سەرپەرشتیارى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان

زنجیرە: 
MHESR09

رایىکردنى مامەڵەى پێدانى نازناوى زانستى و بەرزکردنەوەى پلەى زانستى مامۆستایان و وانەبێژانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ، بەدواداچوون و ووردبینیکردنى دۆسیەى مامۆستایان و وانەبێژانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ، ووردبینىکردنى سى ڤى و بەڵگەنامەکانى پاڵێوراوان بۆ پۆستە ئەکادیمیەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ، سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونى دەوامى قوتابیان و خوێندکاران , بەدواداچوونى کێشەى مامۆستایان و وانەبێژان لە رووى کارگێرى و جێبەجێکردنى رێنماییەکانى وەزارەتمان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستینوسینگەی وەزیر
مافی وەدەستهێنان: 

بۆمامۆستایان و وانەبێژان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

مەبەست: 

بۆ بەدواداچوون لە پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و جێبەجێکردنى رێنماییەکانى تایەبەت بە مامۆستایان و وانەبێژان بە ئامانجى مسۆگەرکردنى بنەماکانى دڵنیایى جۆرى و کوالیتى خوێندن.

مەرجەکان: 

مامۆستایان و وانەبێژان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وانە بڵێنەوە کە یاسا و رێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیان لەسەر بەرجەستەبێت. (رێنمایى ژمارە (3) ى تایبەت بە مامۆستایان و وانەبێژان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان هاوپێچ کراوە).

بەڵگەنامەکان: 

هەبوونی نازناوی زانستی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خوێندنی تایبەت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، ناتوانرێت لەلایەن نوێنەرەوە بەدەست بهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

بەهۆی ئەوەی ئەم خزمەتانەی لەم هۆبەیە ئەنجام دەدرێت جۆراوجۆرن وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە کە پێویستی بەکاری تیم و وەرگرتنی پەسەندی وەزیر و سەرپەرشتیاری گشتی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێم هەیە دوای وردبینیکردن و بۆ هەر یەکێک لە خزمەتەکان (20) رۆژ دەخاێنێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: زانیاریەکان بە نوسراو لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە دەست بگات.

دوا هەنگاو: واژووی وەزیرە بۆ پەسندکردن و وەڵام دانەوە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (2) ژوور دەکات:

١. ژووری سەرپەرشتیاری گشتی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ژمارە 111 بۆ هامشکردنى لەسەر مامەڵەکە.

٢. ژووری بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت ژمارە 112 بۆ جێبەجێکردنى و تەواوکدرنی مامەڵەکە.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. واژووی سەرپەرشتیاری گشتی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەکە بۆ وەڵامدانەوە.

٢. واژووی بەرێوەبەری خوێندنی تایبەت بۆ تەواوکردنی مامەڵەکە بۆ وەڵامدانەوە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی فەرمانگەی گشتی خوێندن و بەدواداچوون/ب. خوێندنی تایبەت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرامبەر مزگەوتی رەشاد مفتی وە لەناو دیوانی وەزارەت.
E-Meil:Private.studies@mhe-krg.org
ژمارە تەلەفۆنی ناوەخۆ (208)
ژمارە تەلەفۆنی وەزارەت (0662569315)

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟