رەزامەندی لەسەر پێبسپێری و دەسەڵات بەندکردن (الموافقة على الوصي و تقيد التصرفات)

زنجیرە: 
MOJ22

رەزامەندى دانە لەسەر بەڵگەنامەى پێسپێرى و دەسەڵات بەندکردن دواى ئەوەى کە هەردوو بەڵگەنامەکە لە دادگا دەردەهێنرێن دەبێت بەڕێوەبەرايەتى چاودێرى ناکامەکان رەزامەندى لەسەر بدات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەرێوەبەڕايەتى گشتى فەرمانگە دادييەکانبەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ناکامان بە هەموو جۆرەکان ( کەمتر لە 18 ساڵ، پاشکەوتووى ئەقڵى، حوکمدراو زياتر لە 5ساڵ، غائيب، ون بوو، کۆرپەلە، لەدەستدانى لێهاتوويى).

مەبەست: 

بەمەبەستى سەرپەرشتى کردنى ناکام بۆ راپەراندنى سەرجەم کارو چالاکى و رەفتارە ياساييەکانى بە رەزامەندى ناکامەکان.

مەرجەکان: 

ناکام بێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی یان پاسپۆرت یان رەگەزنامەی وصي يان قييم.

٢. بەڵگەنامەکە (کە لە دادگا کراوە).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، تەنيا دەبێت (وەصى) يان( قەييم )خۆيان ئامادەبن بۆ پێدانى رەزامەندى.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نيە.

ماوەی پێویست: 

(25) خولەک.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرايەتى ناکامەکان دەکات.

٢. رەزامەندى وەردەگرێت.

ژوورەکان: 

١. ژوورى بەڕێوەبەر ( بۆ رەزامەندیدان لە پشتى بەڵگەنامەکە).

٢. ژوورى دەرچوو (بۆ صادرکردن).

واژو: 

ژوورى بەرێوەبەر ( بۆ رەزامەندى).

ژمارەی سەردان: 

يەک (1) جار

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێشتر سەردانى دادگاى بارى کەسى دەکەن بۆ دەرهێنانى پێسپێرى و دەسەڵات بەندکردن.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمی تایبەت نيە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری ناکامەکان (تێبینەرایەتی)

-پارێزگای هەولێر -

1. بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى هەولێر / جوت سایدى سەیداوە .
ژمارەی مۆبایل:066264822_0662648411_0662648433
ئیمێل:Cawderi.nakaman.hawler@gmail.com

2. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى شەقڵاوە / کۆمەڵگەى فەرمانگەکان شەقامى شەقڵاوە - هیران.

3. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى کۆیە/ تەنیشت نەخۆشخانەى فریاکەوتن - ناو بیناى تاپۆى کۆن.

- پارێزگای سلێمانى -

1. بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى سلێمانى / شەقامى کاک احمدى شێخ ناو دادگا.
ژمارەی مۆبایل:0533207151
ئیمێل:Qaein2010@yahoo.com
https://goo.gl/maps/8WmFBJGimG2

2. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى کەلار / ناو دادگا.

3. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى چەمچەماڵ / ناو دادگا.

4. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى رانیە / شەقامى سەرەکى رانیە - ناو قایمقامیەت.
https://goo.gl/maps/NnLSsbY1aEt

- پارێزگای دهۆک -

1. بەرێوەبەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى دهۆک / تەنیشت پارێزگا - ناو دادگاى تێهەڵچونەوەى دهۆک .
ئیمێل:Duhok.minors@yahoo.com
https://goo.gl/maps/xgch1rDgSrF2

2. تێبینەرایەتى چاودێرى ناکامەکانى ئاکرێ / نزیک قائیمقامیەتى ئاکرێ.

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟