سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

زنجیرە: 
BOI03

سەرپەرشتىكردنى پڕۆژەكان بەپێى نەخشەى پێشكەشكراو بۆ وەبەرهێنان، پاش وەرگرتنى مۆڵەتى پڕۆژەكان.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی وەبەرهێنانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

١.وەبەرهێنەران.

٢. بەڕێوەبەرایەتیەکان.

٣. دەزگاکان.

٤. رێکخراوەکان (نیشتمانی و بیانی).

مەبەست: 

بەدەستهێنانی تایبەتمەندی کارەکە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان به‌پێى ماوه‌ى دیاریکراو.

مەرجەکان: 

هیچ مەرجێکی نیە ،تەنها پڕۆژه‌که‌ مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى وه‌رگرتبێت.

بەڵگەنامەکان: 

پێویستە خاوەن پڕۆژەکە مۆڵەتی هەبێت بۆ دامەزراندنی پڕۆژەکە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، پێویستە بریکارنامەی (وەکالە)ی خاوەن پڕۆژەکەی لابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچووی نيه‌.

ماوەی پێویست: 

ماوەی چاودێریکردن و بەدواداچوون بەستراوە بە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

بۆ هەر پڕۆژەیەک ماوەی (2) ساڵی پێویستە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: دابینکردنی دەرخستەی تایبەت بۆ بەدواداچوون و چاودێری.

دواهەنگاو: داخستنی پڕۆژەکە و وەرگرتنەوەی لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان.

ژوورەکان: 

بەدواداچوون و چاودێرى لەلايەن بەڕێوەبەرایەتیەگشتيەكانى وەبەرهێنان لەگەڵ وەزارەتە پەيوەنديدارەكان . وە پیويست بە سەردانىكردنى خاوەن پڕۆژەکە ناكات تەنها لەكاتى هەبوونى هەركێشەيەك كە پەيوەندى بە پڕۆژەکە هەبێت .
(لێژنەیەک هەیە کە بۆ سەرپەرشتی کردنی پرۆژەکە بە بەردەوامی بەشێوەیەکی هەفتانە، لێژنەیەکی تریش هەیە بۆ بەدواداچوونی پرۆژەکان کە بەشێوەیەکی وەرزی سەردانی پرۆژەکان دەکات یان لەکاتی هەبوونی کێشە)

واژو: 

نيه‌.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات يان لەكاتى پێويست واتا لە كاتی بوونی كێشە لە چۆنيەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەگەر پڕۆژەکە گەشتیاری بوو.

٢. وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، ئەگەر پڕۆژەکە پیشەسازی بوو.

٣. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، ئەگەر پڕۆژەکە نیشتەجێبوون بوو.

٤. وەزارەتی کشتوکاڵ ، ئەگەر پڕۆژەکە کشتوکاڵی بوو.

٥. وەزارەتی تەندروستی، ئەگەر پڕۆژەکە تەندروستی بوو.

نموونە : وەزارەتى پیشەسازى ئەنداميان هەيە لەلێژنەى سەرپەرشتيارى پڕۆژە پيشەسازيەكان. هەموو سێكتەرەكانى تريش بەم شێوەيەيە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی دەستەی وەبەرهێنان / ب.گ. وەبەرهێنانی پاریزگاکان.

١.دەستەی وەبەرهێنانی ، رێگای 60 م تەنیشت وەزارەتی رۆشنبیری.
ژمارە تەلەفۆن- 0662531559
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ( هەولێر - رێگای کەرکوک ) بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا.
ژمارە تەلەفۆن – 0662642079
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (سلێمانی – سەرچنار ) تەنیشت مزگەوتی مەشغلان.
ژمارە تەلەفۆن – 0663287417
٤. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک (دهۆک – شەقامی مازی) بەرامبەر پەیمانگای پۆلی تەکنیکی.
ژمارە تەلەفۆن – 0627220971
٥. وێب سایتی دەستە: WWW.kurdistaninvestment.org

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟