لە جياتى دانان (استنابە)

زنجیرە: 
MOJ19

فەرمانگەى تۆمارکردنى خانوبەرەی تايبەتمەند بۆى هەيە فەرمانگەيەکى ترى تۆمارکردن لە بڕی خۆى رابسپێرێت، مامەڵەى گرێبەستێک بکات لە سەر داخوازى لايەنێکی گرێبەستەکە، واتا:تەواوکردنى کڕين و فرۆشتنى موڵک لە نێوان دوو شار يان دوو فەرمانگەى خانوبەرەی جیاواز، يەکێکيان لە بڕی ئەوى تر مامەڵەکە دەکات يان کاروبارەکانی بۆ تەواو دەکات بۆ نمونە موڵکى ناکام لە سنورى جوگرافى بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی يەکەم دە فرۆشرێت بەڵام موڵکێکى ترى بۆ دەکردرێتەوە لە سنورى بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی دووەمە ،بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی يەکەم کارى خۆى دەکات و دەینێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی دووەم بۆ تەواو کردنى.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیەکە.

مەبەست: 

بەمەبەستى کارئاسانى و پاراستنى خاوەن ماف بە شێوەيەکى ياسايى.

مەرجەکان: 

١.کڕين و فرۆشتنى موڵک لە لايەن کەسێک لە سنوورى دوو فەرمانگەى تۆمارکردنى خانوبەرەى جياواز.

٢. یەکێک لە لایەنی گرێبەستەکە داواکاری پێشکەش بکات.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامە.

٢. قەواڵەى موڵک.

٣. وێنەی کەسی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ،لە رێگەى بريکارنامەوە بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

7500 دینار بڕگە 10 لە ماددە 53 لە یاسای ڕەسمی دادی ژمارە 114 ساڵی 1981 هەموارکراو .

ماوەی پێویست: 

(5) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە دەکات داوای قەواڵەی نوێ دەکات.

٢. قەواڵەى پێدەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژوورى بەڕێوەبەر (مۆرى لێ دەدات).

٢. ژوورى گڵدانەوە ( گڵدانەوەى لەسەرە يان نا).

٣. ژوورى ياريدەدەرى بەڕێوەبەر ( ئاڕاستەى ژوورى ژمێريارى و نۆڕينى دەکات).

٤. ژوورى ژمێريارى ( بۆ وەرگرتنى رەسم).

٥. ژوورى نۆڕين (بۆ پشکنينى موڵکەکەو خەمڵاندنى).

٦. ژوورى کۆگا (بۆ وەرگرتنی دۆسیە).

٧. ژوورى تۆمارەکان (دەرهێنانی تۆماری موڵکەکە).

٨. ژوورى تۆمارکار(کە تۆماری کردوە).

واژو: 

١. واژووى بەڕێوەبەر ( بۆ ئاڕاستەکردن).

٢. واژووى ياريدەدەر ( بۆ رەزامەندى ).

٣. واژووى دۆسيەکان ( دەرهێنانى دۆسيە).

٤. واژووى گڵدنەوە ( کە گڵدانەوەى لەسەر نيە).

٥. واژووى تۆمارکار ( تۆمارى کردووە).

٦. واژووى ژمێريار ( کە رەسمى لێوەرگيراوە) .

٧. واژووى وردبينى.

ژمارەی سەردان: 

١. سەردان بۆ داواکردن و نوێکردنەوەى قەواڵەى موڵک.

٢. دواى گەڕانەوەى ئەنجامى پشکنين.

٣. هێنانەوەى ئەستۆپاکى لە باج.

٤. وەرگرتنەوەى وێنەی تۆماری موڵکەکە ئەگەر مامەڵەکە کێشەی نەبێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١.بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرەی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٢.بەڕێوەبەرایەتی باجى دەرامەتی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٣. فەرمانگەى ناکامان ( بۆ هێنانى رەزامەندى).

٤.بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆ (بۆ ئەستۆپاکی).

٥.بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٦.بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (بۆ ئەستۆپاکی).

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تايبەت پڕدەکرێتەوە (نمونە10)
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
1. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

7. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

9. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

11. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

6. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
1. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟