رێکخستنی پسولەی خۆراک

زنجیرە: 
MTI13

بریتیە لە رێکخستنی پسولەی خۆراک و رەشکردنەوەی ناوی مردووەکان و تۆمارکردنی منداڵی تازە لە دایک بوو.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانیبەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراک
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیان.

مەبەست: 

بۆ دابینکردنی پسولە بۆ مامەڵە فەرمیەکان حکومی و ناحکومی و راستکردنەوەی پسولە.

مەرجەکان: 

١. عێراقی بێت.

٢. رەزامەندی پارێزگا و لیژنەی ئابوری هەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. بۆ دروستکردنی پسولەی جیابوونەوە (طلاق) پسولەی پێشوو واتا پێش جیابونەوە.

٢. بەڵگەنامەی لە دایکبوونی منداڵ.

٣. گواستنەوە (پسولەی پێشتر).

٤. بۆ رەشکردنەوەی ناوی مردوو (بەڵگەنامەی مردوو).

٥. گۆڕینی ناو یان راستکردنەوە (بە پێی بڕیاری دادگا بۆیان ئەنجام دەدرێت).

٦. دروستکردنەوەی پسولەی نوێ بە پێی هاوسەرگیری (پسولەی خێزانی کچ و کوڕ لەگەڵ ناسنامە و گرێبەستی هاوسەرگیری).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەکرێت، بە هێنانی ناسنامەی باری شارستانی و بەڵگەی پێویست لە لایەن کەسی دیاریکراو.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

(25) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. ژووری داتا.

٣. ژووری بەڕێوەبەر.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (3) ژوور دەکات:

١. ژووری بەڕێوەبەر بۆ رەزامەندی.

٢. ژووری داتا بۆ گواستنەوە یان زیادکردن یان رەشکردنەوە یان راستکردنەوەی ناو.

٣. ژووری هاتوو و دەرچوو بۆ لێدانی مۆری کۆتایی فەرمانگە.

واژو: 

(1) واژووی پێویستە:

واژووی بەڕێوەبەر بۆ رەزامەندی.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

١. جارێک بۆ پێشکەشکردنی مامەڵە.

٢. بۆ وەرگرتنەوە ئەگەر پێشکەش (تقدیم) بکات بۆ ماوەی (25) تا (30) رۆژ تەواو دەبێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بۆ راستکردنەوە یان زیادکردنی یان رەشکردنەوەی مردوو لە سەر هەمان پسولەی پێشو ئەنجامدەدرێت مۆر لەسەر پسولەی پێشو دەدرێت کاری پێدەکرێت و لە داتا ئەم کارانە ئەنجامدەدرێت تەنیا بۆ فۆرمی جیابونەوە فۆرم پڕ دەکرێتەوە پێویستی بە مۆر نیە.
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟