رەزامەندى لەسەر پرۆژەى پەلەوەر و حەوزى ماسى و مەڕو ماڵات

زنجیرە: 
MNR9

دروست کردنی پڕۆژەی گەشتیاری و وێستگەی کارەبا و تاوەری مۆبایل و کارگەی ئاسن تواندنەوە و کارگەی بەرهەم هێنانی گازی دەستکرد و کارگەی غاز و کارگەی ئالیک و کارگەی کۆنکریتی ئامادەکراو و کارگەی چیمەنتۆ و کارگەی بلۆک و کارگەی بۆری بلاستیکی و کارگەی خشتی سوور و غەسلی ئۆتۆمبێل و کارگەی ریسایکلین و کارگەی زەیتون و کارگەی شیرەمەنی و گۆرەپانی یاریگا و کۆگای سارد کەرەوە و پەلەوەر و حەوزی ماسی و نەمامگە و باخ و هەنگ و مانگای شیر و مەڕو بزن و بیری ئاو کە لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان یان کەرتی تایبەت یان کەرتی گشتی دروست دەکرێن بۆ دڵنیابوون کە لەداهاتوو ئەم ناوچەیە یان ئەم شوێنە نابێتە شوێنی کێڵگەی نەوتی یان کانزایی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی سامانە سروشتیەکاندیوانی وەزارەتبەڕێوەبەرایەتی بنچینە زانیارییەکان
مافی وەدەستهێنان: 

هاوڵاتی، کۆمپانیا، داموو دەزگاکانی حکومەت، جا بۆ دڵنيابوون كە لە داهاتوودا ئەم ناوچەيە يان ئەم شوێنە نابێتە شوێنى كێڵگەى نەوتى يان كانزايی.

مەبەست: 

بۆ دانانى پڕۆژەى بەخێوكردنى پەلەوەر و مەڕوماڵات و مانگا و ماسى دروستكردنى باخ و نەمامگە...هتد
بۆ بەرهەم هێنانى شيری مانگا و قەڵەوكردنى مانگا و بەرهەم هێنانى هێلكە يان مريشك يان بەرهەم هێنانى ماسی يان بەرهەم هێنانى ميوەجات بەمەش وادەكات بەرهەمى ناوخۆمان زياد ببێت.

مەرجەکان: 

دووربێت لە ناوچەی نەوتی یان کانزایی.

بەڵگەنامەکان: 

١. تەنها ناسنامەی خۆی (خاوەن پڕۆژە)، ئەگەر بریکارى هەبێت ناسنامەی هەردووکیان.

٢. ئێمە کە نوسراو بۆ کۆمپانیای نەوتی دەکەین ، کۆمپانیای نەوتی بڕیار دەدات کە لاری نیە یان لاری هەیە ، چونکە ئێمە هەر بلۆکێک هی کۆمپانیایەکی دیاری کراوە ، کۆمپانیای نەوتی ئەو کاتەی کە دەلێ لاریمان نیە لە سەر ئەو پڕۆژەیە لەو کاتەدا پێویستی بەو شوێنە نیە .

هەندێک نوسراو کە کۆمپانیای نەوتی دەڵێ لاریمان لەسەر نییە بەڵام بە مەرجێک بەڵێن نامەى پێ پڕبكەنەوە ئەگەر لە ئايندە كۆمپانياى نەوتى پێويستى بەو شوێنە هەبوو ئەوا خاوەن پڕۆژە نابێت داواى قەرەبوو بكاتەوە لەكاتى هەڵوەشاندنەوەى پڕۆژەكە لە بەر بوونى هەرهۆكارێكى نەوتى يان كانزايى .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت لە ڕێگاى بريکارنامە، ئەگەر هاتوو خاوەنى ئەم خزمەتە واتە خاوەنى پڕۆژەکە كە ئامادەبوو پێويستە ناسنامەى بارى شارستانى لەگەڵ خۆى بهێنێت وە ئەگەر خاوەن پڕۆژەکە نەهات دەتوانێ كەسێك لە جێى خۆی بنێرێت بەڵام دەبێت وەكالەى (بريكارنامە)ی بۆ بكات ئەو كات ئيشەكەى دەكرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

کرێی کەشفی هەر پرۆژەیەک (40) چل هەزار دینارە لە هەموو پارێزگاکانی سنووری هەرێمی کوردستان.
بە پێی فەرمانى كارگێرى/وەزارەتى سامانەسروشتيەكان /ژمارە (3635)لە 27/5/2010 كە هاوپێچە.

ئەگەر پێویست بە بەڵێننامە بکات تەنها یەک پولی (750) دیناری پێویستە.

ماوەی پێویست: 

ماوەى (1) يەك ڕۆژى پێويستە.

هەنگاوەکان: 

١. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ دەست پێ دەکات رووپێوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ دەچێتە سەر شوێنەکەو دیاری دەکات و نەخشەی بۆ ئامادە دەکات.
٢. ئەم نەخشەیە لەگەڵ نوسراوێک ئامادە دەکرێت و ئاراستەی ئەو داموو دەزگا حکومیانە دەکرێت کە پەیوەندى پێوە هەیە لەمانە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.
٣. سەبارەت بە وەزارەتمان هەڵدەستێ سەردانی شوێنەکە دەکات ئەگەر ناوچەیەکی نەوتی یان کانزایی نەبێت ئێمە لاریمان نابێت.

ژوورەکان: 

چوار ژوور
ژوورى بەرێوەبەرایەتی یاسا بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئەگەر پێویست بکات.
ژوورەکان :
١. بەڕێوەبەری کارگێڕی نوسراو ئاراستەی ئەو بەشە دەکات کە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە.
٢. وەرگرتە ژمارەی نوسراوەکە تۆمار دەکات.
٣. بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی واژوی لەسەر بابەتەکە دەکات نوسراو دەنێریتە بەشی GIS .
٤. GIS هەڵدەستی بە دروستکردنی نەخشەی ئەم پڕۆژە دیاری کردنی شوێنی پرۆژەکە لەسەر نەخشەو دوایی ئەم نەخشەیە بۆ کۆمپانیای نەوتی دەنێرین کەلەم شوێنە کار دەکات.

واژو: 

١. بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی واژووی لەسەر دەکات بۆ ئاراستە کردنی نوسراو بۆ کۆمپانیای نەوتی، دوای گەرانەوەی نوسراوی کۆمپانیا بە ڵاری بوون یان ڵاری نەبوون دووبارە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی واژوی لەسەر دەکات.
٢. ئەگەر وەڵامی کۆمپانیا بە لاری نەبوون هاتەوە ئەوکاتە پێویستی بە واژوی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی دەبێت بە مەبەستی پرکردنەوەی بەڵێننامە(هەندێک جار).

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز يەك جار سەردانى دەكات بۆ بەدەست هێنانى خزمەتەكە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات ، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و دەستپێکی مامەڵەکە.

٢. سەردانى وەزارەتى سامانە سروشتيەكان ، بۆ ڕەزامەندى وەرگرتن و دواتر سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات وەكو دوا سەردان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆڕمێک نیە بۆ خزمەت خواز کە پری بکاتەوە، پێویستمان بە فۆڕم و عەریزە نووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-سامانە سروشتیەکان-ڕەزامەندى لەسەر پرۆژەى پەلەوەر و حەوزى ماسى و مەڕو ماڵات

دیوانی وەزارەت/بەڕێوەبەرایەتی بنچینەی زانیاریەکان بەشی GIS:

ژمارەی تەلەفۆن:0662550041 یان 0662550042
ئیمەیڵ:administration@mnr.krg.org
ناونیشان:هەولێر(30) مەتری باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران/وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی:

ژمارە تەلەفۆن:٠٧٤٨٠٦٥٠٧٣٨
شوێن:سەرچنار 100م
ئیمەیڵ:dsgeoserv2004@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ژمارە تەلەفۆن:07507241346
شوێن:شەقامی 100م نزارکێ
ئیمەیڵ:duhoknaft@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان:

ژمارەی تەلەفۆن:07701533993
ئیمەیڵ:nawt.garmian@mnr.krg.org
ناونیشان:کەلار/ڕێگای کفری

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟