ئەم خزمەتە بە ئامانجى تەواوکردنى بڕگەکانى یاساى ژمارە یەک(1) ساڵى 2011، ماددەى(12-13-14)
و ماددەى(21) پێشکەشدەکرێت.
--ئەم خزمەتە سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکان دەگرێتەوە کە لە فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکانەوە تۆماکراون،
بەرێکخراوە لۆکاڵ و عێراقى و بیانى و تۆڕەکانەوە.
•بە فەرمیى ناساندنى دەستەى کارگێڕیى ڕێکخراو، وەک دامەزراوەیەکى تۆمارکراو لەلایەن فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێگەخۆشکردن بۆ دامەزراوە حکومى و ئەهلیەکان تا بتوانن لەگەڵ رێکخراوەکەدا پەیوەندى ببەستن.
بۆ رێکخراوە لۆکاڵییەکان (کوردستانییەکان) و عێراقییەکان:-
١-ئەرێکردنى (تصدیق) تۆمارەکانى رێکخراوە کە بریتین لە (تۆمارى هەبووەکان/ تۆمارى ئەندامان/ تۆمارى بڕیارەکان/ تۆمارى ژمێریایى) یان هەر تۆمارێکى تر ئەگەر هەبوو وەک (تۆمارى نوسراوە هاتووەکان/ تۆمارى نوسراوە دەرچووەکان/ تۆمارى چالاکى و پڕۆژەکان).
٢-کۆنوسى هەڵبژاردنى دەستەى کارگێڕیى ڕێکخراو.
٣-نمونەى کڵێشەى ڕێکخراو.
٤-(کۆپیەک) لە بڕوانامەى تۆمار/ کۆپیەک لە فەرمانى کارگێڕیى لە ئەگەرى نوێکردنەوە.
٥-ناسنامەى بارى شارستانى و کارتى زانیارى دەستەى دامەزرێنەران، کارتى نشینگە ئەگەر کەسەکە بیانى یان دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى سنورى هەرێمى کوردستان بوو.
بۆ رێکخراوە بیانییەکان:-
١-نوسراوێکى ڕێکخراو کە تێیدا داواى دەرکردنى فەرمانى کارگێڕیى دەکات.
٢-نوسراوى ڕێگەپێدانى بەڕێوەبەرى هەرێمى.
٣-پشتگیریى پاکانەى باج.
٤-لیستى ستافى ڕێکخراو و بەڵگەنامە کەسییەکانیان.
٥-پلانى کارى ڕێکخراو بۆ ماوەى ساڵێک لە کوردستان.
٦-(کۆپى) بڕوانامەى تۆمار.
٧-نوسراوى ڕێگەپێدان (تخویل) بۆ ئەو کەسەى سەردانى فەرمانگە دەکات بۆ جێبەجێکردنى ڕێکارە کارگێڕیى و یاساییەکان.
پێداویستیەکانی بەدەستهێنانى فەرمانى کارگێڕیى :
١-ناسنامەى بارى شارستانى و کارتى زانیاریى دەستەى کارگێڕیى، بە مەبەستى سەلماندنى کەسیەتى
راستەقینەى ئەو کەسانەى دەبنە دەستەى کارگێڕى ڕێکخراوەکە، ئەگەر کەسێک بەڵگەنامە کەسیەکانى خۆى
نەخستبێتە نێو دۆسیەکە سەلمێنەرە کە ناوەکەى خراوەتە نێو لیستى دەستەى دامەزرێنەران نەوەک خۆى ڕازى بووبێت.
بەڵێ ئەم خزمەتە لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست دێت بەڵام پێویستە ئەو کەسە (نوێنەر) لەلایەن رێکخراوەکەوە ڕێگەپێدانى هەبێت و (تخویل) کرابێت و بەڵگەنامەى (تخویل)ـى هەبێت، یاخود بریکارنامەى هەبێت.
هيچ تيچويه كى نيه وبئ به رامبه ره.
.هيچ رسوماتيك له به رامبه ر وه رناگيريت.
ماوەى (7) رۆژ دەخایەنێت.
-هەنگاوى یەکەم: سەردانیکردنى فەرمانگە و وەرگرتنى دۆسیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕیى.
-دوواین هەنگاو: سەردانیکردنەوەى فەرمانگە بۆ وەرگرتنەوەى بەڵگەنامەى فەرمانى کارگێڕیى.
-تەنها سێ واژۆى پێویستە
١-بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕیى، بە مەبەستى ووردبینى پەڕاوەکان و دۆسیەکە.
٢-بەڕێوەبەرایەتى یاسایى، بە مەبەستى ووردبینى یاسایى پەڕاوەکان و دۆسیەکە.
٣-سەرۆکى فەرمانگە یان جێگرەکەى، بە مەبەستى پەسەندکردنى کۆتایى.
-تەنها سێ واژۆى پێویستە.
١.بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕیى، بە مەبەستى ووردبینى پەڕاوەکان و دۆسیەکە.
٢.بەڕێوەبەرایەتى یاسایى، بە مەبەستى ووردبینى یاسایى پەڕاوەکان و دۆسیەکە.
٣.سەرۆکى فەرمانگە یان جێگرەکەى، بە مەبەستى پەسەندکردنى کۆتایى.
-تەنها دوو جار سەردانى فەرمانگە دەکات.
--سەردانى یەکەم بۆ پێشکەشکردنى مامەڵەکە.
--سەردانى دووەم بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى مامەڵەکە.
--لەنێوان سەردانى یەکەم و کۆتایى (7) ڕۆژ پێویستە.
پێویست بە هیچ بەڕێوەبەرایەتیەکى ناحکومیى ناکات، تەنها (١) بەڕێوەبەرایەتى حکومیى پێویستە:-تەنها سەردانى بەڕێوەبەرایەتى باج و دەرامەتى حکومەت دەکات بە مەبەستى دڵنیابوونەوە لە پێدانى لێبڕینى
ڕاستەوخۆى کارمەندانى ڕێکخراو.