فرۆشتنى خانوبەرە

زنجیرە: 
MOJ16

گرێبەستێکە لە نێوان فرۆشيارو کڕيار ئەنجامدەدرێت، بەپێی گرێبەستەکە فرۆشيار موڵکى خۆى بە کڕيار دەفرۆشێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو کەسێکى سروشتى و مەعنەوى.

مەبەست: 

بەمەبەستى گواستنەوەى خاوەندارێتى لە فرۆشيارەوە بۆ کريار.

مەرجەکان: 

١. تەمەنى لە 18 ساڵ زياتر بێت يان هاوسەرگيرى کردبێت يان لە دادگا رێگا پێدراوبێت.

٢. ئەگەر فرۆشیار ناکام بوو، بەڵگەنامەى سەرپەرشتى (حجە القيمومە) يان (حجە وصايە) و رەزامەندى فەرمانگەى ناکامەکانى هەبێت.

٣. خاوەن لێهاتوويى تەواو بێت (هۆشدار و عاقڵ) بێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامە.

٢. قەواڵەى موڵک.

٣. وێنە کەسی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ،لە رێگەى بريکارنامەوە دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. رێژەی ( %2 ) لە نرخی خەمڵێنراوی موڵکەکە، پاڵپشت بە بڕگەی (1) لە ماددەی 48 لە
یاسای رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.

٢. رێژەی (%1) رەسمی پول، بەپێی بڕگە 3 لە یاسای رەسمی پول ژمارە 3 ساڵی1993
هەموارکراو.

٣. (750) دینار فۆرم.

٤. بڕی (19500) دینار کرێی ئەنجامدانی پشکنینی(کشف) ی موڵکەکە،
بڕی (12000) دینار کرێی فەرمانبەرانی پشکنین(کشف)،
بڕی (7500) دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت،پاڵپشت بە بڕگەی 8 لە ماددەی 53 لە یاسای
رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو و رێنمایی تایبەت بەم مەبەستە.

٥. بڕی(750) دینار وێنەی تۆمار،پاڵپشت بە بڕگەی (2) لە ماددەی 54 لە یاسای رەسمی دادی ژمارە114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.

٦. بڕی(٥٠٠) دینار رەسمی پول،بەپێی یاسای رەسمی پول ژمارە ٣ ساڵی ١٩٩٣
هەموارکراو و رێنمایی دارایی ژمارە 20061 لە 9/12/2013.

ماوەی پێویست: 

(5) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى تاپۆ دەکات و بة عەریزە داواکەی پێشکەش دەکات.

٢. قەواڵەى نوێى موڵکەکەى پێ دەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژوورى بەڕێوەبەر( مۆر و واژوو دەکات و ئاڕاستەى دەکات).

٢. ژوورى ياريدەدەرى بەرێوەبەر (رەزامەندى و ئاڕاستەى ژوورى دۆسيەکانى دەکات).

٣. ژوورى دۆسيەکان ( دۆسيەى موڵکەکە دەردەهێنێت).

٤. ژوورى تۆمارەکان ( تۆمارى موڵکەکە دەردەهێنێت).

٥. ژوورى گڵدانەوە ( بۆ نەبوونى گڵدانەوە).

٦. ژوورى پشکنين (بۆ خەمڵاندنى نرخى موڵکەکە).

٧. ژوورى ژمێريارى (رەسمى لێ وەردەگرێت).

٨. ژوورى تۆمارکار ( بۆ تۆمارکردن).

واژو: 

١. واژووى بەڕێوەبەر ( بۆ ئاڕاستەکردن).

٢. واژووى ياريدەدەر ( بۆ رەزامەندى ).

٣. واژووى دۆسيەکان ( دەرهێنانى دۆسيە).

٤. واژووى گڵدنەوە ( کە گڵدانەوەى لەسەر نيە).

٥. واژووى تۆمارکار ( تۆمارى کردووە).

٦. واژووى ژمێريار ( کە رەسمى لێ وەرگيراوە) .

٧. واژووى وردبينى.

ژمارەی سەردان: 

١. بۆ پێشکەش کردنى داواکەى.

٢. دواى نۆڕين و پشکنينى موڵکەکە.

٣.وەرگرتنەوەی وێنەی تۆماری موڵکەکە ئەگەر مامەلەکە کێشەی نەبێت .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرەی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٢. بەڕێوەبەرایەتی باجى دەرامەتی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٣. بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆ (بۆ ئەستۆپاکی).

٤. بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٥. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (بۆ ئەستۆپاکی).

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تايبەت پڕ دەکرێتەوە. (نمونەى 10)
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە...

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.
ژمارەی مۆبایل:0662562700
ئیمێل:(tapohawler@gmail.com)
GPS:https://goo.gl/maps/dEDkBEii75T2

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.
ژمارەی مۆبایل:0662262812
ئیمێل:tapoehawler@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/nHURcpK8hHz

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.
ژمارەی مۆبایل:0663503970
ئیمێل:taposoran2017@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/WHhEymjujMy

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.
ژمارەی مۆبایل:0662262812
ئیمێل:Xanubere.koya@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/GN4vyzqfGRk

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
14. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.
ژمارەی مۆبایل:0533135585
ئیمێل:taposull1@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/dz4P4TTiAK52

15. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.
ژمارەی مۆبایل:0533131230
ئیمێل:tapo-2-sul@hotmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/WzNXRQWuZE62

16. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

17. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

18. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

19. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

20. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

21. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

22. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

23. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

24. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.
ژمارەی مۆبایل:0532245508
ئیمێل:rer.chkuk@gmail.com:chamchamal@
GPS:https://goo.gl/maps/G1qHWfbrgu82

25. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.
ئیمێل:email: btx.raparin@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/q61KRff7uFN2

26. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
26. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

27. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

28. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

29. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.
ئیمێل:tapogarmyan@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/DJQpUKqozju

30. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

31. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.
ژمارەی مۆبایل::0538852775
ئێمێل:tapo-halabja@yahoo.com
GPS:https://goo.gl/maps/cKfdLsHPjAE2

32. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
33. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

34. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

35. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى
ئیمێل:.tapduhok@yahoo.com)
GPS:https://goo.gl/maps/MQGnWbGxHXr

36. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
37. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

38. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
39. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

40. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.
ئیمێل:xanuberezaxo@gmail.com)
GPS:https://goo.gl/maps/fAELrAiCiA62

41.بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی سێمێڵ/بەرامبەر پارکی گەورەی سێمێڵ.
ئیمێل:khonobar semeel@gmail.com
GPS:https://goo.gl/maps/hqjCxV9Uj32

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟