رەزامەندی لەسەر کردنەوەی ژووری تیشک لە نەخۆشخانەکان

زنجیرە: 
DENV05

بۆ پاراستنی سەلامەتی ژینگەیی و مرۆیی گرتنەبەری رێگای گونجاو بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە لەماددە تیشک دەرەکان.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
مافی وەدەستهێنان: 

١. کەرتی گشتی.

٢. کەرتی تایبەت.

مەبەست: 

بۆ بەدواداچوونی ژووری تیشک لەناو نەخۆشخانەکان بەپێیی ستانداری جیهانی.

مەرجەکان: 

نوسراوێک بکرێت لەلایەن نەخۆشخانەوە بۆ پشکنینی ژووی تیشک (أشعە)

١. رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی.

٢. یەکسان بێت بەمواسەفاتی جیهانی.

٣. دابینکردنی هۆکارەکانی پاراستن بۆ کارمەندەکانی ژووری تیشک.

بەڵگەنامەکان: 

نوسراوێک لەلایەن وەزارەتی تەندروستی دەربارەی کەشفی بەشی تیشک لەنەخۆشخانەکان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لەرێگای بریکارەنامەوە بەدەست بھێندرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

(7) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانی بەشی تیشک لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە.

٢. کەشفی پڕۆژەکە (پشکنین) .

٣. رەزامەندی لەسەر پڕۆژەکە بەپێی ی رێنمایی ژینگەیی لەیاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە (8)ی ساڵی 2008 ماددەی 36,35,34

ماددەی سی وچوارەم :
نابێ هیچ کەسێک هەڵسیت بە دروستکردن یان عەمبارکردن یان ژێر زەوی خستن یان سوتاندن یان نقومکردن یان بەکارهێنان یان چارەسەرکردن یان خۆلی رزگارکردن لە ماددە تیشکاوەرەکان یان هەر ماددەیەک یان پیسییەکی مەترسیداری شل یان رەق یان گازی، تەنیا بە پێی ئەو رێنماییانە نەبێت کە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکان دەریان دەکات.

ماددەی سی وپینجەم :
ئەمانەی خوارەوە قەدەغەن:
یەکەم : هاوردنی خاشاکە مەترسیدارەکان کە زیان بە مرۆڤ و ژینگەی هەرێم دەگەیەنن.
دووەم : هاوردنی ماددە مەترسیدارەکان بۆ هەرێم تەنیا بە رەزامەندی وەزارەت دەبێت.
سێیەم : تێپەڕینی خاشاک و ماددە ترسناکەکان بەناو هەرێمدا تەنیا بە رەزامەندی وەزارەت دەبێت.

ماددەی سی وشەشەم :
نابێ ماددە ترسناکەکان بەرهەم بهێنرێت یان بگوازرێتەوە یان ئاڵوگۆڕی پێ بکرێ یان بهێنرێتە ناوەوە یان عەمبار بکرێ تەنیا دوای وەرگرتنی هەموو ئامادەکارییەکانی کە لە دەقی یاساو پێڕەو و رێنماییە بەرکارەکان هاتوون، بە جۆرێک ئەوە مسۆگەر بکرێت کە هیچ زیانێکی ژینگەیی لێ ناکەوێتەوە.

ژوورەکان: 

١. وەرگرتە.

٢. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٣. بەشی تیشک.

٤. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٥. سەرۆکی دەستە.

٦. دەرکردە.

واژو: 

(1) واژوو پێویستە:

واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

ژمارەی سەردان: 

سەردانەکە بەپێیی مامەڵەکە دەبێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بۆ وەرگرتنی رەزامەندی پێویستە سەردان بکات بۆ:

١. وەزارەتی تەندروستی.

٢. نەخۆشخانەکان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟