٧. ئەگەر ئۆتۆمبیلی گەورە بوو (1,5 گن زیاتر پێویستی بە پاکانەی باجی دەرامەت هەیە
٨. پەنجەمۆر یان واژوی خاوەن.
٩. واژوکردنی ئەفسەری تۆمار.
١٠. برینی پسولەی ژمێریاری.
١١. وەرگرتنی مامەڵە لە لایەن وردبین.
١٢. وەرگرتنی تابلۆ.
١٣. وەرگرتنی ساڵانە.

واژو: 

١. واژوی بەڕێوەبەری بەش
٢. واژوی کارمەندی سزادان و دەست بەسەرداگرتن
٣. واژو ی لیژنەی پشکنین (2) کارمەند لەگەل ئەفسەریک)
٤. واژوی خاونی ئۆتۆمبێل
٥. واژو ی ئەفسەری تۆمار
٦. واژو ی نوسەری تۆمار لە سەر تۆمارەکان
٧ ئەگەر هەردوو لا ژمارەی هەبوو پێویست بە نوسراوی تابلۆ کان ناکات
٨. واژو ی کۆمپیوتری چاپی ساڵانە.
٩. واژو ی ئەفسەر تۆمار لە سەر (ساڵانە) .
١٠. لە دەرەوەی هاتوچۆ واژوی بەڕێوەبەری گومرگ لەگەڵ (2) کارمەندی بەراد لەسەر نوسراوی گومرگ.
١١. واژوی بەڕێوەبەری باجی دەرامەت لەسەر نوسراویان.

ژمارەی سەردان: 

١. نوسینی داواکاری 0
٢. کردنی نوسراو بۆ گومەرگ0
٣. تەواوکردنی مامەلەکە 0
٤. کەواتە (3) جارسەردان هاتوچۆ دەکات 0بەلام ئۆتۆمبێلی (1,5) گن کەمتر لە یەک رۆژ تەواو دەبیت0

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت دەکات بۆ هێنانی پاکانەی باجی دەرامەت تایبەت بەو ئامێرە کەسالانە پێویستە باج بدات.
٢. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گومەرگ دەکات بۆ هێنانی نوسراوێک کە دەیسەلمێنێ ئەم ئامێرە لەرێگەکانی گومرکی سنور بەیاسایی هاتۆتە ناو هەرێم.
٣. سەردانی کۆمپانیای تایبەت بە (p.V.I) پشکنینی ئۆتۆمبێل دەکات بۆ پشکنینی ئامێرەکە لەدڵنیابوون لەمەرجی توندوتۆڵی وسەلامەتی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
2. فۆرمی پشکنینی
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟