سەردانی مارکێت و دووکانەکانی بازار و گۆشت فرۆشەکان

زنجیرە: 
MTI29

ئەم خزمەتە لە نەبوونی کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو هەڵواسینی نرخی لەسەر کاڵاکان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هاوڵاتیان.

مەبەست: 

بۆ گەران و پشکنینی کەلوپەلی خۆراک و دڵنیابوون لە نەبوونی کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو لە بازاردا و هەڵواسینی نرخ.

مەرجەکان: 

١. پابەندبوون بە رێنمایی چاودێری بازرگانی (هەڵواسینی نرخ).

٢. نەبوونی کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو.

بەڵگەنامەکان: 

١. پسولەی سەرپێچی ئەگەر هەبێت.

٢. بەڵگەنامەی کەسیەتی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای نوێنەر دەبێت / چاودێر بەدەست دەهێرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. هۆبەی پشکنین.

٢. بەڕێوەبەر.

٣. هاتوو دەرچوو.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانێ (3) ژوور دەکات:

١. هۆبەی پشکنین: دوایی سەردانی کردنی چاودێر.

٢. بەڕێوەبەر: رەزامەندی لە هەر کارێ.

٣. هاتوو دەرچوو: مۆری فەرمانگە لە کۆتایی کارەکەی لە وەرگرتنەوەی مامەڵەکەی.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. بەڕێوەبەر بۆ رەزامەندی.

٢. بەرپرسی هۆبەی پشکنین بۆ چاودێری کردنی مارکێت و دوکاندار و گۆشت فرۆشەکان.

ژمارەی سەردان: 

تەنها (1) جار واتا چاودێر سەردانی بازاڕەکان دەکات و دوکان بەسەر دەکەنەوە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. قائیمقایمەتی قەزای ناوەند: هێنانی پشتگیری نیشتەجێبوون.

٢. بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی: هێنانی پشتگیری نوسراوی تەندروستی.

٣. بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری: هێنانی پشتگیری کۆنترۆڵی جۆری بۆ دوکاندارەکان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
دەبێت فۆرمی پێش وەختە پڕبکرێتەوە داوکاری

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟