مامەڵەى هەژمارکردنى کارمەندانى کاروبارى مين بە شەهيدى سەنگەر

زنجیرە: 
MAA04

هەژمارکردنى کارمەندانى کاروبارى مين بە شەهيدى سەنگەر لە وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالکراوان.

دەزگای بەرپرس: 
دەزگای مینبەڕێوەبەرايەتى سەرۆکايەتى دەزگابەڕێوەبەرايەتى کاروبارى ياسايى
مافی وەدەستهێنان: 

١. کارمەندانى حکومى (گرێبەست، هەميشەيى).

٢. پيشەوەرانى کاروبارى مين (کەرتى تايبەت، رێکخراوەکان.).

مەبەست: 

بۆ راييکردنی مامەڵەى شەهيدانى کارمەندانى کاروبارى مين.

مەرجەکان: 

لە ئەنجامى ياخود بەهۆی ئەنجامدانى ئەرکى فەرمى بە تەقينەوەى مين و پاشماوەى جەنگى نەتەقاو، گيانى لە دەستدابێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. پشتگيرى خاوەنکار (لە کاتێک کە قوربانيەکە پيشەوەرى يەکێک لە کۆمپانياکانى کەرتى تايبەت ياخود رێکخراوەکان بێت).

٢. بەڵگەنامەى مردن (شهادە وفاە).

٣. دابەشنامەى شەرعى ياخود یاسایی.

٤. ناسنامەى قوربانى و وارسى شەرعى.

٥. بەڵگەنامەى بيمەکردن (التامين). ئەمەش بە پشت بەستن بە پێوەر نێودەوڵەتيەکانى کاروبارى مين (نابێت هيچ کارمەندێک بەبێ بيمەکردن کار لە چالاکيەکانى کاروبارى مين بکات).

٦. راپۆرتى پزيشکى و پزيشکى دادوەرى.

٧. راپۆرتى لێکۆلينەوەى رووداو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بەپێی بريکارنامەى ياسايى لە لايەن وارسى شەرعى ياخود کەس و کارى پلە يەک بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

(5) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروبارى مين/ پارێزگا.

دوا هەنگاو: ئاراستەکردنى نوسراوى فەرمى بۆ وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالکراوان.

ژوورەکان: 

خزمەتخوازسەردانی (2) ژوور دەکات:

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروبارى مين/ پارێزگا: ژوورى کارگێڕی بۆ پێشکەشکردنى داواکارى و بەڵگەنامەکان.

٢. بۆ وەرگرتنەوەى کۆپى نوسراو بۆ وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالکراوان.

واژو: 

(5) واژووی پێویستە:

١. واژووى بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى مين/ پارێزگا بۆ کردنى نوسراوى پشگيری بۆ لێژنەى تايبەت.

٢. واژووى بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى کارگێڕی و دارايى / بۆ هەواڵە کردنى نوسراوى پشگيرى بۆ ليژنەى تايبەت.

٣. واژووی ليژنەى تايبەت.

٤. واژووی سەرۆکى دەزگا بۆ پەسەندکردنى کۆنوسى لێژنەى تايبەت.

٥. واژووی بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى مين / پارێزگا بۆ کردنى نوسراوى پشتگيرى بۆ وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالکراوان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

سەردانی یەکەم: پێشکەشکردنى داواکارى.

سەردانی دووەم: وەرگرتنەوەى وێنەى نوسراوى پشتگيرى بۆ وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالکراوان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

وەزارەتی شەهيدان و ئەنفالکراوان بۆ تۆمارکردنيان بە شەهيدى سەنگەر.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟