رێگەدان بەهاوردەكردنى پێداويستى پرۆژەكانى سامانى ئاژەڵ (ئاليك، جوجكە، ئاژەڵ،پەنجەماسی، هێلکەی تروكاندن پێداويستيەكانی هۆڵەكانی بەخێوكردن،....) رێگەدان بەهاوردەكردنى بەروبوومەكانى سامانى ئاژەڵ بۆ ناو هەرێم (گۆشتى مريشک، گۆشتى سور، گۆشتی ماسی

زنجیرە: 
MAWR06

رێگەپێدان بەهاوردەكردنى ئەو پێداويستيانەى كەپڕۆژەكان پێويستيان پێی دەبێت بۆ كاركردن ئەگەر لەناوخۆى هەرێم دەستنەكەوێت لەبەرئەوەى بەروبوومەكانى سامانى ئاژەڵ كەلە ناوخۆ بەرهەم دەهێندرێت 100% بەشى هەرێمى كوردستان ناكات، پێويست دەكات بڕى پێويست لەدەرەوە هاوردە بكرێن. ئەم خزمەتە بۆ ئەوەيە كەبەروبوومە هاوردەكراوەكان بەپێی پێويستى ناوخۆى هەرێم بێت و لەرووى كواليتەوە بەپێی پێوەرەكانى هەرێمى كوردستان و عێراق بێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری
مافی وەدەستهێنان: 

خاوەن پڕۆژەکان و كۆمپانياكانى كەبازرگانى بەم كەرەستانە دەکەن.

مەبەست: 

بۆ ئەوەى ئەو جوجكە و پەلەوەر و ئاژەڵ و كەل و پەلانەی كەهاوردە دەكرێن بەپێی پێويستى هەرێم بێت لەرووى بڕو جۆرەكەى و خاڵى بێت لەنەخۆشيەكان.

مەرجەکان: 

1-پێويستى هەرێم بەو پێداويستيانە.
2-هەبوونى پڕۆژەکە يان كۆمپانياى بازرگانى تايبەتمەند.
3-ئەو وڵاتەى هاوردەى تيادا دەکرێت رێگا پێدراو بێت بەپێی رێنماييەكانى هەرێمى كوردستان و عێراق.

بەڵگەنامەکان: 

1- نووسراوى ب.گ.كشتوكاڵ/ب.سامانى ئاژەڵ/پارێزگا يان نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی ڤێنتەنەری پارێزگا.
2- بڕوانامەى سەرچاوە.
3- بڕوانامەى تەندروستى.
4-مۆڵەتتى پڕۆژەکە يان كۆمپانيا.
5-پشكنينى شیكردنەوەى تاقيگەيى.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نوێنەرى ياسايى دەتوانێت بەدواداچوون بۆ كارەکەى بكات بەڵام مامەڵەکە هەر بەناوى خاوەن پرۆژەکە يان كۆمپانیاکە دەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

1-بۆ هەر يەك تەن گۆشت بەهەموو جۆرەكانى 2000 دوو هەزا دينار.
2- شيرەمەنى 1000 هەزار دينار بۆ يەك تەن.
3- هێلکەى خواردن و ترووكاندن 1000 هەزار دينار بۆ يەك تەن.
4-جوجكە يەك دينار بۆ يەك جوجكە.
5-موادى ئاليك 250 دوو سەدو پەنجا دينار بۆ يەك تەن.
6- رەشەوولاخ 1000 هەزار دينار بۆ يەك سەر.
7-مەڕ و بزن 250 دوو سەد و ثەنجا دينار بۆ يەك سەر.
8-ئاژەڵى جوانى 5000 پێنچ هەزار دينار بۆ يەك سەر.
9-باڵندەى جوانى 100 سەد دينار بۆ يەك دانە.
10-ماسى جوانى 100 سەد دينار بۆ يەك دانە.

ماوەی پێویست: 

كەمتر لە 30 خولەك.

هەنگاوەکان: 

1- پێشكەش كردنى مامەڵەکە لەنووسينگەى ب.گشتى.
2- وەرگرتنەوەى لەهۆبەى كەرەنتين.

ژوورەکان: 

1- ژوورى نووسينگەى بەرێوەبەرى گشتى.
2- ژوورى هاتووەكان و دەرچووەكان.
3- ژوورى ب.كەرەنتين.
4- ژوورى ب.سامانى ئاژەڵ.
5- ژوورى ب.تەندروستى ئاژەڵ.
6- ژوورى ب.ژمێريارى.

واژو: 

1- واژووى ب.گشتى.
2- واژووى ب.كەرەنتين.
3- واژووى ب,سامانى ئاژەڵ.
4- واژووى ب.تەندروستى ئاژەڵ.

ژمارەی سەردان: 

يەك جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

1- ب.گ.كشتوكاڵ/ب.سامانى ئاژەڵی/پارێزگا.
2- ب.ڤێتەنەرى پارێزگا.
3- وەزارەتى بازرگانی و پيشەسازى.
4- وەزارەتى دارايى.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟