فراوان كردنى ووزەى پڕۆژەكانى سامانى ئاژەڵ

زنجیرە: 
MAWR04

بريتیە لە زيادكردنى ووزەى بەرهەم هێنانى پرۆژەكە بەزيادكردنى ژمارەى هۆڵەكانى بەخێوكردن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
مافی وەدەستهێنان: 

ئەو خاوەن پرۆژانەى كە پڕۆژەكانيان مۆڵەتيان هەیەو لە كاردان.

مەبەست: 

بۆ زيادكردنى ووزەى بەرهەم هێنانى پرۆژەكان.

مەرجەکان: 

1-زەوى پێويستى هەبێت بۆ فراوانكردنەکە.
2-دووريەكەى بگونجێت لەگەڵ پڕۆژەكانى دەوروبەر.

بەڵگەنامەکان: 

1- نووسراوى ب.گ.كشتوكالڵى پارێزگا.
2- كۆنووسى پشكنينى كۆتايى پڕۆژەکە.
3- مۆڵەتى تەندروستى ڤێتەنەرى.
4- پسوولەى (37أ) بۆ وەرگرتنى رەسمى مۆڵەتى فراوانكردنەکە.
5- (1) وێنەى رەنگاو رەنگ.
6- گرێبەستى سەرپەرشتى كردن.
7- مۆڵەتى كۆنى پڕۆژە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

تەنها ئەو كەسەى كەپرۆژەکەى بەناوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئەوخزمەتە بىێ بەرامبەرە لەلایەن ب.گ.كشتوكاڵى پارێزگاكان وەردەگیرێت.

ماوەی پێویست: 

1-2 كاتژمێر

هەنگاوەکان: 

1- پێشکەش كردنى مامەڵەکەى بەنووسينگەى ب.گشتى.
2- وەرگرتنەوەى لەب.سامانى ئاژەڵ.

ژوورەکان: 

1- سەردانى كردنى ژوورى نووسينگەى ب.گشتى.
2- سەردانى كردنى ژوورى هاتوو و دەرچوو.
3- سەردانى كردنى ژوورى ب.سامانى ئاژەڵ.

واژو: 

1- واژووى بەرێوەبەرى بەشى سامانى ئاژەڵ كە مامەڵەکەت ووردبينى دەكات و مۆڵەتەکە ريێك دەخات.
2- واژووى بەرێوەبەرى گشتى كەپێدانى ئەو خزمەتە لەدەستەڵاتى ئەودايە.

ژمارەی سەردان: 

دووجار
1- جارى يەکەم بۆ وەرگرتنى رەزامەندى فراوان كردنەکە.
2- جارى دووەم بۆ ئەنجامدانى فراوانكردنەوەو پێدانى مۆڵەتى نوێ بەووزەى نوێ پرۆژەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

1- ب.گ.كشتوكالڵ/ب.سامانى ئاژەڵى/ پارێزگا.
2- ب.ڤێتەنەرى پارێزگا بۆ بەدەستهێنانى مۆڵەتى ڤێتەنەرى.
3- سەنديكاى تايبەتمەند بۆ پشتگیرى سەرپەرشتيارى پرۆژەکەى.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟