رەزامەندی لەسەر پڕۆژەکان (هەموو ئەو پڕۆژانەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئاراستەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکرێن)

زنجیرە: 
DENV02

١. کەشفی شوێنی گشت پڕۆژەکان و پێدانی رێنماییە ژینگەییەکان و ئاگادارکردنەوەیان بە پابەندبوون و جێبەجێکردنی رێنماییە ژینگەییەکان کە لە یاسایی ژمارە (8) ساڵی (2008) ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ئاماژەی پێدراوە . یاساکە هاوپێچ کراوە.

٢. مۆڵەتدان بە پڕۆژەکان بۆ دامەزراندن و کارکردن.

٣. وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی و سزا پێ بژاردنیان بۆ ئەو پڕۆژانەی کە پابەندی رێنماییە ژینگەیەکان نابن، کە لە بەشی پشکنین دەکرێت.

١. پڕۆژەی نیشتەجێبوون (هەموو ئەو پرۆژانەی نیشتەجێبوون).

٢. پڕۆژەی تەندروستی (نەخۆشخانە و کۆمەڵگای پزیشکی و عیادەکان و تاقیگەکان.هتد).

٣. پڕۆژەی خزمەتگوزاری (سەمونخانەکان و بەنزینخانەکان .هتد هەموو پرۆژەکانی خزمەتگوزاری دەگرێتەوە).

٤. پڕۆژەی گەشتوگوزار (هوتێل و مۆتێل و شاری یاری و رێستورانت و.هتد).

٥. پڕۆژەی پیشەسازی (کارگەی بلۆک و سیرامیک و ئاسن و پلاستیک و قیر و.هتد هەر کارگەو هەر شوێنێکی پیشەسازی بێت).

٦. پڕۆژەی کشتوکاڵی (دەواجن، بەخێوکردنی مەڕوماڵات و کارگەکانی کشتوکاڵ و هەموو پڕۆژە کشتوکاڵیەکان).

٧. پڕۆژە جۆراو جۆرەکانی تر (پاڵاوگەو .هتد هەموو پڕۆژەکان).
رەزامەندی لەسەر پۆلینی پڕۆژەکان (أ، ب، ج) ە وەک لەخوارەوە دیاری کراوە.

أ. ئەو پڕۆژانەی کەوا کاریگەری زۆریان لەسەر ژینگە هەیە.

ب. ئەو پڕۆژانەی کەمەترسیان کەمترە واتا مامناوەندیە.

ج. ئەو پڕۆژانەی کە کاریگەریان کەمە لەسەر پیسبوونی ژینگە.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
مافی وەدەستهێنان: 

١. کەرتی گشتی (تەنها سەرۆکایەتیزانکۆی صەڵاحەددین سەردانی ئەو بەشەی کردووە).

٢. کەرتی تایبەت.

مەبەست: 

بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان بەپێیی رێنمایی ژینگەیی ئاماژەپێکراو لە سەرەوە .

مەرجەکان: 

دەبێت پابەندبێت بە رێنمایی ژینگەیی ژمارە (1)ی ساڵی (2013) بە پێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی (2008).

بەڵگەنامەکان: 

١. وێنەیەک لە تاپۆی زەویەکەو گرێبەستی زەوییەکە (سند ملکیە).

٢. نەخشەی زەوی و نەخشەی پڕۆژەکە.

٣. کەشفی ئەو پارچە زەویەی کە بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە.

٤. نوسینی راپۆرت.

٥. سایت پلانی شوێنی پڕۆژەکە.

٦. پابەندبوون بەرێنمایی ژینگەیی ژمارە (1) ی ساڵی (2013) پاشان رەزامەندی دەدرێت بە پرۆژەکە، بە پێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی (2008). کە هاوپیچ کراوە .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لەرێگای بریکارەنامەوە بەدەست بھێندرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووی ئەم خزمەتە بەپێی دوورو نزیکی شوێنی پڕۆژەکە و پۆڵینەکەی بە پێ (أ، ب، ج) دەگۆرێت:
١. پۆڵینی (أ) / لە (150،000 تا 300،000) سەدو پەنجا تا سێ سەد هەزار دیناری عێراقی.

٢. پۆڵینی (ب) / لە (100،000 تا 200،000) سەد تا دوو سەد هەزار دیناری عێراقی. بە پێی دووری پڕۆژەکە.

٣. پۆڵینی (ج) لە (20،000 تا 100،000) بیست تا سەد هەزار دیناری عێراقی.

تێبینی // بڕێکی ئەو پارەیە تەرخان دەکرێت بۆ سەرۆک و ئەندامانی لێژنە.

ماوەی پێویست: 

١. بۆ وەڵامدانەوەی لایەنی پەیوەندیدار (3) رۆژ پێویستە.

٢. بۆ وەڵامدانەوەی سکاڵا (7) رۆژ پێویستە.

٣. پێدانی ماوە لە (15) رۆژ یان زیاتر بە پێی جۆری رێنماییەکان لە کاتی چاودێریکردن لە گەڵ خاوەن پڕۆژەکە، ئەگەر خاوەنی پڕۆژەکە کارەکانی بە رێکوپێکی جێبەجێ بکات.

هەنگاوەکان: 

١. بەڕێوەبەری فەرمانگە.

٢. سەردانی بەشی EIA (Environmental Impact Assessment Department) بەشی هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی.

٣. کەشفی شوێنی پرۆژەکە.

٤. وەرگرتنی بەڵێنامە لە بەشی یاسایی.

٥. رەزامەندی لەسەر پرۆژەکە بەپێی ی رێنمایی ژینگەیی.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. وەرگرتە.

٢. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٣. بەشی EIA (بەش هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی)

٤. بەشی یاسا.

٥. سەرۆکی دەستە .

٦. دەرکردە.

واژو: 

(5) واژوو پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە:
١. واژووی ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی ژینگەیی (4) ئەندام.

٢. لێپرسراوی بەشی (EIA). (هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی).

٣. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٤. بەڕێوەبەری بەشی یاسا، (بەڵێنامە وەردەگرێت).

٥. سەرۆکی دەستە.

بۆ پێدانی رەزامەندی و هەڵسەنگاندنی راپۆرتی ژینگەیی.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (3) جار سەردان دەکات. هەتا کەشف و دەرئەنجامی کەشف تەواو دەبێت ئەو ماوەیەی پێویستە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێش داواکاری بۆ وەرگرتنی رەزامەندی و پەیوەستبوونی پڕۆژەکان پێویستە سەردانی:

١. وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.

١. وەزارەتی کارەبا.

٢. وەزارەتی تەندروستی.

٣. نوسینگەکانی هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی (EIA) کەرتی تایبەت، بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ فۆرمی تایبەت هەیە بە کەشفی شوێنی پڕۆژەکان لە فەرمانگەکان پڕ دەکرێتەوە دوای کەشفەکە، پێویست بە واژووی وەرگرو خاوەن پڕۆژەکە دەکات .

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟