زیادکردنی هێڵی بەرهەم بۆ کارگە

زنجیرە: 
MTI08

بریتیە لە زیادکردنی هێڵی بەرهەم بۆ کارگە کە بۆ فراونکردنی و هێنانی چەند ئامێرێکی نوێ.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە کە مۆڵەتی دامەزراندنیان لە وەزارەتمان وەرگرتووە.

مەبەست: 

بۆ فراوانکردنی کارگە و پەرەپێدانی کارگە لە کاتی هەبوونی داواکاری زۆر لەسەر بەرهەمی کارگە.

مەرجەکان: 

١. هەبوونی مۆڵەتی دامەزراندن.

٢. پێویستە مۆڵەتەکەی تەواوکردن دامەزراندن بێت واتا مەرجدار نەبێت.

٣. تۆمارکردنی ئامێرە نوێیەکان لە دادنوس.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی خاوەن کارگە.

٢. بڕوانامەی تۆمارکردنی ئامێرەکان لە دادنووس.

٣. مۆڵەتی کارگە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، لە رێگای بریکارنامە بەدەستدەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها پارەی پشکنینی ئامێرەکان لە خاوەن کارگە وەردەگرێت کە (1,200).

ماوەی پێویست: 

(10) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

دوا هەنگاو: پاش پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بکات.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. ژووری بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. ژووری بەڕێوەبەری هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

٣. ژووری بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

٤. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگا.

٥. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی.

٦. ژووری کۆمپیوتەر لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە:

١. واژووی بەڕێوەبەرایەتی هونەری لە بەڕیوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ ئامادەکردنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگاکان.

٢. واژووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ بۆ واژووکردن لەسەر نوسراو.

٣. واژووی لیژنەی پشکنینی ئامێرەکان بۆ پشکنینی ئامیرە نوێیەکانی کارگەکە و ئامادەکردنی کۆنووس.

٤. واژووی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگا بۆ ئاراستەکردنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.

٥. واژووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کارەکە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (3) جار سەردان دەکات:

١. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەولێر بۆ پشکنین لە لایەن لیژنەی تایبەت.

٣. دوبارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.
تێبینی: پێویستە داواکار (3) تە نها سێ رۆژ جارێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بکات بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکەی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. تۆمارکردنی ئامێرە نوێیەکان لە دادنووس. لە فەرمانگەی دادنووسی پارێزگاکان.

٢. هەبوونی مۆڵەتی تەواوکردنی دامەزراندن واتا مۆڵەتەکەی مەرجدار نەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگاکان دەکات.

٣. کارگەکە کار بکات و بەرهەمی هەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری پارێزگاکان (TEST) ی بۆ دەکرێت لەسەر بەرهەمی کۆتایی کارگەکان.

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟