رێکخستنی بریکارنامەى گشتی لەلایەن نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە

زنجیرە: 
DFR7

بریتیە لە ڕێکخستنی بریکارنامەى گشتى بۆ ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوەی هەرێم بۆ ئەوەی کەسێک بکاتە بریکاری گشتی خۆی تاوەکو کارێک لە بری ئەنجام بدات.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

• بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە بە بێ جیاوازى.
• بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە بیانیەکان کە دەیانەوەى خۆیان تۆماربکەن لە هەرێمى کوردستان.
• بۆ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کە دەیانەوەێ خۆیان تۆماربکەن لە هەرێمى کوردستان.
• بۆ هەر لایەنێکى دیکەى کوردستانى یان بیانى کە پێوستى بە دەست نیشانکردنى بریکارێک هەبێت بۆ ڕاپەڕاندنى کارو مامەڵەکانى لە هەرێمى کوردستان.

مەبەست: 

بۆ پێدانى بریکاریەتى گشتى لە لایەن کەسێکەوە کە لە دەرەوەى کوردستان دەژیت بە کەسێک کە لە ناو هەرێمى کوردستان دەژیت ، بە مەبەستى پێدانى دەسەڵاتی یاسایی تەواو بۆ ئەنجامدانى ئیش و کارەکانی لە دام و دەزگا پەیوەندارەکان لە حکومەتى هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

١. ئامادەبوونى بریکاردار لەبەردەم نوێنەرى حکومەت.
٢. ناسنامەى تایبەت بە بریکاردار وەکو (ناسنامەى باری کەسی، رەگەزنامەى عێراقى ، پاسپۆرت یان کارتى نیشتەجێبوون).
٣. دوو وێنەی مامەڵەی بریکاردار.
٤. ناسنامەى بارى کەسى یان رەگەزنامەى عێراقى بریکار.
٥. دوو وێنەی مامەڵەی بریکار.
٦. ناردنى وێنەیەکى بریکانامەکە بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەلایەن نوێنەرایەتیەوە.
٧. بردنى بریکانامە رەسەنەکە لەلایەن بریکارەوە بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بۆ ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاساییەوە پشتڕاست بکرێتەوە .
تێبینی: رێنماییەکان لەسەر ماڵپەری نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم بەزمانەکانى کوردى، ئینگلیزى و عەرەبى هەیە.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى تایبەت بە بریکاردار وەکو (ناسنامەى باری کەسی، رەگەزنامەى عێراقى ، پاسپۆرت یان کارتى نیشتەجێبوون).
٢. پێناسەى بارى شارستانى یان رەگەزنامەى عیراقى بریکار.
٣. ناسنامە یان پاسپۆرت ئەگەر کەسەکە بیانى بوو .
٤. بەڵگەنامەى پەیوەندیدار بە بریکارنامەکە ، لە کاتێکدا پێویست بێت وەک بەڵگەنامەى تۆمارى موڵک یان زەوى یان بەڵگەنامەى سامانى گوازراوە و نەگوازراوە .

تێبینى: لە هەندێک نوێنەرایەتى بۆ نموونە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا ئەو بەڵگەنامانەى پێویستن بۆ بەدەستهێنانى ئەم خزمەتگوزاریە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

١. دابینکردنى یەک وێنە لە هەر یەک لە ناسنامەى عێراقى و ناسنامەى ئەمریکا ، بۆ نمونە (رەگەزنامە).
٢. سێ کۆپى لە فۆڕمە کوردییەکان ، بە مەرجێک نوسینەکانى ڕوون و دیاربێت و بخوێندرێنەوە.
٣. یەک کۆپى لە فۆڕمى ئینگلیزى، کە واژوو کرابێت لە لایەن دادنووس (کاتب عدل).
٤. دابینکردنى سێ وێنەى کەسى.
٥. زانیارى سەبارەت بە شوێنى پەیوەندیکردن، لە ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیڵ.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە زووربەی نوێنەرایەتیەکان، پێویستە بریکاردار بۆ خۆی ئامادەبێت لە نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم. بەڵام لە هەندێک لە نوێنەرایەتیەکان وەکو نوێنەرایەتی ئەمریکا و ئەڵمانیا بەهۆی دووریان لە شارەکانی تر، وە بۆ کارئاسانی ئیش و کارى هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕیگای ماڵپەڕی نوێنەرایەتیەوە ڕاستەوخۆ داوای ئەم خزمەتە بکەن بەبێ ئەوەى بۆخۆیان سەردانی نوێنەرایەتی بکەن.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

خزمەتگوزاریەکە بێ بەرامبەرە.

تێبینی: بۆ ئاگادارى بەڕێزتان هەندێک تێچوو دەکەوێتە ئەستۆى نوێنەرایەتى بۆ کرینى پول و زەرفى نامە و هەروەها تێچووى پۆست بۆ ناردنەوەى بریکارنامەکە.

ماوەی پێویست: 

١. لە زۆربەی نوێنەرایەتیەکان، یەك کاتژمێر پێویستە بۆ بەڕێکردنى مامەڵەیەک ئەگەر کەسەکە سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکات .
٢. ئەگەر مامەڵەکە بە پۆستە رەوانەبکرێت ، پێنج رۆژى پێدەچێت چونکە تەنها یەک کەس بەرپرسە لە جێبەجێکردنى ئەم خزمەتە سەرەراى ئەنجامدانى چەندین ئەرکى تر.
٣. بەڵام لە هەندێک بارودۆخی بەپەلەو تایبەتدا یەک رۆژ پێویستە بۆ تەواوکردنى مامەڵەکەو ناردنەوەى بە پۆستەدا.

هەنگاوەکان: 

• ئەگەر بریکاردار بۆ خۆی سەردانی نوێنەرایەتی بکات:
دوو هەنگاوی دەوێت :

هەنگاوی یەکەم ، دەبێت هەموو بەڵگەکانی پێویست ئامادە بکات.
هەنگاوی دووەم، واژووکردنی بریکارنامەکەیە لەلایەن نوێنەرەوە.
• بەڵام ئەگەر بریکاردار ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ماڵپەڕی نوێنەرایەتیەوە داوای ئەم خزمەتە بکات:
دوو هەنگاوی دەوێت:

هەنگاوی یەکەم ، لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتى فۆڕمێکی تایبەت هەیە دەبێت پڕی بکاتەوەو لەگەڵ بەڵگەنامەکانی پێویست بە پۆست بینێرێت بۆ نوێنەرایەتى.
هەنگاوی دووەم، واژووکردنی بەڵگەنامەکەیە لەلایەن نوێنەرەوە و ناردنەوەى بۆ بریکاردار.

ژوورەکان: 

ئەگەر داواکار بۆ خۆى سەردانى نوێنەرایەتى بکات، تەنها دوو ژوور پێویستە بۆ جێ بە جێ کردنى خزمەتگوزارییەکە، ژوورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى و ژوورى نوێنەر، بەڵام کارمەندی بەرپرس کارەکان ئەنجامدەدات و هاوڵاتیان لە پرسگە چاوەڕێ دەکەن.

تێبینی: ئەگەر داواکار بە پۆستە مامەڵەکەى بنێرێت بۆ نوێنەرایەتى تەنها بە یەک هەنگاو کۆتایى دێت بۆ بە دەستهێنانى خزمەتگوزارییەکە، ئەگەر هەموو بەڵگەکانى تەواو بێت.

واژو: 

تەنها پێویستى بە واژوى نوێنەرى حکومەتى هەرێم و مۆرى نوێنەرایەتیە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار پێویستە سەردانى نوێنەرایەتى بکات وە لە هەمان ڕۆژ و لە ماوەى کاتژمێرێکدا کارەکەى بۆ تەواو دەکرێت.
ئەگەر بە پۆستە مامەڵەکەى بنێرێت ئەوا پێویست ناکات سەردانى نوێنەرایەتى بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها سەردانى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات.

تێبینى: لە دواى تەواوبوونى خزمەتگوزاریەکە داواکار بریکارنامەکەى ئاراستەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە دەکات بۆ پشتڕاست کردنەوەى پاشان بۆ وەزارەتى داد.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
لە زۆربەی نوێنەرایەتیەکان فۆرمێکی تایبەت بەم خزمەتگوزاریە لە نوێنەرایەتی پڕدەکرێتەوە تەنها لە نوێنەرایەتیەکانى پۆڵۆنیاو ئێران هیچ فۆرمێک پڕناکرێتەوە. تێبینی: لە نوێنەرایەتى ئەمریکا بەم شێوەیەی خوارەوەیە: فۆرمێک هەیە دەبێت لە لایەن خزمەتخوازەوە پڕبکرێتەوە، فۆرمى پڕکراوە پێویستى بە مۆرى عەریزە نووس نیە بەڵام کۆپییەکى ئینگلیزى هەیە لەو فۆرمە کە پێویستى بە مۆرى دادنووسە لە ئەمریکا بە مەبەستى دڵنیابوون لەوەى کە خزمەتخوازەکە بۆ خۆى یان بە ئاگادارى خۆى فۆڕمەکە پڕکراوەتەوە. وێنەرایەتی بکەن.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە وڵاتانی دەرەوە

١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
(Buckingham Gate (4th Floor 23
London SW1E 6LB
Phone:+ 44 (0) 203 301 8340
Fax:+44 (0) 207 828 0257
Email: info@uk.krg.org
Web: https://uk.krg.org
٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا
Sixteenth Street، NW 1532
Washington DC 20036
Phone: +1 202 797 7575
Fax: +1 202 821 1870
Email: us@krg.org
Web: https ://us.krg.org
٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوستوراڵیا
P O Box 491 Liverpool
NSW 2170 SydneyAustralia
Phone: + 612 98 22 22 72
Fax: + 612 98 22 22 76
Email: australia@krg.org

٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا
Canovagasse7. Apt. 6,1010 Vienna
Phone: + 43 1 50502070
Fax: + 43 1 505020740
Email: representation@at.krg.org
Website: www.austria.krg.org
٥-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا
Avenue Franklin Roosevelt 228
Brussels 1050
Belgium
Phone: +322513
72 28
Fax: +322513
36 79
Email: eu@krg.org
٦-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا
Adresse : 57 Rue de l'Université 75007 Paris
Ouvert du lundi au vendredi de 10:00 à 18:00
Téléphone : +33145442021
Fax : +33145442022
Web:http//france.krg.org
٧-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەلمانیا
Vertretung der Regionalregierung KurdistanIrak
in Deutschland
Postfach 150 101 ∙ 10663 Berlin – Germany
Tel: +49(
0) 302888
4950
Fax: +49(
0) 302888
49529
Email: germany@krg.org
٨-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران
No. 2، Third Street
Zarafshan Avenue
Shahrak –e Gharb
Tehran
Islamic Republic of Iran
Phone: +98 218 858 083 1
Fax: +98 218 858 083 4
Email: iran@krg.org
٩-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا
Via G. Carissimi، 37,00198، Rome، Italy
Phone: +39 06 8535 6943
Fax: +39 06 8535 6943
Mobile: +39 328 6656690
Mobile: +39 32993974130
Email: Italy@krg.org
Web: www.italy.krg.org
١٠-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
Marszałkowska 72. 16
Warszawa، Poland 00545
Phone : +4812 422 88 22
Phone: +4822 622 22 37
Fax: +4812 429 11 93
Email: poland@krg.org
١١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روسیا
Krapivensky Lane 4
,Moscow 127051، Russian Federation
Phone: + 7 (495) 937 6667
Mobile:+ 7 (925) 806 5272
Email: Russia@krg.org
Website: www.ruskrg.ru
١٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا
C/Calle de Puerto de Santa Maria، 4
Madrid، 28043
Phone: +34 91 436 26 20
Fax: +34 91 435 29 14
Email: info@krgspain.org
Website: https://spain.krg.org
١٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید
(Grev Turegatan 38 (2nd floor
Stockholm 114 38
Email: Sweden@krg.org
Phone:+46 (0) 8 410
457 97
Fax: + 46 (0) 8 702 1100
١٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا
Thunstr. 74
CH3006
Bern
Switzerland
Phone: +41 31 352 00 60
Fax: +41 31 352 00 61
Mobile:+41 79 601 35 55
Email: switzerland@krg.org

ئەدرەس: سەردانی هاوڵاتی -فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە-بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى- بەشى پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان.

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
ئیمەیڵ بەشى پەسندکردنى بەڵکەنامەکان authentication@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟