سەرپەرشتیکردن و قەدەغەکردنی هەموو ئەو غازانەی کەوا کاریگەری نەرێنی دەکەنە سەر چینی ئۆزۆن وەک غازەکانی R11. R12))

زنجیرە: 
DENV03

رێگریکردن لەو کەلوپەلانەى کەوا کاریگەری دەخەنە سەر چینی ئۆزۆن کردنەوەی خولی راهێنان بۆ فەرمانبەران و پیشەوەرانی کەرتی تایبەت و هۆشیارکردنەونەیان لەسەر چینی ئۆزۆن بە هاوکاری یەکەی نشتیمانی ئۆزۆن / عێراق، U N

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
مافی وەدەستهێنان: 

پیشەوەرەکانی دەزگای چاککردنەوەی ساردکەرەوەکان و فەرمانبەرانی گومرگ

مەبەست: 

بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری مەترسیەکانی گازەکان لە سەر چینی ئۆزۆن.

مەرجەکان: 

بێ مەرجە.

بەڵگەنامەکان: 

ناسنامەی باری شارستانی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت نوێنەربێت بەمەرجێک لەم بوارانە کاربکات کە ئاماژەمان پێدان و بریکارنامەشی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تیچووی ئەنجامدانی خولەکان لە لایەن (UN) دابین دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

(7) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. بانگهێشتنامە دەکرێت.

٢. بەفەرمی داوا لەکەسەکان دەکرێت.

٣. شوێنی ئەنجامدانی خولەکە لە پۆڵێنێ ئەندازە لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیک.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (1) ژوور دەکات:

یەکەی ئۆزۆن لە ناو دەستەو فەرمانگەکان.

واژو: 

فەرمانبەران و پیشەوەرانی کەرتی تایبەت تەنها ئاگاداردەکرێنەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی خولی راهێنان و هۆشیاری.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات:

پێشتر ناویان تۆمارکراوە ئاگادار دەکرێنەوە

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی چاککردنەوەی ئامێرە ساردکەرەوەکان .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، هەیە لەلایەن UN ئامادەکراوە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟