لیژنەی پزیشکی هاوکاری نەخۆش لە ناوەوەو دەره‌وەی وڵات

زنجیرە: 
MOH33

هاوکاريکردنى سه‌رجه‌م هاوڵاتيانى نه‌خۆشى هه‌رێمى کوردستانه‌ له‌ رووى چاره‌سه‌رکردن و هاوکاريکردنى ماددى له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

هاووڵاتيانى نه‌خۆشى هه‌رێمى کوردستان، بە پێی ئەنجامی پشکنین لەلایەن لیژنەى تايبه‌ت.

مەبەست: 

هاوکاری نەخۆشە لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی چارەسەرى یا هاوکاری ماددی.

مەرجەکان: 

١. له‌لايه‌نێکى فەرمی ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کرا بێت.

٢. بەڵگەنامەکانی نەخۆش لە پشکنین و پێداویستیەکانی ئاماده‌بێت.

٣. ڕاپۆرتی پزیشکی پسپۆڕ، پشت ڕاستی بکاتەوە پێویستی بە چارەسەرهه‌يه‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.

بەڵگەنامەکان: 

١. ڕاپۆرتی پزیشکی پسپۆر.
٢. کۆپی ناسنامەو فۆرمی خۆراک.
٣. گشت پشکنينه‌کان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نه‌خێر، لە رێگای نوینەریکرنەوە بەدەستنایەت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەر پێشکه‌ش ئه‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

کارکردنى لێژنه‌ ( هه‌فتانه‌ ,پانزه‌ رۆژ جارێک، مانگى جارێک ) ده‌ست پێ ده‌کات به‌پێى جۆرى نه‌خۆشه‌که‌ ده‌گۆرێت.

هەنگاوەکان: 

1. کردنەوەی فایل بۆ نەخۆش، ديارى کردنى واده‌ى بينينى لێژنه‌.
2. به‌رزکردنه‌وه‌ى ليستى ناوى نه‌خۆش بۆ لايه‌نى په‌يوه‌ندى دار.

ژوورەکان: 

1. سەرۆکی لیژنە، بۆ ناردنى نه‌خۆش بۆ لێژنه‌.
2. به‌شى فايل بۆ وه‌رگرتنى به‌ڵگه‌نامه‌و زانيارى و ديارى کردنى واده‌ى لێژنه‌.
3. لیژنە بۆ بینینی نەخۆش و بڕیاردان.

واژو: 

1. واژوی ئەندامانی لیژنە بۆ دڵنیابوون و راستاندنى.
2. واژوی بەرپرسی یەکەم بۆ دڵنیابوون و راستاندن.

ژمارەی سەردان: 

دوو سه‌ردان
1. کردنه‌وه‌ى فايل و دانانى واده‌ى لێژنه‌.
2. سەردانی لێژنه‌.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

ئه‌گه‌ر نه‌خۆش فه‌رمانبه‌ربێت، له‌ فه‌رمانگه‌کەى خۆى نوسراو بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز ئه‌کرێته‌وه‌.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرم نيه‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟