سەر لە نوێ تۆمارکردن (تسجيل مجدد)

زنجیرە: 
MOJ15

مەبەست لە سەر لەنوێ تۆمارکردن چەسپاندنى مافى موڵکيەتە و تۆمارکردنى بە ناوى خاوەنى راستى خۆى لە تۆمارەکانى خانوبەرە و دەرکردنى قەواڵەى موڵکەکەیە بەپێی ياسا.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو کەسێکى سروشتى و مەعنەوى.

مەبەست: 

بۆ پاراستنی مافی خاوەنی ئەو موڵکانەی کە پێشتر تۆمار نەکراون یان تۆمارو قەواڵەیان فەوتاوە.

مەرجەکان: 

١. پێشتر موڵکەکە لە تۆمارەکانی خانووبەرە تۆمار نەکرابێت..

٢. پێشتر موڵکەکە تۆمار کرابێت و قەواڵەکەی ون بووبێت،یان تۆماری هەبێت بەڵام دڕابێت یان عەیبدار بێت کە نەتواندرێت پشتی پێببەسترێت.

٣. پێشتر موڵکەکە تۆمار کرابێت و تۆمارەکەی وون بوبێت، یان قەواڵەو وێنەی هەبێت بەڵام دڕابێت یان عەیبدار بێت یان پەسند نەکرابێت.

٤. داواکار دەبێت بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە (15) ساڵ بە نیازپاکی و بەبەردەوامی موڵکەکەی لە ژێر دەستی خۆی بوبێت.

٥. بەناوی بیانی تۆمار ناکرێت مەگەر پاڵپشت بە بڕیاری دادگا کە پلەی بنبڕی وەرگرتبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامە.
٢.کۆنوسی دادوەر.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگاى بريکارنامەوە دەکرێت يان نوێنەرى فەرمى کەسى مەعنەوى.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. ڕێژەی ( %2.5) لە نرخی خەمڵێنراوی موڵکەکە،پاڵپشت بە بڕگەی 5 لە ماددەی 502 لە
یاسای رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.

٢. بڕی (35500) دینار کرێی ئەنجامدانی پشکنینی(کشف) ی موڵکەکە،
بڕی (4000) دینار کرێی فەرمانبەرانی پشکنین(کشف)،
بڕی (7500) دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت،پاڵپشت بە بڕگەی 8 لە ماددەی 53 لە یاسای
رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو و رێنمایی تایبەت بەم مەبەستە.

٣. بڕی(1000) دینار رەسمی پول،بەپێی یاسای رەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993
هەموارکراو و رێنمایی دارایی ژمارە20061 لە 9/12/2013.

٤. بڕی(750) دینار وێنەی تۆمار،پاڵپشت بە بڕگەی (2) لە ماددەی54 لە
یاسای رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.

٥. بڕی(500) دینار رەسمی پول،بەپێی یاسای رەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993
هەموارکراو و رێنمایی دارایی ژمارە 20061 لە 9/12/2013.

٦. بڕی (750) دینار فۆرم.

ماوەی پێویست: 

(60) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە دەکات و فۆرمى تايبەت پڕدەکاتەوە.

٢. قەواڵەى نوێى موڵکی پێ دەدرێت.

ژوورەکان: 

١. ژوورى ياريدەدەرى بەڕێوەبەر (ئاڕاستەى ژوورى هونەرى دەکات).

٢. ژوورى هونەرى (بۆ وردبينى کردن).

٣. ژوورى نۆڕين ( بۆ پشکنينى موڵک).

٤. ژوورى تۆمارکار ( بۆ تۆمارکردن).

٥. ژوورى ياريدەدەر (بۆ واژوو کردن).

٦. ژوورى بەڕێوەبەر ( بۆ واژووکردن و ناردنى بۆ وردبينى).

٧. ژوورى وردبينى ( بۆ وردبينى کردن ).

٨. ژوورى تۆمارەکان.

٩.ژووری تۆمارەکان (تۆماری نوێ).

١٠.ژووری گلدانەوە (دووبارە بۆ ئەو ماوەیەی دوای گلدانەوەی یەکەم،لەو ماوەیەدا نیشانەی گلدانەوەی خرابێتە سەر ).

١١.ژووری تۆمارکار(بۆ تۆماركردنی).

واژو: 

١. واژووی بەرێوەبەر (ئاراستەی یاریدەدەری دەکات)

٢.واژووى ياريدەدەر ( بۆ رەزامەندى و ئاڕاستەکردنى هونەرى).

٣. واژووى گڵدانەوە (کە گڵدانەوەى لەسەر نيە).

ژمارەی سەردان: 

١. سەردانى سەرەتايى.

٢. دواى پشکنين.

٣. بۆ هێنانى ئەستۆپاکى لە باج.

٤. بۆ وەرگرتنەوەى قەواڵەى موڵکەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١.سەردانی دادگا (بۆ سەلماندنی موڵکیەت و هێنانی بڕیار).

٢. سەردانی بانکی خانووبەرە (بۆ هێنانی ئەستۆپاکی لە قەرز).

٣. باجى خانوبەرەی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٤. سەردانی دوو رۆژنامەی رۆژانە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاگاداری.

٥. بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆ (بۆ ئەستۆپاکی).

٦. بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٧. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (بۆ ئەستۆپاکی)

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تايبەت پڕ دەکرێتەوە. (نمونەى 10)
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
1. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

7. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

9. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

11. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

6. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
1. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟