رێکخستنی خێزانی

زنجیرە: 
MOH08

پێدانی زانیاری بە ئافرەتان و رێگەکانی دوورخستنەوەی نێوان دوو سک پڕی به‌ پێدانى (دەنکۆڵەی رێگەگرتن، دەرزی، لولب، کۆندۆم).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

ئافرەتان لەتەمەنی زایندی دان واتا لە نێوان تەمەنی (15. 49) ساڵی.

مەبەست: 

1. دوورخستنەوەی نێوان دوو سک پڕی.
2. کەم کردنەوەی رێژەی مناڵی نەويستراو.
3. کەم کردنەوەی رێژەی لە باربردن.
4. کەمکردنەوەی رێژه‌ى مردنى دايکان و مناڵان.
5. رێگرى کردن له‌ گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشى به‌هۆى به‌کارهێنانى کۆندۆم.

مەرجەکان: 

١. ئافرەتەکە لە تەمەنی زایندی دا بێت.
٢. هەر ئافرەتێک بیەوێت لە ماوەیەک دووگیان نه‌بێت دەتوانێت سوودمه‌ندبێت .

بەڵگەنامەکان: 

پێویست به‌ بەڵگەنامه‌ ناکات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، لە رێگای بریکاری و نوێنەریکردن بەدەستنایە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. دانانی لولب، برى ( ٢٥٠٠) هه زاردیناری ‌عێراقی.
٢. یەک شریت، برى ( ٥٠٠) دیناری عێراقی.
٣. واقی ژکرى، برى (٥٠٠) ديناری عێراقی.
٤. دیپۆپرۆڤیرا، برى (١٢٥٠) دیناری عێراقی.
٥. هەڵگرتنی لولب، برى (١٥٠٠) دینارعێراقی.

ماوەی پێویست: 

یەک رۆژ.

هەنگاوەکان: 

1. تۆمارکردنی ناو.
2. پزیشک بۆديارى کردنى رێگاى گونجاوبۆئافره‌ته‌که‌.
3. وه‌رگرتنى رێگاچاره‌سه‌ريه‌که‌ى ديارى کردنى سه‌ردانى داهاتوو.

ژوورەکان: 

1. ژووری تۆماربۆ تۆمارکردنی ناوی ئافره‌ته‌که‌.
2. ژووری پزیشک بۆ ئەوەی رێگای گونجاوی بۆ دیاری بکرێت.
3. ژووری رێکخستنی خێزان بۆ وەرگرتنی ئەو رێگایەی پزیشک بڕیاری لەسەرداوەو دیاری کردنی رێکەوتی سەرەدانی داهاتوو.

واژو: 

1. ناو و واژوى پزيشک بۆ هه‌ڵگرتنى بەرپرسیاریه‌تيه‌.
2. ناو و واژوی کارمه‌ندى خزمەتەکەی پێشکەش دەکات بۆ هه‌ڵگرتنى بەرپرسیاریەتیە.

ژمارەی سەردان: 

ديارى ناکرێت به‌پێى بارى ته‌ندروستى ئافره‌ته‌که‌و رێگه‌ چاره‌سه‌ريه‌که ده‌گۆرێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێويست نيه‌.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟