سەرپەرشتی کردنی راکێشانی بۆڕی غازی بۆ ماڵان و شوێنە گەشتیارییەکان و کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی کە لە لایەن کۆمپانیای رێپێدراو ئەنجام دەدرێت و دواتر غازەکەی بۆ دابین دەکەین.
لە رێگای کۆمپانیاکانی ڕێگەپێدراو لە ناو هەرێم بۆ خزمەت گوزاری غازی (ماڵ - باڵەخانە – هوتێل – ریستۆرانت – پەلەوەرگە – کەرتی پیشەسازی وکەرتی کشتوکاڵی بۆ شاری هەولێر.
بۆ ئاسان گەیاندنی غازی شل و بە سیستەم کردن و سەلامەتی و خۆپاراستن بۆ پڕۆژەکان بە گشتی لە سنووری شاری هەولێر.
1. ئەگەر پێویستیان هەبێت بە دابینکردنی غازی شل.
2. لە لایەن کۆمپانیایەکی پسپۆرى رێگەپێدراوەوە سیستەمەکەی بۆ ئەنجام درابێت.
3. کۆمپانیا تۆمار کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان.
4. کۆمپانیا رێگەپێدرابێت لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
١.مۆڵەتی پڕۆژە لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار (شارەوانی یان وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی یان وەزارەتی کشتوکاڵ) واتا ئەم کارە لە ناو پرۆژەکەدا هاتبێت.
٢.بەڵگەنامەی تۆماری ئەو کۆمپانیایەی کارەکەی ئەنجام داوە و لە هەرێم تۆمار کرابێت واتا کۆمپانیا دەبێت رێگەپێدراو بێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەم کارە.
لە لایەن لیژنەی هونەری کارگەکەمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت ، دەتوانرێت لە لایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت.
( 200,000 ) دوو سەد هەزار دينار وەردەگیرێت بە پیی ڕێنمایی دارايی ژمارە ( 9/27/11937 لە 28/5/2008 ) .
دوو رۆژە.
١. پێشکەشکردنی داواکاری لە کارگەی غاز .
٢. بە دەست هێنانی خزمەت گوزاری.
١.پێشکەش کردنی داواکاری لە لایەن کۆمپانیای جێ بە جی کار بۆ کارگەی غازی حکومی.
٢.بەڕێوەبەر، بۆ ڕایی کردن و ئاراستە کردنی مامەڵەی خزمەت خوازەکە.
٢. کارگێڕى، بۆ رێکخستنی مامەلەکە و ئاراستە کردنی بۆ لیژنە.
٤.لیژنەی کەشف ، سەردانی کردنی پرۆژەکە و هەڵسەنگاندنی لە ڕووی هونەری و سەلامەوە دواتر ئەنجام دانی پشکنینی ئەندازەیی ( فحص هندسي ) و پێدانی بەڵگە نامە .
٥. ژمێریاری، بۆ دانانی پارەی پێویست لە بەرامبەر ئەم خزمەت گوزاریە.
٦.نوسراو بۆ بەرگری شارستانی و وەرگرتنی ڕەزامەندی.
١. بەڕێوەبەر، ڕەزامەندی لەسەر داواکاری یەکەی کۆمپانیا.
٢. لیژنەی کەشف، ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی ( فحص هندسي ) ، بەڵگەنامەکان پێویستیان بە واژوی لیژنە هەیە.
٣. خەزنەدار (بۆ وەرگرتنی پارەی خزمەت گوزاریەکە).
دوو جار پێویستە:
١. پێش کەش کردنی داواکاری ، وە هەمان ڕۆژ هاتوو چۆ پێ کردنی لیژنە .
٢. پارەدان و وەرگرتنەوەی ئەنجامەکە .
تێبینی : هەر جارێک رۆژێک دەخایەنێت و نێوانی سەردانەکانيش دەکەوێتە سەر تەواوکردنی کارەکەیان لە لایەن کۆمپانیا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ، بۆ رازی بوون لەسەر شوێنەکەیان کە چەند لە ڕووی سەلامەتيه و پەسەند و گونجاوە.
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی - دانانی سیستەمی غازی مەرکەزی
ناوی بەرپرس : بختیار عبداللەعبدالرحمن
ژمارەی تەلەفۆن:0662530962
ئیمەیڵ:Erbil _ gas @yahoo.com
نونیشان:هەولێر - ڕێگای گویڕ نزیک هەزەی ئۆتۆمبێل