رێگا پێدانی کارکردن بۆ رێکخراوەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی

زنجیرە: 
MED17

هەر ڕێكخراوێك و سەندیكایەك كاتێك پڕۆژەیەكی پەروەردەیی، دەروونی، كۆمەڵایەتی، تەندروستى یان هەر چالاكیەكى ترى دەبێت پێویست بەوە بكات بچێتە ناو سنوری قوتابخانە ئەوا مەرجە ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت، وە وەزارەت داوای پرۆپۆزەڵ و ناوەرۆكی ئەم چاڵاكیەی لێ دەكات ئەگەرهاتوو ئەم چاڵاكیە بە پێویست زانرا ئەوا نووسراوی ڕێگاپێدانی بۆ دەكرێت تاوەكو لەناو قوتابخانەكان ئەم چالاكیە ئەنجام بدەن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی
مافی وەدەستهێنان: 

هەر ڕێکخراوێکی ناوخۆیی، کۆمەڵگای مەدەنی یاخود نێودەوڵەتی لەبواری هۆشیارکردنەوە، خزمەتکردنی بە کۆمەڵگا یاخو پەروەردە کاربکەن و ئامانجیان سوود گەیاندن بێـت نەوەک قازانج.

مەبەست: 

١.بۆ ڕێنمایی كردنی دەروونی و پەروەردەیی و تەندروستى لە قوتابخانەكاندا. كردنەوەی خولی بەهێزكردن بؤ مامۆستایان.
٢.بڵاوكردنەوە هۆشیاری لەناو قوتابخانەكان.

مەرجەکان: 

١.مۆڵەتی فەرمی هەبێت لە وەزارەتی ناوخۆ.
٢.تۆماركرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكانی وەزارەتی پەروەردە.
٣.پێشتر كاری هاوشێوەی كردبێت.
٤.مەبەست و ئامانجى ئەو بابەتەى ثێشكەش دەكرێت بگونجێت لەگەڵ ژینگەی ناوەندەكانى خوێندن.

بەڵگەنامەکان: 

1. مۆڵەتی فەرمی ڕێکخراو یان سەندیکا.

2. کورتەیەک لە پڕۆژە یان ئەو چالاکیەی ئەنجامی دەدات (پرۆپۆزەڵ) کە ئەمانەی خوارەوەی تێدا دیار و ڕوون بێت: (ناوی پڕۆژە – کەسانی سوودمەند – ئامانج لەو پڕۆژەیە– ماوەی پڕۆژەکە – شوێنی ئەنجامدانی).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەكرێت نوێنەری ڕێكخراو ئامادە بێت بۆ رێگا پێدان، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەو كەسەى سیمينارەكە ياخود
چالاكيەكە پێشکەش دەكات ئامادەبێت و چاوپێكەوتنى لەگەل بكرێت بۆ ئەوەى بزانرێت كەسێكى شياوە بۆ سمينارەكە لە رِووى دەربرِينەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچوونی نییە.

ماوەی پێویست: 

لە وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی / بەڕێوەبەرایەتی توێژەرانی دەروونی و كۆمەڵایەتی تەنها یەك رۆژی پێویستە تاوەكو نووسراوی ڕێگاپێدانی پێ بدرێت چونكە ناوەرۆكی چاڵاكیەكە پێویستی بە پێداچوون و ووردبینی هەیە.

هەنگاوەکان: 

1. لە ڕێکخراوی خۆی دەست پێدەکات و نوسراوێکی فەرمی دەهێنێت.
2. لە وەزارەتی پەروەردە فەرمانی بۆ دەردەچێت.

ژوورەکان: 

تەنها دوو هەنگاو یاخود دوو ژوور.

واژو: 

(2) واژوو:

١. بەڕێوەبەری توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی، بۆ وردبینی کردنی سەرجەم بەڵگەنامە داواکراوەکان.
٢. بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی پەروەردەیی، بەرپرسی یەکەمە و واژوو لە سەر نوسراوی ڕێگەپێدانەکە دەکات.

ژمارەی سەردان: 

دوو جار:

1. بۆ هێنانی نوسراوی فەرمی ڕێکخراوەکە.
2. وەرگرتنەوەی نوسراوی فەرمی وەزارەت کە ڕێگای پێدراوە یاخود نا.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ئەو پارێزگایەی کە چالاکی تێدا ئەنجام دەدات کە ئەوانیش نوسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای پەیوەندار دەکەن ، بۆ دەستنیشانکردنی قوتابخانەکان و ئاسانکاری کردن.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆڕمێکی پڕ کردنەوە نیە .
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟