رێکخستنی بریکارنامەى تایبەت لەلایەن نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە

زنجیرە: 
DFR9

بریکارنامەى تایبەت بریتیە لە دەست نیشان کردنى کەسێکى تر وەک بریکار بۆ جێبەجێکردنى کارێکى تایبەت و پێدانى دەسەڵاتە یاسایی و شەرعیەکانى بریکاردار بە بریکار بە مەرجێک تەنها بۆ ئەو مامەڵە تایبەتە بەکاربێت کە لە بریکانامەکەدا دەستنیشان کراوە .

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

•بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە بە بێ جیاوازى ڕەگەز و لایەنگیرى سیاسى و ئاین و زمان.
•بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە بیانیەکان کە دەیانەوەى خۆیان تۆماربکەن لە هەرێمى کوردستان.
•بۆ ڕێکخراوەناحکومیەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کە دەیانەوەێ خۆیان تۆماربکەن لە هەرێمى کوردستان.
•بۆ هەر لایەنێکى دیکەى کوردستانى یان بیانى کە پێوستى بە دەست نیشانکردنى بریکارێک بێت بۆ ڕاپەراندنى کار و مامەڵەکانى لە هەرێمى کوردستان.

مەبەست: 

بۆ ڕاپەراندن و جێبەجێ کردنى کارێکى تایبەت کە لە ڕێگاى بریکارنامەیەکى تایبەتەوە بریکاردار دەسەڵاتە یاسایى و شەرعیەکانى خۆی دەدات بە بریکار بۆ ڕایى کردنى کارەکانى لەدام و دەزگا فەرمیەکانى حکومەتى هەرێمی کوردستان.

مەرجەکان: 

١. ئامادەبوونى بریکاردار لەبەردەمى نوێنەرى حکومەت .
٢. ناسنامەى تایبەت بە بریکاردار وەکو ( ناسنامەى بارى کەسى، رەگەزنامەى عێراقی، پاسپۆرت یان کارتى نیشتەجێبوون) .
٣. ناسنامەى بارى کەسى یان رەگەزنامەى عێراقى بریکار.
٤. دوو وێنەی مامەڵەی بریکار.
٥. نیشاندانی بەڵگەنامەى پەیوەندیدار بە بریکارنامەکە وەک بەڵگەنامەى تایبەت بە تۆمارى موڵک یان زەوى یان بەڵگەنامەى تایبەت بە ئوتومبێل یان هەر بابەتێکى تر .
٦. ناردنى وێنەیەکى بریکانامەکە بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە .
٧. بردنى بریکانامە رەسەنەکە بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بۆ ئەوەى لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایی پشتڕاست بکرێتەوە .

بەڵگەنامەکان: 

•ناسنامەى تایبەت بە بریکاردار ، وەکو (ناسنامەى باری کەسی، ڕەگەزنامەى عێراقى ، پاسپۆرت یان کارتى نیشتە جێبوون)، ( بۆ ناسین و دڵنیابوون لە بریکاردار).
•پێناسەى بارى شارستانى ، یان ڕەگەزنامەى عیراقى بریکار، ( بۆ ناسین و دڵنیابوون لە بریکار).
•ناسنامە یان پاسپۆرت، ئەگەر کەسەکە بیانى بوو ، (بۆ ناسین و دڵنیابوون لە کەسە بیانیەکە).
•بەڵگەنامەى پەیوەندار بە بریکارنامەکە، لە کاتێکدا پێویست بێت وەک بەڵگەنامەى تۆمارى موڵک یان زەوى یان بەڵگەنامەى سامانى گوازراوە و نەگوازراوە، ( بۆ ئەوەى بزانرێت بریکارنامە تایبەتەکە بۆ چ مەبەستێکە).
•تێبینى: لە هەندێک نوێنەرایەتى بۆ نموونە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا ئەو بەڵگەنامانەى پێویستن بۆ بەدەست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
•دابینکردنى یەک وێنە لە هەر یەک لە ناسنامەى عێراقى و ناسنامەى ئەمریکا بۆ نموونە (ڕەگەزنامە).
•سێ کۆپى لە فۆرمە کوردییەکان بە مەرجێک نووسینەکانى ڕوون و دیار بێت و بخوێندرێنەوە.
•یەک کۆپى لە فۆرمى ئینگلیزى کە واژۆ کرا بێت لە لایەن دادنووس (کاتب عدل).
•دابینکردنى زانیارى سەبارەت بە شوێنى پەیوەندیکردن، لە ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن و ئیمەیل.
•لەهەندێک لە نوێنەرایەتیەکان هاووڵاتیان بۆ بەدەست هێنانی ئەم خزمەتگوزاریە بە پۆست بەڵگەنامەکانیان دەنێرن بۆ نوێنەرایەتی).
•فۆرمی تایبەت هەیە بۆ ئەم خزکەتگوزاریە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

لە زۆربەی نوێنەرایەتیەکان، پێویستە بریکاردار بۆ خۆی ئامادەبێت لە نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم. بەڵام لە هەندێک لە نوێنەرایەتیەکان وەکو نوێنەرایەتی ئەمریکا و ئەڵمانیا بەهۆی دووریان لە شارەکانی تر، وە بۆ کارئاسانی ئیشوکارى هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگای ماڵپەڕی نوێنەرایەتیەوە راستەوخۆ داوای ئەم خزمەتە بکەن بەبێ ئەوەى بۆخۆیان سەردانی نوێنەرایەتی بکەن.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

خزمەتگوزاریەکە بێ بەرامبەرە.

تێبینی: بۆ ئاگادارى بەڕێزتان هەندێک تێچوو دەکەوێتە ئەستۆى نوێنەرایەتى بۆ کڕینى پول و زەرفى نامە و هەروەها تێچوى پۆست بۆ ناردنەوەى بریکارنامەکە.

ماوەی پێویست: 

١. یەك کاتژمێر پێویستە بۆ جیبەجێکردنی مامەڵەکە ئەگەر کەسەکە بۆ خۆی سەردانى نوێنەرایەتى بکات .
٢. ئەگەر مامەڵەکە بە پۆستە رەوانە بکرێت ، (٥) رۆژى پێدەچێت ، چونکە تەنها یەک کەس بەرپرسە لە جێبەجێکردنى ئەم خزمەتە سەرەڕاى ئەنجامدانى چەندین ئەرکى تر .
٣. بەڵام لە هەندێک بارودۆخی بەپەلەو تایبەتدا یەك رۆژ پێویستە بۆ تەواوکردنى مامەڵەکەو ناردنەوەى بە پۆستەدا.

هەنگاوەکان: 

• یەکەم هەنگاو ، ئامادەکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکانە لەلایەن خزمەتخوازەوە .
دوایین هەنگاو، خوێندنەوەى بریکانامەکەیە لەلایەن نوێنەرى حکومەت و واژوکردنى لەبەردەم نوێنەردا و پاشان پەسەندکردنى لەلایەن نوێنەرەوە.

• بەڵام ئەگەر بریکاردار ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ماڵپەڕی نوێنەرایەتیەوە داوای ئەم خزمەتە بکات،
یەکەم هەنگاو ، لە ماڵپەڕی نوێنەرایەتى فۆرمێکی تایبەت هەیە دەبێت پڕی بکاتەوەو لەگەڵ بەڵگەنامەکانی پەیوەندار بە پۆست بینێرێت بۆ نوێنەرایەتى.
دوایین هەنگاو ، واژووکردنی بەڵگەنامەکەیە لەلایەن نوێنەرەوە و ناردنەوەى بۆ بریکاردار.

ژوورەکان: 

ئەگەر داواکار بۆ خۆى سەردانى نوێنەرایەتى بکات، تەنها بە دوو هەنگاو خزمەتگوزاریەکە بەدەست دەهێنرێت.
یەکەم هەنگاو ، بریتیە لە ژوورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى .
دووەم هەنگاو ، بریتیە لە ژوورى نوێنەر، بەڵام کارمەندی بەرپرس کارەکان ئەنجامدەدات و هاووڵاتیان لە پرسگە چاوەڕێ دەکەن.
•لە ژوورى بەڕێوەبەرایەتى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى ووردبینی دەکرێت بۆ هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان و ئنجا بریکارنامە تایبەتەکە دروستدەکرێت.
•لە ژووری نوێنەر بریکاردار لەبەردەمی نوێنەر دان بە بریکارنامەکە دەنێت و واژووی دەکات، ئنجا نوێنەری حکومەتیش واژۆو لەسەر بریمارنامەکە دەکات و کۆتایی پێدێت.

واژو: 

تەنها پێویستى بە واژۆى نوێنەرى حکومەتى هەرێم و مۆرى نوێنەرایەتیە. بە مەبەستی کۆتاییی هێنانە بە خزمەت گوزاریەکە .

ژمارەی سەردان: 

تەنها یەکجار پێویستە داواکار سەردانى نوێنەرایەتى بکات وە لە هەمان ڕۆژو و لە ماوەى کاتژمێرێکدا کارەکەى بۆ تەواو دەکرێت.
ئەگەر بە پۆستە مامەڵەکەى بنێرێت ئەوا پێویست ناکات سەردانى نوێنەرایەتى بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تێبینی: لە دوای تەواوبوونی خزمەتگوزاریەکە داواکار بریکارنامەکەی ئاڕاستەی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات بۆ پەسندکردنی پاشان بۆ وەزارەتی داد.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
لە زووربەی نوێنەرایەتیەکان فۆرمێکی تایبەت بەم خزمەتگوزاریە لە نوێنەرایەتی پڕدەکرێتەوە تەنها لە نوێنەرایەتیەکانى پۆڵۆنیاو ئێران هیچ فۆرمێک پڕناکرێتەوە. تێبینی: لە نوێنەرایەتى ئەمریکا بەم شێوەیەی خوارەوەیە: فۆرمێک هەیە دەبێت لە لایەن خزمەتخوازەوە پڕبکرێتەوە، فۆرمى پڕکراوە پێویستى بە مۆرى عەریزە نووس نیە بەڵام کۆپییەکى ئینگلیزى هەیە لەو فۆرمە کە پێویستى بە مۆرى دادنووسە لە ئەمریکا بە مەبەستى دڵنیابوون لەوەى کە خزمەتخوازەکە بۆ خۆى یان بە ئاگادارى خۆى فۆڕمەکە پڕکراوەتەوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە وڵاتانی دەرەوە

١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
(Buckingham Gate (4th Floor 23
London SW1E 6LB
Phone:+ 44 (0) 203 301 8340
Fax:+44 (0) 207 828 0257
Email: info@uk.krg.org
Web: https://uk.krg.org
٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا
Sixteenth Street، NW 1532
Washington DC 20036
Phone: +1 202 797 7575
Fax: +1 202 821 1870
Email: us@krg.org
Web: https ://us.krg.org
٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوستوراڵیا
P O Box 491 Liverpool
NSW 2170 SydneyAustralia
Phone: + 612 98 22 22 72
Fax: + 612 98 22 22 76
Email: australia@krg.org

٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا
Canovagasse7. Apt. 6,1010 Vienna
Phone: + 43 1 50502070
Fax: + 43 1 505020740
Email: representation@at.krg.org
Website: www.austria.krg.org
٥-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا
Avenue Franklin Roosevelt 228
Brussels 1050
Belgium
Phone: +322513
72 28
Fax: +322513
36 79
Email: eu@krg.org
٦-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا
Adresse : 57 Rue de l'Université 75007 Paris
Ouvert du lundi au vendredi de 10:00 à 18:00
Téléphone : +33145442021
Fax : +33145442022
Web:http//france.krg.org
٧-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەلمانیا
Vertretung der Regionalregierung KurdistanIrak
in Deutschland
Postfach 150 101 ∙ 10663 Berlin – Germany
Tel: +49(
0) 302888
4950
Fax: +49(
0) 302888
49529
Email: germany@krg.org
٨-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران
No. 2، Third Street
Zarafshan Avenue
Shahrak –e Gharb
Tehran
Islamic Republic of Iran
Phone: +98 218 858 083 1
Fax: +98 218 858 083 4
Email: iran@krg.org
٩-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا
Via G. Carissimi، 37,00198، Rome، Italy
Phone: +39 06 8535 6943
Fax: +39 06 8535 6943
Mobile: +39 328 6656690
Mobile: +39 32993974130
Email: Italy@krg.org
Web: www.italy.krg.org
١٠-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا
Marszałkowska 72. 16
Warszawa، Poland 00545
Phone : +4812 422 88 22
Phone: +4822 622 22 37
Fax: +4812 429 11 93
Email: poland@krg.org
١١-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روسیا
Krapivensky Lane 4
,Moscow 127051، Russian Federation
Phone: + 7 (495) 937 6667
Mobile:+ 7 (925) 806 5272
Email: Russia@krg.org
Website: www.ruskrg.ru
١٢-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا
C/Calle de Puerto de Santa Maria، 4
Madrid، 28043
Phone: +34 91 436 26 20
Fax: +34 91 435 29 14
Email: info@krgspain.org
Website: https://spain.krg.org
١٣-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید
(Grev Turegatan 38 (2nd floor
Stockholm 114 38
Email: Sweden@krg.org
Phone:+46 (0) 8 410
457 97
Fax: + 46 (0) 8 702 1100
١٤-نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سویسرا
Thunstr. 74
CH3006
Bern
Switzerland
Phone: +41 31 352 00 60
Fax: +41 31 352 00 61
Mobile:+41 79 601 35 55
Email: switzerland@krg.org

ئەدرەس: سەردانی هاوڵاتی -فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە-بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى- بەشى پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان.

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
ئیمەیڵ بەشى پەسندکردنى بەڵکەنامەکان authentication@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟