لێدەرچوون (تخارج)

زنجیرە: 
MOJ08

مەبەست لە لێدەرچوون رێککەوتنى ميراتگران يان بەشێکيان لەسەر دەرهێنانى هەندێکيان لە ميرات يان مافى گواستنەوە لەبەرامبەر قەرەبوويەکى دياريکراو لە ميرات يان قەرەبوويەکى تر، يان موڵکێک بە ناوى چەند کەسێک بێت و يەکێکيان يان زياتر لێى دەربچێت و واز لە پشکى خۆى بێنێت، مامەڵەى لێدەرچوون دەکات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیەکە.

مەبەست: 

بە مەبەستی دەست هەڵگرتنی کەسێک لە ميرات يان لە پشکێکی خۆی کە لە موڵکێکی دياريكراودا هەیەتی.

مەرجەکان: 

١. خاوەنى موڵکەکە بێت.

٢. ئەگەر لە کاتى ميرات و گواستنەوەدا نەکرێت دواتر ناکرێت.

٣. پاڵپشت بە بەڵگەى دەرچوو لە دادگاى تايبەتمەند تۆماردەکرێت.

٤. بەڵگەنامەى لێدەرچوون دواى ١٥ رۆژ بەسەر دەرچوونيدا جێبەجێ ناکرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامە.

٢. قەواڵەى موڵکەکە.

٣. دابەشنامەى شەرعى يان ياسايى.

٤. مناسخە.

٥. حجە تخارج.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵی،لە رێگەى بريکارنامەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. بڕى (750) دينار فۆرم.

٢. رێژەى (%2) لە نرخی خەمڵاندنی موڵک، پاڵپشت بە بڕگەی 1 لە ماددەی49لە یاسای رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.

٣. بڕی (19500) دینار کرێی ئەنجامدانی پشکنینی(کشف) ی موڵکەکە،
بڕی (4000) دینار کڕێ فەرمانبەرانی پشکنین(کشف)،
بڕی (7500) دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت،پاڵپشت بە بڕگەی8 لە ماددەی 53 لە یاسای رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو و رێنمایی تایبەت بەم مەبەستە.

٤. بڕی(750) دینار وێنەی تۆمار،پاڵپشت بە بڕگەی (2) لە ماددەی 54 لە
یاسای رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.

٥. بڕی(500) دینار رەسمی پول،بەپێی یاسای رەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993هەموارکراو و رێنمایی دارایی ژمارە 20061 لە 9\12\2013.

ماوەی پێویست: 

(5) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە دەکات و فۆرمى تايبەت پڕدەکاتەوە.

٢. قەواڵەى پێ دەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژوورى ياريدەدەرى بەڕێوەبەر (ئاڕاستەى ژوورى نۆڕينى دەکات).

٢. ژوورى نۆڕین ( بۆ پشکنينى شوێنەکە).

٣. ژوورى دۆسيەکان.

٤. ژوورى تۆمارەکان.

٥. ژوورى گڵدانەوە (بۆ نەبوونى گڵدانەوە).

٦. ژوورى ياريدەدەر (ئاڕاستەى ژمێريارى).

٧. ژوورى ژمێريارى (بۆ وەرگرتنى رەسم).

٨. ژوورى تۆمارکار.

٩. ژوورى وردبينى.

١٠. ژوورى تۆمارەکان (وەرگرتنەوەى قەواڵە).

واژو: 

١. واژووى ياريدەدەر (ئاڕاستەى ژوورى نۆڕينى دەکات).

٢. واژووى ژمێريار (وەرگرتنى کرێى پشکنين).

٣. واژووى گڵدانەوە ( گڵدانەوەى لەسەر نيە).

٤. واژووى دۆسيەکان (کە دۆسيەکە بێ گرفتە).

٥. واژووى تۆمارەکان.

٦. واژووى ياريدەدەر (ئاراستەى ژمێريارى دەکات).

٧. واژووى ژمێريار (کە رەسمى وەرگرتووە).

٨. واژووى تۆمارکار (تۆمارکردن).

٩. واژووى ياريدەدەر و وردبينى.

ژمارەی سەردان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە دەکات.

٢. ئەستۆپاکى لە باج.

٣. وەرگرتنەوەی وێنەی تۆماری مولکەکە ئەگەر مامەلەکەی کێشەی نەبێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سەردانی دادگا بۆ دەرکردنی بەڵگەنامە (حجە) ی لێدەرچونەکە.

٢.بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرەی (بۆ ئەستۆپاکی).

٣.بەڕێوەبەرایەتی باجى دەرامەتی (بۆ ئەستۆپاکی).

٤.بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆ (بۆ ئەستۆپاکی).

٥.بەڕێوەبەرایەتی کارەبای (بۆ ئەستۆپاکی).

٦.بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (بۆ ئەستۆپاکی).

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە...

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.
ژمارەی مۆبایل:0662562700
ئیمێل:(tapohawler@gmail.com)
GPS:https://goo.gl/maps/dEDkBEii75T2

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.
ژمارەی مۆبایل:0662262812
ئیمێل:tapoehawler@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/nHURcpK8hHz

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.
ژمارەی مۆبایل:0663503970
ئیمێل:taposoran2017@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/WHhEymjujMy

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.
ژمارەی مۆبایل:0662262812
ئیمێل:Xanubere.koya@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/GN4vyzqfGRk

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
14. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.
ژمارەی مۆبایل:0533135585
ئیمێل:taposull1@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/dz4P4TTiAK52

15. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.
ژمارەی مۆبایل:0533131230
ئیمێل:tapo-2-sul@hotmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/WzNXRQWuZE62

16. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

17. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

18. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

19. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

20. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

21. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

22. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

23. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

24. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.
ژمارەی مۆبایل:0532245508
ئیمێل:rer.chkuk@gmail.com:chamchamal@
GPS:https://goo.gl/maps/G1qHWfbrgu82

25. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.
ئیمێل:email: btx.raparin@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/q61KRff7uFN2

26. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
26. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

27. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

28. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

29. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.
ئیمێل:tapogarmyan@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/DJQpUKqozju

30. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

31. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.
ژمارەی مۆبایل::0538852775
ئێمێل:tapo-halabja@yahoo.com
GPS:https://goo.gl/maps/cKfdLsHPjAE2

32. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
33. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

34. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

35. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى
ئیمێل:.tapduhok@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/MQGnWbGxHXr

36. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
37. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

38. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
39. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

40. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.
ئیمێل:xanuberezaxo@gmail.com)
GPS:https://goo.gl/maps/fAELrAiCiA62

41.بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ/بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ.
ئیمێل:khonobar semeel@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/hqjCxV9Uj32

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟