رەزامەندی لەسەر دانانی تاوەری گەیاندن

زنجیرە: 
DENV01

١. بەدواداچوون لەسەر پڕۆژەکە (پشکنین) و دانانی تاوەرەکە و پێکهاتەکانی تاوەر.

٢. رەزامەندی لەسەر دانانی تاوەرەکە.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
مافی وەدەستهێنان: 

کەرتی تایبەت.

مەبەست: 

بۆ دانانی تاوەری گەیاندن بەپێی رێنمایی ژینگەیی رێنمایی ژمارە (1) ساڵی (2013)ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رێنمایی ژمارە (1) ی ساڵی 2010 بەغدا بۆ پاراستن لە تیشکدەرە ناپیتێندراو (الاشعاع غیر متأینە) وە دانانی تاوەرەکان لە چوارچێوەی رێنماییەکان.

مەرجەکان: 

پێویستە نوسراوێک بکرێت لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن یان نوسراوێک بکرێت لەلایەن کۆمپانیای گەیاندن بۆ وەرگرتنی رەزامەندی، پێویستە کەشفی بۆ ئەنجام بدرێت لە لایەن هۆبەی تیشک ئەگەر شوێنەکە گونجاو بوو لەگەڵ رێنمایی ژینگەی ژمارە (1) ی ساڵی (2010) بەغدا بۆ پاراستن لە تیشکدەرە نائایۆنیەکان (الاشعاع غیر المتأینە).

بەڵگەنامەکان: 

نوسراوێک لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ بەراییەکان.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت لە رێگای بریکارەنامەوە بەدەست بھێندرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

(7) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.
١. سەردانی بەشی تیشک لە دەستە و فەرمانگەکانی سەر بە دەستە لە پارێزگاکان.

٢. کەشفی شوێنی پڕۆژەکە.

٣. رەزامەندی لەسەر پڕۆژەکە بەپێیی رێنمایی ژینگەیی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی 2010 بەغدا بۆ پاراستن لە تیشکدەرە نائایۆنیەکان (الاشعاع غیر متأینە).

ژوورەکان: 

١. وەرگرتە.

٢. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٣. بەشی تیشک.

٤. بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری.

٥. سەرۆکی دەستە.

٦. دەرکردە.

واژو: 

(1) واژوو پێویستە بۆ بەدەست هێنانی ئەم خزمەتە:

واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری یان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان بۆ پێدانی رەزامەندی لەسەر دانانی تاوەری گەیاندن.

ژمارەی سەردان: 

سەردانەکە بەپێیی مامەلەکە دەبێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.

٢. وەزارەتی ناوخۆ.

٣. کۆمپانیاکانی گەیاندن.

٤. لەگەڵ ئەو شوێنانەی کە سکاڵایان هەیە.

هۆکاری سەردانکردن ئەم شوێنانە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیە .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ هەیە، وێنەیەک لە فۆرمەکە هاوپێچ کراوە .

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟