لابردنی بریکار لە بریکارنامە

زنجیرە: 
DFR12

ئەم خزمەتە بۆ ئەو بریکاردارانەیە کە بریکارنامەی گشتی یان تایبەتیان داوە بە کەسێک و دەیانەوێت ئەو بریکارە لابەرن و مافی بریکارى لێوەربگرنەوە.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

• بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە بە بێ جیاوازى.
• بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە کورد و بیانیەکان.
• بۆ دام و دەزگا حکومی و ناحکومیەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کە دێنە کوردستان.
• بۆ هەر لایەنێکى دیکەى کوردستانى یان بیانى کە پێوستى بە لابردنی بریکارێک هه بێت لە هەرێمى کوردستان.

مەبەست: 

بۆ لابردنی بریکار و لێسەندنەوەى مافی بریکارى.

مەرجەکان: 

١. ئامادەبوونی بریکاردار لە نوێنەرایەتى کە کاتى خۆی بریکارنامەکەی واژووکردووە.
٢. پێشاندانی ناسنامەی بارى کەسی یان رەگەزنامەى عێراقی و پاسپۆڕتی بریکاردار و کارتی نیشتەجێبوون.
٣. وێنەیەکی ئەو بریکارنامەیەی کە مەبەستە هەڵبوەشێنرێتەوە و مافی بریکار تیایدا لە بریکار وەربگیرێتەوە.
٤. ناسنامەى بارى شارستانى یان رەگەزنامەى عێراقی بریکار ئەگەر هەبێت.
٥. ناردنی وێنەیەک لە نوسراوی لابردنی بریکار بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوە.
٦. بردنی نوسراوی رەسەنى لابردنى بریکار بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوە. بەمەبەستى پشتڕاست کردنەوەی.
٧. ئاگادارکردنەوەى بریکارى لادراو لە رێکەوتى دەرچوونى نوسراوی لابردنی بریکار، لەبەرئەوە پێویستە ناونیشان و ژمارەى تەلەفۆن و ئیمێلی بریکارى لابراو هەبێت بۆ ئەم خزمەتگوزاریە.

بەڵگەنامەکان: 

١.ناسنامەى بارى شارستانى یان ڕەگەزنامەى عێراقى ، ( بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی کەسەکە و هەروەها کە هاووڵاتی عێراقیە).
٢.پاسپۆرت و کارتی نیشتەجێبوونی بریکاردار ( ئەگەر هەبێت). ( بۆ زانینی شوێنی کەسەکە).
٣.بەڵگەنامەکانی پێناسی باری شارستانی یان پاسپۆرت ئەگەر کەسەکە بیانی بێت، ( بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی کەسە بیانیەکەیە).
٤.وێنەیەکی ئەو بریکارنامەیەی کە دەخوازرێت لە بریکار وەربگیرێتەوە، ( بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی بەڵگەنامەکە کە بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە).
٥.زانیارى تەواو دەربارەى ناوونیشان و ژمارەى تەلەفۆن و ئیمێلی ئەو بریکارەى کە مەبەستە بریکارنامەکەى لێ بسەنرێتەوە، ( بۆ ئاگادارکردنەوەو پەیوەندی کردن بەو بریکارەی کە بریکاریەکەی لێ دەسەنرێتەوە).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر ناکرێت،پێویستە بریکاردار بۆ خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

خزمەت گوزاریەکە بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

تەنها (1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم ، ئامادەکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێویستەکانە.
دواین هەنگاو، خوێندنەوەى نوسراوی لابردنی بریکار لەلایەن نوێنەرەوەو، ئنجا لەلایەن بریکاردارو نوێنەری حکومەتى هەرێم واژوودەکرێت.

ژوورەکان: 

تەنها ژوورى کارمەندى بەرپرس و ژوورى نوێنەرى حکومەت ، پێویستە بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.
ژوورى کامەندى بەرپرس بە مەبەستى کارئاسانى و ئاراستەکردنى نووسراو بۆ شوێنى مەبەست .
ژوورى نوێنەر، بە مەبەستى مۆر و واژووکردنى نووسراو .

واژو: 

تەنها پێویستى بە واژۆى نوێنەرى حکومەتى هەرێم و مۆرى نوێنەرایەتیە ، بە مەبەستى نیشاندانى ڕەزامەندى و کارئاسانى و ڕاى کردنى کارەکەى .

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکەی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات و ئنجا دەینێرێت بۆ فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوە / بەڕیوەبەرایەتى کاروبارى یاسایی بۆ پەسەندکردنی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی لابردنی بریکار لەلایەن کارمەندی نوێنەرایەتیەوە بۆ ئەم خزمەتە پڕدەکرێتەوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە وڵاتانی دەرەوە

١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
(Buckingham Gate (4th Floor 23
London SW1E 6LB
Phone:+ 44 (0) 203 301 8340
Fax:+44 (0) 207 828 0257
Email: info@uk.krg.org
Web: https://uk.krg.org
٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا
Sixteenth Street، NW 1532
Washington DC 20036
Phone: +1 202 797 7575
Fax: +1 202 821 1870
Email: us@krg.org
Web: https ://us.krg.org
٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوستوراڵیا
P O Box 491 Liverpool
NSW 2170 SydneyAustralia
Phone: + 612 98 22 22 72
Fax: + 612 98 22 22 76
Email: australia@krg.org

٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا
Canovagasse7. Apt. 6,1010 Vienna
Phone: + 43 1 50502070
Fax: + 43 1 505020740
Email: representation@at.krg.org
Website: www.austria.krg.org
٥-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا
Avenue Franklin Roosevelt 228
Brussels 1050
Belgium
Phone: +322513
72 28
Fax: +322513
36 79
Email: eu@krg.org
٦-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا
Adresse : 57 Rue de l'Université 75007 Paris
Ouvert du lundi au vendredi de 10:00 à 18:00
Téléphone : +33145442021
Fax : +33145442022
Web:http//france.krg.org
٧-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەلمانیا
Vertretung der Regionalregierung KurdistanIrak
in Deutschland
Postfach 150 101 ∙ 10663 Berlin – Germany
Tel: +49(
0) 302888
4950
Fax: +49(
0) 302888
49529
Email: germany@krg.org
٨-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران
No. 2، Third Street
Zarafshan Avenue
Shahrak –e Gharb
Tehran
Islamic Republic of Iran
Phone: +98 218 858 083 1
Fax: +98 218 858 083 4
Email: iran@krg.org
٩-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا
Via G. Carissimi، 37,00198، Rome، Italy
Phone: +39 06 8535 6943
Fax: +39 06 8535 6943
Mobile: +39 328 6656690
Mobile: +39 32993974130
Email: Italy@krg.org
Web: www.italy.krg.org
١٠-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
Marszałkowska 72. 16
Warszawa، Poland 00545
Phone : +4812 422 88 22
Phone: +4822 622 22 37
Fax: +4812 429 11 93
Email: poland@krg.org
١١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روسیا
Krapivensky Lane 4
,Moscow 127051، Russian Federation
Phone: + 7 (495) 937 6667
Mobile:+ 7 (925) 806 5272
Email: Russia@krg.org
Website: www.ruskrg.ru
١٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا
C/Calle de Puerto de Santa Maria، 4
Madrid، 28043
Phone: +34 91 436 26 20
Fax: +34 91 435 29 14
Email: info@krgspain.org
Website: https://spain.krg.org
١٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید
(Grev Turegatan 38 (2nd floor
Stockholm 114 38
Email: Sweden@krg.org
Phone:+46 (0) 8 410
457 97
Fax: + 46 (0) 8 702 1100
١٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا
Thunstr. 74
CH3006
Bern
Switzerland
Phone: +41 31 352 00 60
Fax: +41 31 352 00 61
Mobile:+41 79 601 35 55
Email: switzerland@krg.org

ئەدرەس: سەردانی هاوڵاتی -فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە-بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى- بەشى پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان.

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
ئیمەیڵ بەشى پەسندکردنى بەڵکەنامەکان authentication@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟